خەبات مێدیا: بڕینی بەشەدەرمانی نەخۆشانی هیمۆفیلی ،نەخۆشان حەقی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان نییە.
لە حاڵێکدا کە زۆربەی نەخۆشانی هیمۆفیلی له شوێنە جیاکانی وەڵات لە کەمی دەرمان ئازار دەچێژن, نازەنین فەرزادی فەر، بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی هیمۆفیلی ئێران بە نامەێک نەخۆشان و بنەماڵەی نەخۆشەکانیان ئاگادار کردۆتەوە کە لەم بوارە دا دەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نەکەن. لە بەشێک لەم ئاگاداری نامەیە وێڕای وەدرۆخستنەوەی کەمی دەرمان یا بڕینی دەرمانی هیمۆفیلی هاتوە:بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی هەستیاری وەڵات ئەنجومەنی هیمۆفیلی ئێران هیچ کۆبوونەوەێکی لە ئەستۆ نەگرتووە و پێشنیار دەدات بۆ ئەو بڕیارەی کە دراوە لە هەمو ناڕەزایەتی یان ڕەخنەێک خۆ بەدور بگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتووی شارۆمەندان،ئیدعای بەڕپرسانی ئەم ئەنجومەنە لە بارەی کەمی دەرمان (فاکتۆری هەشت)و(هیۆمیت)لە حاڵێکدایە کە نەخۆشانی هیمۆفیلی، لە چەند حەوتووی ڕابردوو نەیانتوانیوە هیچ دەرمانێک وەر بگرن و نیازیان هەیە بەنیشانەی ناڕەزایەتی لەم بڕیارە خۆپیشاندان بکەن.