خەباتمێدیا:ناوەندی مافی مرۆڤ لە دوایین ڕۆژی کۆبوونەوەی خۆی کە بەهۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام بوو، لە ئاکامدا لە ڕۆژی 22ی ژۆئێنی 2020، سەبارەت بە ڕەشنووسی بڕیارنامەکان بڕیاری دا. لەم ناوەنددا، بڕیارنامەی نوێکردنەوەی چوونی ڕاپۆرت نێریی تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران بە 22دەنگی ڕازی، 8دەنگی ناڕازی و 15 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.
هەروەها بڕیارنامەی ساڵی پێشوو بە 22 دەنگی ڕازی، 7 دەنگی ناڕازی و 18 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرابوو.
ئەرمینیا، لیبیا، ئەریترە، هیند، وێنەزۆئێلا. ئەندەنۆزیا. پاکستان و فێلێپین دەنگی ناڕازییان داوە و دوو وڵاتی ئەفغانستان و کۆنگۆ بێلایەنی خۆیان ڕاگەیاندبوو.
ڕەشنووسی ئەم بڕیارنامە لەلایەن وڵاتانی ئایسلەندا، مەقدوونیا، مۆڵداوی، سوێد، بەریتانیا و ئێرلەندی باکوور پێشکەش کرا و لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی پەیوەندی بەم ڕەشنووسەیە، پێشکەش بە ئەندامانی ئەم بڕیارنامەیە کرا.
ڕژیمی ئێران کە لە ساڵی 1984 لە ژێر چاودێری تایبەتی کۆمیسیۆن و دواتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، جوێ لەوە مەودای 2002 هەتا 2011، بەردەوام لە پەیوەندی بە بەکارهێنانی کەرەستە ئاسا لە مافە مرۆیییەکان دژ بە دەسەڵاتەکان ناڕەزایەتی دەربڕیوە.
ڕاپۆرت نێری تایبەتی، هەموو ساڵێک دوو جار ڕاپۆرت لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران پێشکەش دەکات.
شایەنی باسە کە جاوید ڕەحمان ڕاپۆرت نێری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ کاروباری ئێران لە پووشپەڕی ساڵی 1397 بە دەنگی شوورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەکوو ڕاپۆرت نێری تایبەتی ئەم ڕێکخراوە بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری کرا. هەروەها ئەم مافناسە پاکستانی، بەریتانییە، دکتۆرای نێودەوڵەتی هەیە و لەم ساڵانەی دواییدا ڕاپۆرت گەلێکی جۆراوجۆری لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران خستووەتە ڕوو و پێشکەشی کردووە.
جێی ئاماژەیە لە ڕۆژانی ڕابردوو دەیان ناوەندی مافی مرۆڤی چالاک لە کار و باری ئێران، بە ئاماژە بە پێشێلکردنی بەردەوامی مافی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە تەئکیدیان کردبوو یەوە کە لە وەها دۆخێکدا درێژ کردنەوەی مەئمووریەتی ئەم ڕاپۆرت نێرە بۆ ناوەندی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەر کاتێکی دیکە گرنگتر و پێویست ترە.
هەر لەم بارەوە جاوید ڕەحمان خوازیاری ئەوە بوو کە بەرپرسانی ڕژێم دەبێت لە پەیوەندی بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە وەڵام دەری کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بن.
جاوید ڕەحمان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی کە لە ڕێبەندانی 1400بڵاوی کردبووییەوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەتا بەرپرسانی ڕژێمی ئێران لە سەر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، بەتایبەت لە سەر سێدارە هەرەمەکیەکانی ساڵی 67 و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری 98 وەڵامدەر بن.
ناوبراو هەروەها لە ڕاپۆرتەکانی خۆی نیگەرانی خۆی لەسەر زیاد بوونی بەرچاوی لە سێدارەدان و بەتایبەت ئەو کەسانەی بە تاوانی مادەی هۆشبەر گیرابوون دەربڕیوە کە تەنیا لە ساڵی 2021 لانیی کەم 275 کەس لە نێویاندا دوو منداڵ بە نێوەکانی ئارمان عەبدول عەلی و سەجاد سەنجەری لە دار دراون.