پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی, دیپلۆمات ترۆریستی ئێرانی و هاوکارەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات ڕژیمی ئێرانن.

ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی, دیپلۆمات ترۆریستی ئێرانی و هاوکارەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات ڕژیمی ئێرانن.

خەبات مێدیا: دادگایەکی پێداچوونەوە لە شاری ئانتۆرپی بێلژیک پاش سێ ساڵ لێکۆڵینەوەو لێپرسینەوە لەو ترۆریستانە،کە هەوڵیان دابوو بۆمب لەکۆبونەوەی لایەنگرانی مقاومەتی ئێران و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە ساڵی ۲۰۱۸ی دابنێن و بیتەقێننەوە بە حوکمی قورسی زیندان سزا دران.
بە پێ بڕیاری دادگا; ئەمیر سەعدونی و نەسیمە نەعامی هەریەک بە ۱۸ ساڵ و مێهرداد عارفانی بە ۱· ساڵ زیندان سزا دراون. بەپێ ئەم حوکمە تابعیەتی وڵاتی بێلژیکی ئەم سزا دراوانەش هەڵپسێردراوەتە.
لە ڕاگەیاندنی دادگای ئەنتۆرپ پاش ڕاگەیاندنی سزا بۆ سەر تاوانبارەکان هاتووە: ئەو خاڵانەی کە لە پەروەندەکەیاندا هەیە ئەو ڕاستیە ئەسەلمێنێت کە ئەسەدوڵای ئەسەدی و هاوکارە تیرۆریستەکانی پێشتر بۆ ماوەیکی زۆر لە وەزارەتی ئیتلاعات و بە دیاری کراوی لە دامزەراوەی ۳۱۲ی ئەو وەزارەتخانە تیرۆریستییە بەشداری چالاکانەیان بووە. هەروەها دادگا ڕایگەیاندووە کە بەپێ ئەو سزایە کە پێیان دراوە, ئامانجی ئەم کردەوه تیرۆریستییە هێرش و زەربە لێدان لە سازمانی موجاهدین و ترساندنی پەنابەرە ئێرانیەکان لە فەرانسەو وڵاتانی دیکەی ئۆرووپایی بووە. جێگەی باسە کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هاورێ لەگەڵ شاندێکی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندمانی سازمانی خەبات لەو کۆبوونەوەیە بەشدار بوون و ووتاری سازمانی خەبات لەلایەن سکرتێری گشتیەوە پێش کەش کرا.
جێگەی خۆشیە ڕۆژی ۲۰ی بانەمەڕی ساڵی ۱۴۰۱ی کۆچی خۆری دادگای پێداچوونەوەی ئەنتۆرپی بێلژیک بڕیاری کۆتایی سێ کەس لە بەکرێگیراوی وزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعاتی کە هاوکاری ئەسەدۆڵای ئەسەدی دیپلۆماتی ئێرانی بوون, بە بۆنەی کردەوەی تیرۆریستی و هەوڵ بۆ دانانی تەقینەوە لە کۆبونەوەی شۆرای موقاومەتی ئێران لە ویلپێنتی پاریس کە لە ۹ی پووشپەڕی ۱۳۹· درا بووی داو نەسیمەی نەعامی ۱۸ ساڵ, ئەمیر سەعدوونی ۱۸ ساڵ و مێهرداد عارفانی بە ۱· ساڵ زیندان سزا دران. شایانی باسە ئەمیری سەعدوونی بە بۆنەی ئاشکرا بوونی ئەو ڕاستیانەی کە دەری دەخست بەرژەوەندی پووڵی بە سەر گیانی ئینسان و مرۆڤایەتی داناوە لە ۱µ بۆ ۱۸ ساڵ زیاد کرا و سەرەڕای لێ ستاندنەوەى مافى هاوڵاتى ئەو وڵاتە سزای ۶۰ هەزار یۆرۆ٠Šان جەر٠Šمە کرد.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای پیرۆزبایی بە خەڵکی ئێران و کوردستان ئەو بریارەی دادگا بە سەرکەوتنێکی گەورەی بەرەی خۆراگری و ئازادیخوازان بەسەر دیکتاتوریەتی ئاخوندی دەزانێ و شکی تێدا نیە، ئەو سەرکەوتنە بۆ رژیمی ئاخوندی ئاکامی زیانباری ئەبێ و دەرکەوتنی زیاتری رووی تروریستی و جینایەتکاری ئەو دەسەڵاتە تەریک کەوتنەوەی لەئاشتی نێونەتەوەیی بەدواوە ئەبێ.


2 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی, دیپلۆمات ترۆریستی ئێرانی و هاوکارەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات ڕژیمی ئێرانن.

ئەسەدۆڵڵا ئەسەدی, دیپلۆمات ترۆریستی ئێرانی و هاوکارەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات ڕژیمی ئێرانن.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران