ئەمساڵیش لە 5ی خەرمانان دا یادی تەشکیلاتێک دەکەینەوە کە ماوەی 36 ساڵە بێ ووچان لە تێکۆشان و خەباتی نەپساوە دایە و خاوەنی دەیان سەروەری و شانازی کەم وێنەیە کە مێژووی نەتەوەکەمان بە پاکی و بێگەردی ناوی دەبات.
ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی سازمانی خەبات!
ئافرەتانی شۆڕشگێر و دایک!
ئەمساڵیش لە 5ی خەرمانان دا یادی تەشکیلاتێک دەکەینەوە کە ماوەی 36 ساڵە بێ ووچان لە تێکۆشان و خەباتی نەپساوە دایە و خاوەنی دەیان سەروەری و شانازی کەم وێنەیە کە مێژووی نەتەوەکەمان بە پاکی و بێگەردی ناوی دەبات.
خەڵکی خۆراگری کوردستان
لە پاش زیاتر لە 3 دەیە و نیو حزوری بەرچاو لە مەیدانی شۆڕشی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی بە بوونی دەیان و سەدان کۆسپ و هەوراز و نشێوی رێگەی خەبات ئەو تەشکیلاتە نەتەوەیی و نیشتمانیە بە هەمان گڕ و تینی سەرەتا هەنگاو بەرەوپێشەوە دەنێ و لە هیچ فیداکاریی و قوربانیەک لە پێناو رزگاری نەتەوەکەمان سڵی نەکردۆتەوە و سڵیش ناکات.
سازمانی خەبات لە وەڵامدانەوە بە پێویستیەکی مێژوویی بوونی خۆی لە ناو جەرگەی کوردستانی ئێران راگەیاند و لەماوەی ئەو 36 ساڵە شوێن پەنجەی دیار و هەنگاوەکانی لە پێناو سەرخستنی بیری نەتەوایەتی و گەیاندنی گەلەکەمان بە ماف و ئازادییەکانی بووە. سەرەڕای ئەوەی لە ئێستا دا لە ناوخۆی کوردستانی ئێران خاوەنی پێگە و قورسایی و شویندانەری تایبەت بە خۆیەتی لە ئاستی ئیرانیش خاوەن قسە و دەور و نەخشە و لە ساڵانی رابردووش پەل و پۆی چالاکی و هەڵسوورانی بۆ ئاستی نێودەوڵەتی گواستۆتەوە و هەنگاوی شیاوی لە چوارچێوەی بردنە پێشەوەی دۆزی رەوای گەلەکەمان هەڵێناوە.
جێگەی خوشحالیە کە ئەمرۆ سازمانی خەبات خاوەنی پەیرەو و پرۆگرامێکی نەتەوەییانە و سەردەمیانە و دەتوانێ ئیدعای نوێنەرایەتی و پالپشتی لەسەرجەم کەمینە و چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بکات و لە پێناو مافەکانیان دا تێبکۆشێ و بە تایبەتیش سەلماندوویەتی کە پارێزەری چینی ژنان بووە و هەمیشە هاندەر و رێنشاندەری ئافرەتان لە پێناو تێکۆشان بۆ رزگاری نەتەوەیی و خەبات بۆ ستاندنی مافە زەوتکراوەکانیان بووە. بە عەمەلیش واڵا کردنی بەستێنەکانی گەشە و پێش کەوتنی چینی ئافرەتان لە نێو ریزەکانی سازمانی خەبات بەڵگەن بۆ سەلماندنی ئەو راستیە.
ئافرەتانی ماف ویست!
رێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستان بە ئاماژە بە دۆخی هەستیاری ناوچەیی و جیهانی و خیرایی ئالوگۆر و پێشهاتەکان و قورستر بوونی ئەرک و کاری هەموو تاکیکی کورد وەک خاوەنی گەورەرترین قەزییەی رەوای نەتەوەیی داوا دەکات لە سەرجەم ژنان و تێکۆشەرانی خەباتی فمینیستی چ لەناوخوی سازمان و رێکخراوی ئافرەتان و چ لە دەرەوە بە چاوی ئومێدەوە لەو تەشکیلاتە بروانن و لە رێگەی پاڵپشتی و تێکەڵ بوون بە خەباتی نەتەوەیی و چینایەتی هەم کەڵک لەو دەرفەتە رەخساوە وەربگرن و هاوکاتیش خەباتی هەمەلایەنەی چینی ئافرەتان و خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی زیاتر بەرەوپێشەوە ببەن. بێگومان ئافرەتان وەک چینی پێشەنگ و داهێنەری ئیدە و فکری ئاشتیخوازانە و یەکسانیخوازانە دەتوانن دەوری بەرچاوی خۆیان ببینن و خیرایی زیاتر بە خەباتی یەکانیگیری نەتەوەیی ببەخشن.
بە ناوی رێکخراوەکەمانەوە دووبارە پیرۆزبایی دەکەین لەسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە و کادر و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی سازمانی خەبات و ئومێد دەکەین بە تەبایی و کاری زیاتر بەردەوام بین لەسەر بردنە پێشەوەی کاروانی خەباتی 3 دەیە و نیوی سازمانە خوشەویستەکەمان.
رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات ی کوردستان
دەستەی بەرێوەبەری
5ی خەرمانانى 1395