رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 10ی خەرمانانی 1395، خامنەیی رێبەری رژێمی ئێران لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەرهەمەکانی وەزارەتی بەرگری رژێم کە لە شوێنی وتاردانی ناوبراودا رێکخرابوو، وەک هەمیشە هێرشی کردە سەر ئەمریکاو سیاسیەتی هەر دوو حیزبی ئەو وەڵاتەی دایەبەر پلار و بە ئەنجامدەری جینایەتی جۆراوجۆر تۆمەتباری کردن و گوتی لەگەڵ هیچ دەوڵەتێکی ئەمریکا ناکرێ بە رێگەی وتووێژ بە رێکەوتن بگەی. ناوبراو هەروەها رۆژی 3ی خەرمانان لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و کابینەی حکومەتەکەی، ئەمریکای بە بێ بەڵێن و حیساب ناراست لە مەسەلەی رێکەوتنی ئەتۆمی تاوانبار کرد و گووتی: ناکرێ باوەڕ بە بەڵێنی هیچکام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا بکەین. هەر لە قسەکانی رۆژی چوارشەممەی دا ئیشارەی بەوە کرد کە دەبێ توانای بەرگری و هێرش بردن زیاد بکەین و ئەوەشی بە مافی بێ ئەم لاو ئەولای رژێم زانی و گووتی: دەبێ تواناو هێزی دیفاعی بەرەوسەر بەرین بۆ ئەوەی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان هەست بە مەترسی بکەن...
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 10ی خەرمانانی 1395، خامنەیی رێبەری رژێمی ئێران لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەرهەمەکانی وەزارەتی بەرگری رژێم کە لە شوێنی وتاردانی ناوبراودا رێکخرابوو، وەک هەمیشە هێرشی کردە سەر ئەمریکاو سیاسیەتی هەر دوو حیزبی ئەو وەڵاتەی دایەبەر پلار و بە ئەنجامدەری جینایەتی جۆراوجۆر تۆمەتباری کردن و گوتی لەگەڵ هیچ دەوڵەتێکی ئەمریکا ناکرێ بە رێگەی وتووێژ بە رێکەوتن بگەی. ناوبراو هەروەها رۆژی 3ی خەرمانان لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و کابینەی حکومەتەکەی، ئەمریکای بە بێ بەڵێن و حیساب ناراست لە مەسەلەی رێکەوتنی ئەتۆمی تاوانبار کرد و گووتی: ناکرێ باوەڕ بە بەڵێنی هیچکام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا بکەین. هەر لە قسەکانی رۆژی چوارشەممەی دا ئیشارەی بەوە کرد کە دەبێ توانای بەرگری و هێرش بردن زیاد بکەین و ئەوەشی بە مافی بێ ئەم لاو ئەولای رژێم زانی و گووتی: دەبێ تواناو هێزی دیفاعی بەرەوسەر بەرین بۆ ئەوەی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان هەست بە مەترسی بکەن خامنەیی ئەوە یەکەم جاری نیە کە بەو جۆرە هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا و هەرچی تاوانە دەیخاتە پاڵ ئەو وەڵاتە، بێ شک لە وتنی ئەو قسانەدا مەبەستی زۆری هەن کە بەشێکی روو لە ئەمریکایە و بەشێکی زۆریشی روو لە ناوخۆی دەسەڵاتەکەیەتی کە لە ئێستادا کێشە ناوخۆییەکانی ئەو رژێمە لە هەر کاتێکی دیکە بەرچاوترە.
روونە کە رژێمی ئێران لە ژێر فشاری ئابووری دا ملی بە رێکەوتنی ناوکەیی دا، بەڵام لە خوێندنەوە بۆ ئەنجامی رێکەوتنەکە تووشی هەڵە بوون چوونکە پێ یان وابوو گەر مل بە کۆمەڵگەی جیهانی و بەتایبەت ئەمریکا بدەن بۆ راگرتن و کۆکردنەوەی پیتاندن و بەرنامە ئەتۆمیە مەترسیدارەکانیان، ئەوە هەر زوو ئەمریکا رێگە بەو رژێمە دەدا کە دەستی بە بازاری ئەو وەڵاتە و سات و سەودا بە دولار بگات. بەڵام لەوە غافڵ بوون کە رێکەوتنی ئەتۆمی لە ئەمریکاش نەیاری زۆری هەیە وە ئەگەر ئەوان سەرکەوتوو نەبن لە راگرتنی دانوستانەکان بۆ رێکەوتن ئەوا دەتوانن لە دوای رێکەوتن بەربەستی زۆر بخەنە بەردەم رژێم و رێگە بە دەوڵەتی ئەمریکا نەدەن هەموو ئیمتیازێک بە رژێمی ئێران بدا.
هاوکات خامنەیی ئەگەر چی بە رواڵەت رازی بە رێکەوتن نەبوو بەڵام بە کردەوە دەستو پێوەندەکانی ئەوبوون تا کۆتایی رێکەوتنەکە بەشداریی دانوستانەکانیان کرد، لێرەدا خامنەیی سەرەتا دەیویست کە بە رێکەوتنەکە و دەستکەوتی ئابووری، خۆی بە پاڵەوان لای خەڵک نیشان بداو بە خەڵکی بگەێنێ کە لەبەر مشووری بۆ وەزعی خەڵک ئەو هەنگاوەی ناوە. بەڵام ئەوندەی رێگەی بۆ خۆدەرباز کردن لە ئەنجامی خراپی رێکەوتنەکە هێشتبۆوە کە ئەگەر بە دڵی ئەوان دەرنەچوو ئەوە دەستەچەورەکەی خۆی بەسەر تاقمی هاشمی و رۆحانی دا بسڕێ و بڵێ کە ئەوە لەبەر ئەوان ملی بە رێکەوتنەکە دا بەڵام قسەکانی ئەو راست دەرچوو کە ئەمریکا درۆزنەو بۆ ئەوە نابێ لەگەڵی رێبکەوین.
ئێستا وەزعی رژێم روونە کە کەوتۆتە سەر دوو رێیانیەک کە یان دەبێ بەتەواوی رێکەوتنەکە جێ بەجێ بکات و رازی بێ بەوندە ئیمتیازەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و تا دێ لە مەسەلە سیاسیەکانی دیکەشدا پاشەکشە بکات کە ئەم رێگە چارەنووسێکی نادیار چاوەرێی رژێم دەکا. یان ئەوەی لە رێکەوتن پاشگەز ببنەوەو دەست بکەنەوە بە درێژەدان بە بەرنامەی ناوکەیی، کە ئەم رێگەش دەرئەنجامی زۆر خراپی بۆ رژێم لێ دەکەوێتەوەو چارەنووسێکی مەترسیدار چاوەرێی رژێم دەکا.
لەلایەکی دیکە خامنەیی لە ناوخۆی رژێمەکەیشی دا تووشی رەقیبێکی سەرسەختی وەکوو رەفسەنجانی و رۆحانی هاتووە کە لە مەسەلە سیاسیەکان دا بەردەوام کوتکیان لەسەریەتی و بەتەواوی هەوڵی سنووردار کردنی دەسەڵاتەکانی خامنەیی دەدەن و لە گرتنەبەری هەرکام لەو دوو رێگەیەی سەرەوە ئەوە تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی قسەی خۆیان دەبێ کە بێ گوومان قسەی وان لە ئێستادا بە دڵی خامنەیی نابێ.
لە کاتێکدا خامنەیی لە رێکەوتنی ناوکەیی دا سەری بێ کڵاو ماتەوەو پەشیمانە لە ئەنجامەکانی ئەو رێکەوتنە کە خەڵکی ئێران بە دەست دەیان دیاردە و قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێنن و هۆی ئەو کێشانەش بۆ خراپی لە بەرێوەبەری و گەندەڵی و بێ بەرنامەیی دەسەڵاتداران دەگێرنەوەو بە تەواوی بێزار بوون لە سیاسەتەکانی ئەو رژێمە. هەر لەو کاتەدا کە خەڵکی ئێران بە وەها قۆناغێکدا تێدەپەڕن، رژێم جەبهەیەکی دوور و درێژی شەڕی لە ناوچەکەدا کردۆتەوە کە لە لوبنان و سوریە دەست پێ دەکا تا یەمەن درێژەی هەیە کە ئەو شەڕەش بە داهاتو سەرمایەی خەڵکی ئێران بەرێوەدەچێ کە شەڕەکانیش هیچ ئەنجام و نەتیجەیەکیان بۆ باری ژیان و گوزەرانی خەڵک نیە، بەڵکوو بە بەردەوام بوون لە سەر ئەو شەڕانە خەڵکی ئێران دەبێ چاوەڕێی دۆخی لەوە خراپتریش بکەن.
وەک لە قسەکانی رێبەری رژێمدا دیارە ناوبراو لەگەڵ ئەوەی دیهەوێ درێژە بە رێکەوتنەکە بدات بەڵام هاوکات لەوە غافڵ نەبێ کە بەشی دیفاعی و بەرگریان بەهێز بکەن، هاوکات بە خەڵکی ئێران بڵێ کە هۆی ئەو وەزعەی ئێستا رۆحانی و رەفسەنجانین کە رێکەوتنیان کردو هیچ دەستکەوتێکیان نەبوو.