بەبۆنەی پێنجی خەرمانان 36مین سالرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ناوی دەستەی بەریوەبەری ریکخراوەکەمان گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین وهیوای زیاتر پێشکەوتن و گەشەسەندنی سازمانە تێکۆشەرەکەمان دەخوازین و خۆمان بە خۆشحال دەزانین لە سازمانێکدا کاردەکەین جێگە و پێگەی دیارە لە مێژوودا لەچوارچێوەی خزمەت بە نەتەوەکەمان و یەکێکین لەو سەدان کەسەی رێبواری ئەو رێگا پیرۆزەن . جێی خۆیەتی لەم یادە پیرۆزەدا
ئەندامان و دۆستانی سازمان خەباتی کوردستانی ئێران
خەلکی خۆراگر و تێکۆشەری کوردستان !
بەبۆنەی پێنجی خەرمانان 36مین سالرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ناوی دەستەی بەریوەبەری ریکخراوەکەمان گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین وهیوای زیاتر پێشکەوتن و گەشەسەندنی سازمانە تێکۆشەرەکەمان دەخوازین و خۆمان بە خۆشحال دەزانین لە سازمانێکدا کاردەکەین جێگە و پێگەی دیارە لە مێژوودا لەچوارچێوەی خزمەت بە نەتەوەکەمان و یەکێکین لەو سەدان کەسەی رێبواری ئەو رێگا پیرۆزەن . جێی خۆیەتی لەم یادە پیرۆزەدا درود و سلاو بنێرین بۆ رۆحی پاکی دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات لە سەروی هەموویانەوە مامۆستای تێکۆشەر و رێبەری دڵسۆزی نەتەوەکەمان مامۆستا سید جەلال حوسێنی کە رۆلی سەرەکی هەبوو لە دامەزراندن و گەشانەوەی سازمان.
سازمانی خەبات بە درێژایی مێژووی 36 ساڵەی بە زۆر قۆناغی سەخت و دژوار تێپەری و دوژمن بە کەلک وەرگرتن لە هەموو جۆرە کەرەستە و پلانێک وەکو تیرۆر کردنی کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان کە ببوونە هۆی هەراسانکردن و ترس و دڵەراوکێیان و هەروەها هەولدان بۆ تیرۆرکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرێوبەری گشتی و فشار هێنان بۆ بنەمالەی پێشمەرگە و ئەندامانی سازمان و هەروەها چەندین هەولی شکست و خواردووی دیکە ، هەولیدا سازمانی خەبات لە مەیدانی بەربەرەکانێ دژ بە رژێم و بێدەنگ کردنی لە ئاست ئەو زوڵم و زۆریانەی لە خەلکی کوردستانی دەکرد دەربکات ، بەلام ئەوەی جێگەی شانازییە نەک تەنیا ئەو فشارانە نەیانتوانی مەیدانی پێ چۆل بکەن بەلکو زیاتر لە جاران لەسەر درێژە دان بە ئامانجی پیرۆزی شەهیدان و نەتەوەکەمان سوورتر و بە بڕشتر لە سەر تێکۆشانی مافخوازانە بەردەوام بووە .
سەرەرای ئەوەی لە ماوەی ساڵیانی رابردوو شاهیدی گۆرانکاریی زۆر بەرچاو بەسەر سیستەمی حوکمرانی و نیزامە دیکتاتۆرەکان بووین لە ئاستی ناوچەکە و لە ئێستاشدا گۆرانکارییەکان زۆر بە خێرایی لە حالی رودانن، دەسەلاتی ملهوری ئاخوندی بە هوی سیاسەتی سات و سەودای وەڵاتانی رۆژئاوایی بە شێوەی کاتی توانیویەتی لەسەر حوکمی نارەوای بمێنیتەوە. رژێمی ئاخوندی بێ هیچ رەچاوکردنێک بۆ یاسا نێونەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤ ستەم و چەوسانەوەی خەلکی زیاتر کردووە بەبیانووی نائەمن کردنی ولات بەسەدان لاو و کەسایەتی وخەلکی بێدیفاعی کوردی دەستبەسەر کردووە و رێژەیەکی بەرچاویشی لە سێدارەداوە و بە سەدان کەسی دیکەش چاوەروانی جێبە جێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانیانن لەلایەن رژێمی خوێنمژی ئێرانەوە . بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە هاوتەریب لەگەڵ هەموو ستەم و ناحەقیانە بزووتنەوە گەلی زۆر بە هێز لە ئاستی گشتی ئێراندا لە تێکۆشان دان و نارەزایەتیەکی بەربڵاوی جەماوەریی بوونی هەیە کە بیگومان چاوەریێ دەرفەتێکی شیاو دەکەن تا رقی چەندین ساڵەی خۆیان بە رووی دەسەڵاـدارانی ئێران بتەقێننەوە.
حاشا هەڵنەگرە پێک هێنانی هاوپەیمانیەک لەنێوان ه٠Žیز و لایەنەکانی کوردی دژ بە رژێمی ئاخوندی زیاتر لەجاران هەستی پێدەکرێ و هەر بۆیە ئێمە لە رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران داوامان ئەوەیە کێشە و ناکۆکیەکان وەلا بنرێن و هەوڵ و کارکردنەکان بۆ یەکریزییەکی نەتەوەییانە زیاتر بکرێن و بە خەباتێکی هەمەلایەنە کۆتایی بە سێبەری ستەمی ئاخوندانی دیکتاتۆر بهێندرێ و ئازادی و دیموکراسی وەدی بێ .
جارێکی دیکە ئەم یادە پیرۆزە لەگشت خەلکی تێکۆشەری کوردستان و هەروەها ئەندامان وپێشمەرگە و دلسۆزانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبێت
بژی سازمانی خەبات
سەرکەوێ خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان
رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
5خەرمانانی 1395