کامیل نورانی فەرد
لە پاش دەستبەرسەر کردن و دەسپێکی پرۆسەی لێکۆلێنەوە لە حەمید نوری دادیاری زیندانی گەوهەر دەشت و یەکێک لە ئەندامانی "شاندی مەرگ" کە لە سالی 1367 حوکمی زیاتر لە 30 هەزار زیندانی سیاسی یان پەسەند و جێبەجێکرد، رەوتی دادگاییکردنەکەی زیاتر و زیاتر بەرەو ئاشکرا بوونی حەقیقەت لە لای دادگا هەنگاو دەنێ و بەڵگە و دیکۆمێنتێکی زۆر لە شاهیدان و سکالاکارانی ئەو جینایەتە مرۆڤایەتیە کۆ بۆتەوە و کاتی ئەوەیە بە حوکمێکی شیاوی ئەو جینایەتە، یەکێک لە تاوانباران بە سزای کردەوەکانی بگات.
بە پشت بەستن بە مادە و یاسای سەلاحیەتی دادوەری جیهانیی ، سیستەمی قەزایی وەلاتی سوئید بۆ هەر جۆرە مەحکەممە و حوکمێکی قانونی لە دژی ئەو کەسانە کە دەستیان هەیە لە کوشتار و جینایەتی جەنگی دا دەستی ئاوەڵەیە. بە پشت بەستن بەو یاسایە، رۆژی پێنج شەممە 8ی بانەمەڕی 1401، کریساتینا لیندۆف کارێلسۆن دادستانی دادگای سوئید داوای سزای هەتاهەتایی بۆ حەمیدی نووری کرد. حوکمێک کە بێگومان بە چەسپاندنی هاوکات شانازییەک بۆ دەزگای دادوەری وەلاتی سوئیدە لە ئاستی نێونەتەوەیی سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ عەداڵەت و پاراستنی مافەکانی مرۆڤە و جیاواز لەوانەش بۆ دەسەڵاتـدارانی رژیمی ئاخوندی زەربەیێکی گورجوبڕی کاریگەرە کە دەبێتە سەرەتاییەکی نوێ بۆ پرۆسەیێکی بەردەوامی دادخوازیی لەبەرانبەر جینایەتەکانی رژیمی ئێران.
جینایەتی سالی 1367 بە پێی کۆنوانسیون و میساقە نیونەتەوەییەکان ئەچێتە خانەی تاوانی شەر و کۆمەڵکوژی کە تێیدا ئێعدامی بەکۆمەڵی ئەندامانی سازمانی موجاهدین و زیندانیانی سیاسی دیکەی پێکهاتە نەتەوەییەکانی ئێران و کوردستان و چەند کادر و پێشمەرگەی بەنرخ و خۆڕاگری سازمانی خەبات بە ناوەکانی شەهیدان عەبدوڵڵا هەمزە، خەلیل جەعفەری، غەفور ئەحمەدی، تاهیر ئەحمەدی و حەسەن سەلیمی بەرێوە چوو. حەمید نوری وەک کەس٠Žکی دیار و بەشدار لەو جینایەتە ئاگاداری زۆرێک لەتاوانەکانی ئەو سەردەمەیە و گرتن و دادگایی کردنی زەربەێکی گەورەیە بۆ دەسەلاتدارانی رژیمی ئاخوندی.
رژیمی ئاخوندی لەسەرەتا زۆر بە شێوەیێکی زیرەکانە ویستی خۆی بەری بکات لە حەمید نوری و هیچ جۆرە خاوەندارەتیەکی لێ نەکا ، ئەوەش لەبەر ئەوە بوو کە زۆر بە جوانی دەیزانی هەر جۆرە لێداونێک دەکرێ ببیتە بەڵگەیێک و لە پرۆسەی مەحکەممە کردنەکەدا بە کار بهێندرێ و زیاتر لە رێگەی حانەوادەکەی پەیامەکانی بەیتی خامنەیی ئەگەێندرا بە حەمید نوری و راسپاردە و ر٠Žینوێنیەکان ئالوگۆر پێ ئەکرا. بەلام لە کۆتایی پرۆسەی لێکۆلینەوەکان رژیم لە کردەوەێکی قێزەون و سیاسی دا باسی ئیعدامی ئەحمەد رەزا جەلالی دکتۆر و لێکۆڵەری سوئیدی ئێرانی بە تاوانی سیخۆری بۆ ئیسرائیل دەکات کە ساڵی 2016 لە گەرانەوەی بۆ ئێران دەستبەسەر کراوە و رژیم وا ئیدعا دەکات کە بە زانیارییەکانی جەلالی، دوو بیرمەندی ناوکەیی ترۆر کراون. روون و ئاشکرایە هێنانە بەرباسی ئەو بابەتە لە ئێستادا ئاماژەیە بۆ ویستی رژیم لەسەر ئالوگۆری زیندانی لە نێوان دوو وەلات و ناراستەوخۆ پێشنیاری مامەلەیێکی سیاسی دەکەن. رژیمی هەولێکی زۆر ئەدا ئەو بابەتە بەو شێوەیە کۆتایی پێ بێنێ و لەم رێگەوە هێزی خۆی بسەلمێنێ و پرسی دادخوازیی کوشتاری ساڵی 1367 تووشی شکست بکات و بە بەرەی ئۆپۆزسیون بلێ هیچ جۆرە هەولێک ناتوانێ دەسەلات بخاتە ژێر پرسیار و مەحکوم بکرێ. هەر چەند سیستەمی ئورووپا ئەوەندەی لەسەر نەهێشتنی تاوان هەڵوەستە ئەکات ئەوەندە لەسەر بە سزا گەیاندنی تاوانبار پێداگری ناکات بەڵام نابێ نیازە شوومەکانی دەسەلاتی ئاخوندی لەبەرچاو نەگیری ٠Ž و هەرگیز نابێ بە مامەلەێکی لەم چەشنە رازی ببن. دەسەلاتدارانی تاران زۆر بەجوانی ئەزانن مەحکووم بوونی حەمید نوری تەنیا مەحکووم بوونی تاکەکەسێک نییە و تەواویەتی رژیم ئەکەوێتە بەر تیغی عەداڵەت و بە سەرکەوتنی ئەو پرسە و سەپاندنی حوکمیکی شیاو بەسەر حەمید نوری ئێتر هیچ شوێنکی ئورووپا بۆ بەرپرسانی رژیم ئەمن نابێ و ئەو پەروەندەیە ئەبێتە سەرچاوەیێک بۆ پشت پێ بەستن بە تاوانباری رژیمی ئاخوندی و لە هەر وەڵاتێک دا ئەکرێ کەیسی وا دووبارە بێتەوە ، جیاواز لەوەی کە خوی ئەو پرسە کە مەحکوومیەتی بەکرێگیراو و خزمەتگوازارێکی بکوژی ئەو رژیمەیە بە هەوڵی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران جیگەی بایەخ و گرینگە.
گرینگە دادگای سوئید بە پشت بەستن بە هەموو بەڵگە کۆکراوەکان و ئاشکرا بوونی راستیەکان ، حوکمێکی شیاو و شایستەی هاوسەنگی ئەو جیناتە بەربلاوە لە راست حەمید نوری پەسەند بکات و بەمجۆرە زەنگێکی وشیارکەرەوە بێ بۆ باقی بکەران و بکوژانی زیندانیانی سیاسی و تاوانی کوشتاری جیابیران لە ساڵی 1367 و ئەو حوکمە بەربەستێک بێ بۆ هەموو ئەو نیزامە دیکتاتۆرانەی لە ئاستێکی بەریندا پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و لە هیچ جۆرە جینایەت و کوشتارێک ناسڵەمێنەوە و بەو پێیە سیستەمی دادوەری سوئید لە تاقیکردنەوەیکی گەورە دایە.
پێویستە زیندانی هەتاهەتایی بۆ حەمید نوری کە لە لایەن دادستانی ئەو کەیسە هاتۆتە گۆرێ پەسەند بکرێ، هەر چەند ئەو سزایە بە بارتەقای تاوانەکانی ئەو تاوانبارە نابی، بەلام دەتوانێ هەنگاوێک بێ بۆ پارێزگاری و بەرزراگرتنی بەها و نۆرمە ئەخلاقیە مرۆڤایەتیەکان و سوکناییەک بێ بۆ خەمی هەموو ئەو کەسانەی کەسە ئازیزەکانیان لەو شالاوە لە دەست داوە .