خەبات مێدیا: جۆبایدێن بڕیاری خۆی بۆ مانەوەی سپای تیرۆریستی پاسداران لەلیستی تیرۆر ڕاگەیاند.
پۆلیتیکۆ لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ڕۆژئاوا نووسی کە جۆ بایدێن سەرۆک کۆماری ئامریکا بڕیاری کۆتایی خۆی بۆ هێشتنەوەی سپای تیرۆریستی پاسداران لە لیستی تیرۆر دەرکرد، کە هەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ گەڕانەوەی ڕێکەوتنی بەرنامەی ناوکەیی 2015ی ئێران ئاڵۆز دەکات.
هەر وەها لەسەر زاری بەرپرسێکی دیکە کە ئاگادری ئەو دۆخەیە وتی: بایدێن بڕیاری خۆی لە 24ی ئابڕیڵ ڕایگەیاند و وتیشی کە ئەمە کۆتا بڕیارە کە ڕاگەیەندراوە و پەنجەرەی هیواکانی ڕژیمی ئێران بە تەواوی داخراوە.
جێی ئاماژەیە کە ڕاب ماڵی، نێردەی تایبەتی بایدێن بۆ وتووێژەکانی ڕژیم بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە ڕوو بەڕووی یاسا دانەرانی ئامریکایی لە سەر دۆخی وتووێژەکان شایەتی بدات.
شایەنی باسە کە ئەم بەرپرسە ئامریکاییە پشتڕاستی کردەوەتەوە کە هەڵوێستی دەوڵەت بەتایبەت بە ئاماژە بە هەڕەشە بەردەوامەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران دژ بە ئامریکایەکان ناگۆڕێت.
جیگەی باسە وەڵاتی ئیسرائیل پێشوازییەکی گەرمی لەو بریارەی ئەمریکا کردووە و بە بریاری درووست و شیاو ناوی لێ بردوە.