هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەران: شەهید ڕەشیدی کەریم زادە

یادی سەروەران: شەهید ڕەشیدی کەریم زادە
گۆشه‌ی شه‌هیدان

سەروەری گەل شەهید ڕەشیدی کەریم زادە

ئەگەر لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەکەمان هەڵدەینەوە، چەندین قۆناغی پڕ زەحمەت و فیداکاری و خەڵاتی خوێن و قوربانی دەبینین کە بەشێکی زۆری ئەو مێژووە پڕ لە سەروەریە لە لایەن چینی هەژارو چەوساوانی ئەم گەلە ئازاو و نەبەردە تۆمار کراوە. مانەوەی کوردستان و نەتەوەی تێکۆشەری کورد بەند بووە بە تێکۆشان و قوربانیدانی ڕۆڵە ئازاو نەبەردەکان و مێژووش ئەوەی سەلماندووە کە خەبات و قوربانیدانمان، هۆکاری مانەوەو سەروەریمان بووە. ئەم خەبات و کۆڵنەدانە بۆتە دیرۆک و پێناسی نەتەوەیی.
بەڵێ‌ و بێگومان کاروانی شۆڕ و خەباتی مافخوازانە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە کە لە نێو کۆڕی شەهیدانی کوردستاندا، شەهیدانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران جێگەی گرینگی گرتووە وگەرمترین کۆڕیان هەیە و شەهیدانی ڕێبازی کوردایەتی و ئازادیخوازای لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات، لە بەنرخترین ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوە بوون. یەکێک لەو شەهیدانە کە کۆڕی فیداکارانی لە گیان و ژیان بوردوو کە بە حەماسەوە بەرەو پیری مردن چوو، شەهید ڕەشید کەریم زادەیە.
شەهید ڕەشید کەریم زادە کوڕی کاک عەزیز خەڵکی گوندی کانی بەن سەر بەناوچەی بانە زەحمەتکێشێکی هەژارو نەدار بوو کە هەر لە سەرەتای ژیانیدا لەگەڵ کاری کشتوکاڵ بۆ بەڕێوەبردنی ژیان دەستەو یەخە بوو، سەرەڕای ئەوەش لە هەموو خۆشیەکی ژیان بێ‌ بەش بوو تەنانەت نەیتوانی بخوێنێ‌ ولە زۆربەی پێویستیەکانی تری ژیان بێ بەش بوو. لە هەموو بارێکەوە هەستی بە ژێر دەستی و نەداری دەکرد. ئەو گشتە نەهامەتی و ئازارانەی هەر لە سەرەتای ژیانیەوە تووشی ببوو هەروەها بوونی ستەم و بێدادی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی هاندەرە هۆی سەرەکی بوون بۆ ئەوەی چەکی پێشمەرگایەتی و خەبات لە شان بکات و زۆر بە ڕێک و پێکی ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەرێوەبرد.
شەهید ڕەشید لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا کەسێکی لە سەرخۆ بوو لە گەڵ هەفاڵانیدا و لە مەیدانی نەبەردو ڕوبەڕوبونەوەی دژمنیش قارەمان و بە هەڵمەت و چاونەترس بوو. جێگەی داخە ئەو قارەمانەی کوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی ئازادیخوازی لە ڕۆژی 10 ی جوزەردانی1364ی کۆچی خۆری،لە جەنگێکی نابەردا لە بەرانبەر پاسداران و بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی لە گوندی کانی گوێز کە لەو شەڕەدا چەندین کەس لە هێزی دوژمن کوژران، زۆر بەداخەوە شەهید ڕەشید بە گوللەی دوژمنان پێکرا و دوای 3 ساعەت لە برینداری، گیانی پیرۆزی فیدای کوردستان کرد.
هەزاران سڵاو لە رۆحی بەرزی شەهید ڕەشد و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و بە تایبەت شەهیدانی قارەمان و نەبەزی ڕێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.


2 ساڵ و 5 مانگ و 21 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران: شەهید ڕەشیدی کەریم زادە

یادی سەروەران: شەهید ڕەشیدی کەریم زادە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران