خەبات مێدیا: پاش 59 ڕۆژ تێپەڕ بوونی هێرشی رووسیە بۆ سەر وڵاتی ئۆکراین خەڵکی ئەو وڵاتە بەردەوام بەڕگری لە وڵاتەکەیان دەکەن بە پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی.
رێکەوتی 1401/02/2خاکەلێوە، هێرشی قورسی موشەکی رووسیە و یارمەتی تازەی ئامریکا بۆ ئۆکراین.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا-بەیانیەی ڕۆژنامەوانی ئانتۆنی بلینکن، وزیری دەروە دەڵێت من بەو دەسەڵاتەی کە سەڕۆک کۆمار پێی داوم ،یارمەتی بە بری 800 ملوێن دۆلارم ئیمکاناتانی نیزامی لە ماوەی یەک حەوتوو ناردوە بۆ ئۆکراین. ئەو یارمەتیانە کە 72 تۆپی هویتزر 155میلی متری و 144000گولە تۆپخانە، 72 ئامێری تەکنیکی بۆ گواستنەوەی هۆیتزری 155میلی میتری.زیاتر لە 121 درۆنی تاکتیکی Ghost phoen و چەکوچۆڵی مەیدانی و ...
شارەداری ماریوپۆلیش دەڵێ شار لە دستی ئێمە دایە و لە وتووێژی تەلەفزوێنی دەڵێت شاری ماریوپۆل ئۆکراینیەو ئۆکراینیش دەمێنێتەوە،هەروەها لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند هێزەکانی ڕووسیە خەریکی گواستنەوەی تەرمی ئۆکراینەکانن بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە شاری مانهوشن ، دووپاتی کردەوە کە روسیەکان شوێنەواری جینایەتەی شەڕی خۆیان لەوێ دەشارنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە زمانی، ڕۆیتەرز، وێندی شێرمەن وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاند ڕووسیە لە شەڕی ئۆکراین بە ئامانجی خۆی ناگات ئەوەش بە هۆی گەمارۆی وڵاتانی ڕۆژئاواییە کە قوڵترین قەیرانی دارایی خراوەتە سەریان لەکاتی ڕووخانی یەکێتی سۆفیەت لە ساڵی 1991 هەتا ئیستە.
واڵ ئیستریت ژۆرناڵ لە شڕوڤەیەک نووسی لە کاتێک دا ڕووسیە و ئۆکراین بۆ گەورەترین شەری تانک لە ئوروپا لە زەمانی شەڕی جیهانی دووهەمەوە ئامادەکاری دەکا کە شەڕ و ئاڵۆزی لە ئۆکراین لە ڕۆژئاوا بە ڕووخانی نیزامی هەمو لایەک تەواو دەبێ.
جێگەی باسە 90 لە سەدی ڕووسییەکان دژی ئەم شەڕەن و مەحکوومی دەکەن بەڵام پۆتین و دەسەڵاتەکەی لەسەر بەردەوام بوونی پێداگرن.