رۆژی هەینی رێکەوتی 5ی خەرمانانی 1395 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات بە ئامادەبووانی ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و دۆستانی سازمان رێورەسمی یادکردنەوەی 36مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی و فاتیحایێک بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
رۆژی هەینی رێکەوتی 5ی خەرمانانی 1395 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات بە ئامادەبووانی ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و دۆستانی سازمان رێورەسمی یادکردنەوەی 36مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی و فاتیحایێک بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان وتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەرێز کاک ریبواری حسێنی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێش کەش کرا . دواتر پەیامی رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێش کەش کرا. لەدوای پەیامی بەرێوەبەری گشتی شاعری خامەرەنگین بەرێز کاک فەرهاد برادۆستی شیعرێکی بە بۆنەی سی و شەشەمین سالیادی سازمانی خەبات پێش کەش کرد. دواتر پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی رێکخراوی لاوانی خەبات پێشکەش کرا و دوای ئەو پەیامەش پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات لە لایەن بەرێز خاتوو شەکیلا موسەننەفی ئەندامی رێکخراوی ئافرەتان پێش کەش کرا.
لەناوئاخنی رێورەسمە کە چەندین شیعر و پەخشان پێش کەش کران و هەروەها لە لایەن کۆری هونەری سازمانی خەبات و هونەرمەندان کاک گۆران و کاک میهریار چەندین سرود و گۆرانی پێش کەش بە ئامادەبووانی رێورسمەکە کرا.
بەشی فەرمی رێورەسمەکە کۆتایی پێهات و یادەکە بە شایی و هەڵپەرکێ تادرەنگانێکی شەو بەردەوام بوو.
ئەو حیزب و لایەنانەی کە بە پەیام و سەردان پیرۆزبایی ئەو یادەیان لیکردین بریتین لە:
رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران
پارتی کۆماری کوردستان
پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان
لیژنەی ناوچەی رزگاری لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئیدارەی میحوەری باشیک
کومیتەی هەولێر و سلێمانی سازمانی خەبات ی کوردستان