پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری سازمانی خەبات لە پرسەی شەهید فەریدوون جوانرۆیی

بەشداری سازمانی خەبات لە پرسەی شەهید فەریدوون جوانرۆیی

 رۆژی سێشەممە رێکەوتی 3ی خەرمانانی 1394 هەیئەتێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە پرسەی شەهید فەر یدوون جوانرۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی میحوەری خازری هێزی پێشمەرگە بەشدارییان کرد. رێورەسمی پرسە لە مزگەوتی جەلیل خەیات بە ئامادەبوونی بەرێز کاک نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت و بەرپرسانی حکوومی و حیزبی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو. شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک بیهروز ئەردەلان کارگێری کومیتەی ناوەندی و بەرێزان کاک رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و کاک جەلالی خۆشکەلام ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی کومیتەی ئورووپای سازمانی خەبات ی کوردستان لە رۆژی یەکەمی پرسەی شەهید فەریدوون جوانرۆیی بەشدارییان کرد. هەیئەتی سازمان هەر بەو بۆنەوە لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ماڵباتی شەهید دەربڕی و لە رێگەی نامەی ماتەمینی و هاودەردی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەباتیان بە پرسە گێران گەیاند.

فەرەیدون جوانڕۆیی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بووە، جگە لە پێشمەرگایەتی، لە رووی سیاسییشەوە چەندین پلەی بڕیوە و لە کۆنگرەی سێزدەی پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا. فرەیدۆن جوانڕۆیی لە ساڵی 1950 لە شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە. 

لە کۆنگرەی 12ی پارتیدا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و لە کۆنگرەی سێزدەش دا بووە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە سلێمانی. 

هەروەها لەگەڵ هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستانØ› جوانڕۆیی لە هەشتی ئابی 2014 بوو بە بەرپرسی میحوەری خازر و رۆڵی بەرچاوی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش گێراوە.

صورة


9 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سازمانی خەبات لە پرسەی شەهید فەریدوون جوانرۆیی

بەشداری سازمانی خەبات لە پرسەی شەهید فەریدوون جوانرۆیی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران