خەباتمێدیا: رۆژی شەممە رێکەوتی 6ی خەرمانانی 1395 بەرامبەر بە 27ی ئاگۆستی 2016، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە سەر بانگهێشتی سازمانی موجاهیدین بەشداری گربوونەوەیەکیان...
رۆژی شەممە رێکەوتی 6ی خەرمانانی 1395 بەرامبەر بە 27ی ئاگۆستی 2016، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە سەر بانگهێشتی سازمانی موجاهیدین بەشداری گربوونەوەیەکیان بۆ بەرز راگرتنی یادی 28 ساڵەی شەهیدکرانی بە نارەوای زیاتر لە 30 هەزار بەندراوی ئازادیخوازی ئێرانی و کورد لە ساڵی 1367 لە چاڵەرەشەکانی رژێمدا کرد.
شایانی باسە لەو گربوونەوەیەدا ژمارەیەک کەسایەتی عەرەب و نۆروێژی وتاریان دا کە هەر بەو بۆنەوە بەرێز کاک عەلی بەهرامی پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی خوێندەوە.
لە پەیامەکەی کۆمیتەی نۆروێژدا وێرای مەحکوم کردنی جینایەتی درندانەی رژێم لە شەپۆلی ئێعدامی زیندانیان لە ساڵی 67، تیشک خرایە سەر جینایەتەکانی رژێمی خومەینی لە کوردستان و کوشتاری خەڵکی بێ تاوان لە ماوەی 37 ساڵ دەسەڵاتداری رەشی ئەو رژێمەدا. هەروەها لە بەشێک لە پەیامەکەی سازمانی خەباتدا ئیشارە بە ئێعدامەکانی ئەم دوایانەی چالاکانی کوردی سوننی مەزهەب کرابوو.