پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

هاونیشتمانیانی موسڵمان!
جەماوەری ستەملێکراوی ئێران و کوردستان!
بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی گەرمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات تان پێشکەش دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و تاعەتی مانگی ڕەمەزان لە هەمووان قەبوڵ بکات و پشتیوانی گەلانی ستەملێکراوی ئێران بێ‌ و گەلی ستەملێکراوی کورد و جوڵانەوە مافخوازانەکەی سەرکەوتوو بکات.
لە کاتێکدا جێژنی ڕەمەزان پیرۆز دەکەین، کە بە داخەوە بە هۆی سیاسەتی چەوت و خۆسەپێنانەی ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران و دژایەتی ئەو دەسەڵاتە لەگەڵ دیموکڕاسی و بنەماکانی ئازادی و فرەچەشنی ودژایەتی باوەڕو ئایینەکان و تەنانەت دژایەتی لە گەڵ بنەماکان و بڕیارەکانی ئیسلام بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، هەلومەرجی ژیانی دانیشتوانی کوردستان و ئێران خراپ و حەستەمە.
بە هۆی سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتی ئاخوندی، گەلانی ئێران ژیانی پڕ لە ئازارو بێ‌ بەشی و بێ‌ مافی دەبەنە سەر. هەژاری و برسیەتی باڵی بە سەر ئێراندا کێشاوەو زیاتر لە %70 جەماوەر لە هەژاریدان و بە سەختی ژیان دەبەنە سەر.
دەسەڵاتدارانی ڕژیمی سەرەڕۆ لە ئێران، بە کردەوەی نەزانانەو سیاسەتی ئاژاوەگێڕیان لە ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ، بوونە هۆی ئاڵۆزی و دروست کردنی کێشە و بوونە هۆی بشێوی و سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆیی لە چەندین ووڵاتی ئیسلامی. هەروەها بە هاندانی گروپ و تاقمە ترۆریستیەکانی حیزبوڵای لوبنان و حوسیەکانی یەمەن و چەندین گروپی دیکەو و ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆیان جەنگی ناوخۆیی و شەڕی تایەفەیی و مەزهەبیان دروست کردوەو سەروەری ئەو وولاتانەیان پێشێلکردوە.
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
لە گەڵ دەربڕینی نێگەرانیم سەربارەت بە هەلومەرجی حەستم و ژیانی تاڵی ئێوە، جیگەی خۆیەتی سپاس و قەدردانی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات پێشکەش بە ناوەندە مەدەنی وچالاکانی دڵسۆزو ئەو دەوڵەمەندانە بکەم کە لە ماوەی مانگی ڕەمەزان و لە ڕابردووشدا هاوکاری هەژاران و کەمدەرامەتیان کردووە. بێگومان بە خەباتی یەکانگیرو تێکڕایی و بەردەوام بوونی ناڕەزایەتیەکانتان و بە یەکگرتوویی و تێکۆشانی هێزە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان و ئێران ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دەڕوخێ و ئازادی و دیموکڕاسی باڵ بە سەر ئێران و کوردستاندا دەکێشێ‌.
جارێکی دیکە پیرۆزبێ‌ جێژنی ڕەمەزان

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
11 ی بانەمەڕی 1401 کۆچی خۆری


2 ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران