یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خانەوادە و کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە روانگەی رێبەری رژێمی ئێرانەوە!

خانەوادە و کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە روانگەی رێبەری رژێمی ئێرانەوە!
عەلی بەهرامی

رۆژی سێ شەممە 13ی خەرمانان، خامنەیی رێبەری رژێمی ئاخوندان لە رێگەی ماڵپەڕی تایبەتی خۆیەوە فەرمانێکی چەند خاڵی راگەیاند کە کۆی خاڵەکان دەرخەری سیاسەتی ناوبراوە سەبارەت بە "خانەوادە" و بەتایبەت دەوری ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا.





رۆژی سێ شەممە 13ی خەرمانان، خامنەیی رێبەری رژێمی ئاخوندان لە رێگەی ماڵپەڕی تایبەتی خۆیەوە فەرمانێکی چەند خاڵی راگەیاند کە کۆی خاڵەکان دەرخەری سیاسەتی ناوبراوە سەبارەت بە "خانەوادە" و بەتایبەت دەوری ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا. ئەم فەرمانەی خامنەیی کە بەپێی وتەی خۆیان بە راوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی رژێم پەسەند کراوە، بۆ دەسەڵاتداران و دەزگاکانی رژێم نێردراوە کە بکەوێتە باری جێ بەجێ کردنەوە. رێبەری رژێم لە یەکێک لەو خاڵانەدا تیشک دەخاتە سەر پێگەی ژن لە ماڵدا، کە خۆی لە "هاوژینی، دایکایەتی و ماڵداری" دا دەبینێتەوەو چالاکیە ئابوریەکان بەتەواوی دەهێڵێتەوە بۆ پیاوان و روولە سەرانی رژێمەکەی دەکا و دەڵێ: لە گەورەیی و کەرامەتی هاوژین، دەوری دایکانە و ماڵداری بۆ ژنان و لە دەوری باوکایەتی و ئابووری بۆ پیاوان پشتیوانی بکەن. لە بەشێکی ئەو فەرمانەی رێبەری رژێمدا ئیشارە بە پەرەسەندنی تەڵاق کراوەو دەزگاکانی رژێمەکەی راسپاردوە کە هۆی پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە بدۆزنەوەو کار بۆ چارەسەری بکەن، بەڵام هەر خۆی پێشنیار دەکا کە بەر بە بڵاوبوونەوەی هەندێ بەرنامەی تەلەفزیونی تێکدەری بنەماکانی خانەوادە ، بەرنامەی نەرمی دژمنان بۆ لەبەریەک هەوەشانی خانەوادە، بەربەرەکانێی ئەشرافیەت و ژیانی ئاغاواتی و پەیرەوکردنی فەرهەنگی رۆژئاوایی بگرن. وە هەلێکی لەبار بۆ جێ بەجێ کردنی پەیوەندە ئیسلامیەکانی ژن و پیاو لە کۆمەڵگە، بە چاولێکەری لە بەرنامە ئیسلامیەکان و پەرەپێدانی رێ و شوێنی ئیسلامی/ ئێرانی برەخسێنن!. هاوکات تەئکید لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە خانەوادەکان کار بۆ منداڵی زۆر بکەن و ئەوە بکرێتە بەرنامەیەکی گشتی و چاودێری سەلامەتی خانەوادە بەتایبەت بۆ منداڵ بوون بکرێت و ئاسان کاری بۆ ئەو ژنانەی کە سەرپەرەستی خانەوادەن بکرێت کە شوو بکەنەوە. خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم لە کاتێکدا فەرمانێکی لەو جۆرە دەدا کە کۆمەڵگەی ئێران بە دەست دەیان کێشە و دەرد و دیاردەی کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێنێ و خەڵکی ئێرانیش سیاسەتەکانی خودی رژێم بە هۆی سەرهەڵدانی ئەو هەموو خەسارە کۆمەڵایەتیە دەزانن و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەرە دەستێنن، وە دەسەڵاتدارانی رژێم هیچ پلان و بەرنامەیەکی ئوتۆیان نیە بۆ چارەسەری دیاردە کۆمەڵایەتیەکان. رژێمی ئاخوندی هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە تا ئێستا کاری بۆ ئەوە کردوە بە ناوی جۆراوجۆرەوە ژنان لە چوارچێوەی ماڵدا بێڵنەوەو رێگە بە چالاکی ژنان نەدەن بەشداری لە مەسەلە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریەکان دا بکەن بۆیە هەر چەند ساڵ جارێکی رێبەری رژێم بە کۆمەڵێک فتواو فەرمانی نالۆژیکی هانی دەزگاکانی ژێر فەرمانی دەدا بەربە بەشداری ژنان لەو مەسەلانەدا بگرن. بەڵام وەک کۆمەڵناسان ئیشارەی پێدەدەن ژنانی ئێران لەو پێستە سونەتیە دەرچوون و لە ئێستادا بەرزترین پلەکانی خوێندن تەواو دەکەن و جۆرێک لە یاخیبوونیان پێوەدیارەو هەوڵ دەدەن بۆ لادانی ئەو بەربەستە سیاسی و دینیانەی دەخرێتەبەردەمیان. لەلایەکی دیکە خامنەیی بە ئانقەست پەرەسەندنی تەلاق دەبەستێتەوە بە فەرهەنگی رۆژئاوایی و بەرنامەی تەلەفزیۆنی، مەبەست لەم کارەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ناوبراو هەوڵدەدا خەڵک بەلارێدا بەرێ لە ناسینی هۆی سەرەکی کێشەکانی کۆمەڵگەو یەک لەوان تەلاق، چوونکە لەلایەک ژنان هەوڵ بۆ بەشداری لە کۆی پرسە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکان دەدەن و حەز بە وابەستەیی بە پیاوان ناکەن و هەوڵی ژیانێکی مساوات لەگەڵ پیاوان دەدەن، هاوکات مەسەلەی بێکاری کێشەی دابین کردنی بژیو وە کەل و پەلی ژیان هۆی سەرەکی پەرەسەندنی تەلاق و هەڵوەشانی خانەوادەن. لە کاتێکی وادا لاوان توانای دابین کردنی پێداویستی هاوسەرگیری و بەرێوەبەری خانەوادەیان نیە چۆن دەتوانن خانەوادە پێکەوەنێن و ببنە خاوەن منداڵێکی زۆر وەک ئەوەی رێبەری رژێم داوای دەکا؟. بەڵێ واقیعی کۆمەڵگەی ئێران ئەورۆکە ئەوەیە کە تەڵاق لە هاوسەرگیری زیاترە، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ بێ بەرنامەیی بۆ نەبوونی هەلی کار بۆ لاوانی ئەو وەڵاتەو پەرەسەندنی بێکاری، گرانی و هەڵاوسانی ئابووری. ئەوەی کە خامنەیی فەرمان دەدا بە دامودەزاگاکانی رژێم پەرە بە بەرنامە ئیسلامیەکان بدەن! بەشێکی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەهۆی ئەو کێشانەی لەسەرەوە باس کران مەسەلەی زەواج و هاوسەرگیری رەسمی و بەجێ هێنانی دابونەریتەکان قورساییەکی زۆری لای خەڵک دروست کردوە، بۆیە لەئێستادا مەسەلەی هاوسەرگیری سپی (ازدواج سپید یان سفید) لە ئێراندا پەرەسەندوەو ئەو جۆرە هاوسەرگیریەش بەپێی بەرنامەکانی رژێم بە ناشەرعی دەزانرێ و لە ئەگەری گشتگیر بوونی دا دەبێتە مەترسیەک بۆ سیاسەتەکانی تایبەت بە خانەوادەی رژێم. کۆتا قسە ئەوەیە خامنەیی بەم جۆرە فەرمانانە نیشان دەدا کە رژێمەکەی لاواز و بێ توانایە لە چارسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکان و ترسێکی زۆریشی لە پەرەسەندنی زیاتری ئەو دیاردانە هەیەو بەو جۆرە فەرمانانە هەوڵی بەلارێدا بردنی خەڵک دەداو هەوڵ دەدا ئەوە بڵێ کە ئەو کێشانەی ئەورۆکە داوێنی خەڵکیان گرتووە پیلانی رۆژئاواییەکانەو بە گەرانەوە بۆ بنەما ئیسلامیەکانی ئاخوندان، ئێران دەبێتە شامی شەریف! لەلایەکی دیکە ئەوە بە دەسەڵاتداران دەڵێ کە بەشداری ژنان لە کۆی پرسەکانی کۆمەڵگە مەترسی لەسەر بەرنامە پەیرەوکراوەکانی ئەوان دروست دەکا. هەروەها بە پێویستی دەزانێ‌ پەیوەندە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت "هاوسەرگیری" لە سەر ئەو بنەمایانەی کە ئەوان مۆرکی دینی پێوەدەنێن رێکبخرێت.

 


8 ساڵ و 2 مانگ و 18 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خانەوادە و کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە روانگەی رێبەری رژێمی ئێرانەوە!

خانەوادە و کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە روانگەی رێبەری رژێمی ئێرانەوە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران