پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

فڕێدانی پێنج هەزار کۆرپە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران

فڕێدانی پێنج هەزار کۆرپە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران

خەبات مێدیا: دوکتر محەممەد ڕەزا مەحبووبفەر ئەندامی ئەنجومەنی پێشکەوتنی سەلامەتی ئێران، ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان لە وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی "جامعە٢٤" باسی لەوە کرد کە لە دە ڕۆژی ڕابردوو پێنج هەزار کۆرپە فڕێ دراون. و هەروەها وتی ڕەنگە ئەم ڕێژەیە زۆرتر لەم ئامارە بێ.
ناوبراو وتی: ڕۆژانە نێوان ٢هەزار تا ٢٥٠ ٠  کۆرپە لەبار دەچن و یان لەدایک دەبن و فڕێ ئەدرێن. مەحبوبفەر لە درێژەدا وتی: گرانی لەڕادەبەدەر هۆکاری ئەم دیاردەیە و بەپێچەوانەی ئەو کردەوانەی ڕژیم بۆ پەرەپێدانی حەشیمەت، ئێمە دەبینین کە ڕێژەی منداڵ لەبار بردن پەرەی سەندووە.
نەبوونی پێداویستی بۆ بەرگری لە دووگیان بوون و کۆکردنەوەیان لەلایەن ڕژیم هۆکارێکی دیکەی ئەم ڕێژەیەیە..
بەپێی یاسای پشتیوانی لە بنەماڵە و لاوی حەشیمەت، بڵاوکردنەوەی بێبەرانبەر و یان یارانەیی ئەو پێداویستییانە کە پەیوەندیان لەگەڵ بەرگری لە دووگیان کردن هەیە، قەدەغە کراوە. ئەم ڕێژە دڵتەزێنە هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی سێ کۆرپە لە ئێران کە یەکێکیان لە سەتڵێکی زبڵ لە تاران دۆزراوەتەو، بڵاو بۆتەوە.


2 ساڵ و 5 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فڕێدانی پێنج هەزار کۆرپە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران

فڕێدانی پێنج هەزار کۆرپە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران