یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

59لە سەدی خەڵکی ئێران هیوایان بە چارەسەر کردنی دۆخی داهاتووی ئێران نەماوە

59لە سەدی خەڵکی ئێران هیوایان بە چارەسەر کردنی دۆخی داهاتووی ئێران نەماوە

بەپێی ئاماری ناوەندی لێکۆلینەوەی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران بە ناوی (ئیسپا) ئاکامی لێکۆلینەوە نوێیەکانی بڵاو کردووەتەوە کە باس لە خراپی دۆخی ئێران دەکات.
هەندێک لە ڕۆژنامەکان لە قەیرانی کۆڕۆنا دەستی پێ کردووە و نوسیویانە کە ئامارێکی ڕاست لە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵ و نیوێک پێش ئێستا، کارەکانیان لەدەست داوە بوونی نیە.
عیسا مەنسووری جێگری کاری وەزارەتی خۆش بژێوی وتویەتی، لە ڕەوتی کۆڕۆنا هەتا ڕەزبەری ساڵی داهاتوو، نزیک بە شەش ملیۆن کەس لە بابەتی کاری زیانیان پێ گەیشتووە و یەک ملیۆن و نیوی دیکەش کارەکانیان لە دەست داوە.
لە دۆخێک داین کە نەهامەتیەکان زۆرن و پشتگیرییەکان زۆر کەمن. زۆربەی کارناسان بڕوایان وایە کە ئاکامی گەندەڵی و سیاسەتە هەڵەکان دوای ساڵانێکی جۆراوجۆر، ئەوڕۆ خۆی لە وەها دۆخێکدا دەدۆزێتەوە کە خەڵک دەرەقەتی ئەو قەیرانە نایەن و هەر قەیرانێک قەیرانێکی دیکە بەدوای خۆیدا دێنێت.
دەوترێت کە ڕژیم لەئێستادا نە تەنیا پشتیوانی لە خەڵکی زەرەر لێ کەوتووی کۆمەڵگای نەکردووە، بەڵکوو یارمەتی خاوەنکارەکان و پیشەوەرانیشی نەکردووە.
لەم ڕۆژانەدا ئاگاداریەک دەدرێت، ئاگاداری پەیوەند بە هاتنی کۆڕۆنای نوێ. ئاگاداری لەسەر زیادبوونی مردن لە ڕۆژانی داهاتوو، ئاگادارییەک لەسەر خەمۆکی و پەیامە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان و هۆی دۆخی قەیرانەکان لە ئێران، هەروەها ئاگاداری لەسەر گرانی شت ومەکە گرینگەکان و خراپتر بوونی دۆخی کرێکاران و خەڵکی لاوازی کۆمەڵگا، کەمی مادە خۆراکیەکان لە ڕۆژانی داهاتوو و ئاگاداریگەلێک کە وا دەر دەکەوێت هیچ بیری لێ نەکراوەتەوه.
لە خاکەلێوەی ساڵی 1399، 50 ئابووریناسی ئێرانی لە نامەیەک بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری پێشوی ڕژیمی ئێران، پێش بینیان کردبوو کە لێکەوتەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر کۆڕۆنا، ئەگەری پێکهاتنی دۆخی نا ئارامی و ناڕەزایەتی لە پەراوێزی شارەکان لە نیوەی دووهەمی ساڵی 99 زیاتر دەکات و ساڵی 1400بۆ قۆناغێکی پڕ قەیران دەگۆڕێت.
هەر لەسەر ئەم بابەتە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری پێشوو لە هاوینی ساڵی 1396 بەڵێنی نەهێشتنی هەژاری بێ ئەملاو ئەولای بەخەڵک دا، یانی هەر لە بەفرانباری ئەو ساڵە، یەکێک لە گەورەترین ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکان لە مێژووی ئێران دا ڕویدا. هەندێک لە کەسایەتیەکانی نزیک لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی بڕوایان وابوو چەخماخەی ناڕەزاییەکان دژبەرانی سیاسی ڕۆحانی هەڵیان گیرساندووە.
شایەنی باسە کە لە هاوینی ساڵی 96، لە کۆی نزیک بە 5.3 ملیۆن کەس لە ئێران بەهەژار دەژمێردران و بەڵێنی دەوڵەتی ڕۆحانی، تەنیا ئەوەبوو کە نزیک بە 650 هەزار کەس کە لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژیان، هەتا کۆتایی هاتنی 4ساڵی سەرۆک کۆماری ناوبرو، لە ژێر ئەو هێڵە هەژایە دەر بێنێت.
بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە، بە پێی ئامارە فەرمیەکان لەوانە ئەو ئامارەی کە ناوەندی خۆش بژێوی ڕژیمی ئێران بەدەستی هێناوە لانیکەم 30 لەسەدی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. بەڵام ئامارە نافەرمیەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ڕێژە زۆر زیاترە لەوە و ڕێژەی هەژاری لەو وڵاتە 50له سەدی تێپەڕاندووە، یانی نزیک بە 42ملیۆن کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان.


2 ساڵ و 7 مانگ و 17 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

59لە سەدی خەڵکی ئێران هیوایان بە چارەسەر کردنی دۆخی داهاتووی ئێران نەماوە

59لە سەدی خەڵکی ئێران هیوایان بە چارەسەر کردنی دۆخی داهاتووی ئێران نەماوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران