لە کونفرانسێکی چاپەمەنی لە پاریس ،دژبەرانی رژیمی ئێران ناو وپێناسەی 59 کەس لە گەورەترین بەرپرسانی کۆمەل کۆژی 67 لە شاندی مردن لە تاران و10پاریزگای تریان ئاشکرا کرد. ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لەهەواڵدەرییە نێونەتەوەییەکان بەرێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا موحەممەد موحەدسین بەرپرسی کۆمیسیونی پێوەندییە
لە کونفرانسێکی چاپەمەنی لە پاریس ،دژبەرانی رژیمی ئێران ناو وپێناسەی 59 کەس لە گەورەترین بەرپرسانی کۆمەل کۆژی 67 لە شاندی مردن لە تاران و10پاریزگای تریان ئاشکرا کرد. ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لەهەواڵدەرییە نێونەتەوەییەکان بەرێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا موحەممەد موحەدسین بەرپرسی کۆمیسیونی پێوەندییە دەرەکیەکانی شۆڕای نیشتیمانی بەرگری و ویلیام بووردن پارێزەری ناوداری فەرانسی و شەمسی سەعادەتی لەبنەمالەی کۆمەل کۆژییەکانی ساڵی67بەشداربوون . نوێنەری شۆرا لەو کونفرانسە دا وتی : بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەست دان زۆربەی ناوەندەکانی سەرەکی رژیم لە بەرپرسانی کۆمەل کۆژی30هەزار بەندکراوە سیاسیەکان لەساڵی 1988پێکدێن، ئیمە توانیمان ناو و زانیاری 59کەس لە گەورەترین بەرپرسانی ئەو کۆمەل کۆژیە کە نزیکەی سێ دەییە شاردرابوونەوە بەدەست بهێنین کە ئێستا لە ناوەندە جۆراجۆرەکانی رژیمی ئێراندا بەرپرسیاری سەرەکیان هەیە . ئەو کەسانەی کە لە ناوەندی مردن لە تاران و10پارێزگای تر بەشداربوون. بەدوداچوون سەبارەت بە ئاشکراکردنی ناوی پاشماوەی جینایەتکاران درێژەی هەیە .بەپێی وتەکانی موحەدسین ، ناو وپلەی تاقمی ناسراو بە شاندی مردن بەم شیوەی خوارووەن :
رێبەری رژیمی ئاخوندی عەلی خامنەیی لەوکاتەدا سەرۆک کۆمارو یەکێک لە بریاردەرانی سەرەکی ئەو جنایەتە بوو.
چوار ئەندامی کۆڕی دیاری کردنی بەرژەوەندی نیزام
عەلی ئەکبەری رەفسەنجانی بەرپرسی ئەو ناوەندە ،لەو کاتەدا سەرۆکی مجلیس وجێگری فرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ولە راستی دا نەفەری دووهەمی دەستەڵات لەدوای خومەینی بوو. سەرەڕای رەفسەنجانی ، عەلی فەلاحیان وەزیری ئیتلاعات لە کاتی کۆمەلکۆژی دا وەزیری ئیتلاعاتی دوای موحسینی ئێژەیی نوێنەری دادوەری لە وزارەتی ئیتلاعات و مەجید ئەنساری سەرۆکی رێکخراوی بەندیخانەکان لە کاتی کۆمەڵ کۆژیدا بوو و ئێستا ئەندامی کۆری دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامە .خامنەیی و رەفسەنجانی لە کاتی گرتنی ئەو بریارە دا لە پەنای خومینی دا بوون . مونتەزری راستەخۆ لە نامەیکدا وتبووی ،خومەینی لە کاتی دەرکردنی ئەو بریارە مەترسیدارانەدا تەنیا لەگەڵ ئەو دوو کەسە راوێژی دەکرد .
شەش ئەندامی مجلیسی خبرەگان بریتین لە:
رفسەنجانی و ئیبراهیم رەیسی ئەندامی هەیئەتی مردن لە تاران بوو ئیستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی خیبرەگانە، ئەو کەسانەی تر بریتین لە، موحەممەد رێی شەهری وەزیری ئیتلاعات لە کاتی کۆمەل کۆژی نوێنەری وزارەتی ئیتلاعات لە هەیئەتی مردن ئەو دیاری دەکرد .مورتەزا موقتەدایی لە کاتی کۆمەڵکوژیەکەدا ئەندام و وتەبێژی شۆرای بەرزی دادوەری بوو. زێنەلعابدین قوربانی لاهیجانی حاکمی شەرع و ئەندامی دەستەی مردن لە لاهیجان و ئاستانەی ئەشرەفییە بوو . عەبباس عەلی سولێمانی ئەندامی هەیئەتی مردن لە بابولسەر.
دەزگای دادوەری :
ئەو ناوەندە بە تەواوەتی لە ژێر رکێفی بەرپرسانی باڵای رژیم دایە . سەرەڕای وەزیری دادوەری تا ئیستا 12کەس لە بەرزترین کاربەدەستانی هێزی دادوەری کە لە بەرپرسانی کۆمەڵکوژییە دا ئاشکرایان کرد، بەشێک لەوانە بریتین لە ، موستەفا پوورموحەممەدی وەزیری دادی دەوڵەتی رۆحانی و نەفەری سەرەکی وزارەتی ئیتلاعات لە کاتی کۆمەڵ٠Žکوژی دا بوو . حوسەینعلی نەێیری ،سەرۆکایەتی دیوانی باڵای وڵات ، نەفەری سەرەکی هەیئەتی مردن ، پارێزەری شەرع لە تاران بوو . عەلی موبەشری موستەشاری دیوانی باڵای وڵات ، ئەو لە ساڵی 67 یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی مردن وحاکمی شەرع وجێگری حوسەینعلی نەێیری بوو . عەلی رازینی جێگری مافەوانی دەزگای دادوەری ، ئەو لە کاتی کۆمەڵکوژی حاکمی شەرع و بەرپرسی رێکخراوی دادی هێزە چەکدارەکان بوو . غۆڵامرەزا خەڵەف رەزایی زارع ، دادوەری دیوانی باڵای وڵات ، ئەندامی هەیئەتی مردن لە پارێزگای خۆزستان بوو . ئەڵلاوێردی موقەدەس فەرد لە دەستەی باڵای دادوەری و حاکمی شەرع وئەندامی هەیئەتی مردن لە رەشت .
سەرۆک کۆماریی و ناوەندە ئیدارییەکان:
مەجید ئەنساری جێگری سەرۆک کۆمار و بەرپرسی رێکخراوی بەندیخانەکانی وڵات لە کاتی کۆمەڵکوژی . ئیسماعیل شوشتەر بەرپرس و پشکێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ، تا یەک مانگ لەمەوپێش، ئەندامی شۆڕای باڵای دادوەری لە کاتی کۆمەڵکوژی ، سەید عەلی رەزا ئاوایی بەرپرسی دەفتەری چاودێری تایبەتی سەرۆک کۆمار و دادوەر و ئەندامی هەیئەتی مردن لە دزفۆل .
هێز ی چەکدار :
جێگری جێبەجێ کردنی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکان ، کەسێک بە ناوی عەلی عەبدووڵاهی ،عەلی ئابادی ئەندامی هەیئەتی مردن لە رەشت، سەرتیپ پاسدار ئەحمەد نووریان ، جێگری جێبەجێ کردنی بارەگای ساروڵلای تاران یەکێک لە سەرەکی ترین بارەگاکانی چاودێری تاران و ئەندامی هەیئەتی مردن لە کرماشان.
دامەزراوە و ناوەندەکانی دارایی :
بەشێک لە گرینگ ترین و گەورەترین دامەزراوە دارایی وبازرگانیەکانی ئێران بە هۆی بەرپرسانی کۆمەڵکوژی 67 چاودێری دەکرێن . بەرپرسی پاریزگای ئاستانی قودسی رەزەوی و پاریزگای خۆراسان وجێگرەکەی هەردوو لەو جینایەتکارانەن. بەرێوبەری شاە عەبدول عەزیم لەباشوری تاران ، ناسر عاشوری لە قاڵای رودخان لەئەندامانی هەیئەتی مردن لە پاریزگای گیڵان ،بەرێوبەری گشتی کۆمپانیای سەرمایەدانانی داهاتووی دەماوەند ، پشک داری سەرەکی ئەوکۆمپانیایە .
موحەدەسین لە کۆتایی وتەکانی دا وتی: ئێمە لەگەل چەمکی جینایەت دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی رووبەرووین کە لە شەری دوهەمی جیهانی تائیستا بێ وێنە بووە . بەڵام گرینگتر لە هەموو شت ئەوەیە، رژیمی دەستەڵاتداری ئێران کە ئەمرۆ لە لایەن بەرپرسانی ئەو جینایەتەوە گەڵاڵە دەکرێ و بەرێوە دەچێ.
نەتەوە یەکگرتوەکان بەپێی ئەرکەکانی خۆی دەبێ کۆمیسیویک بۆ بە دواداچوون سەبارەت بەم کۆمەڵکووژیە پێک بهێنی و ئامادەکاری بۆ دەستبەسەرکردنی بەرپرسانی ئەو جنایەتە گەورەیە بکات و روبەروی عەداڵتیان بکاتەوە. لەم بارەوە تێکرای دەوڵەتانی دنیا وبەتایبەت وڵاتانی رۆژئاوا وئیسلامی بو ئیدانە کردنی ئەو تاوانە بانگهێشت دەکەین .بی دەنگی و چاوپۆشی لەهەمبەر ئەم جنایەتە ژێرپێنانی ئەسلەکانی دیموکراسی و بەها و مافەکانی مرۆڤ و دەستوراتەکانی ئیسلامە .خومینی دەیهەویست پێوەندی هێزی دژبەری خۆی و کۆماڵگای ئێران تێک بدات بەڵام ئەمرۆ ئەو تاوانەگەورە گۆردراوە بۆ پەت و سێدارەی رژیم ،کە کۆمەلانی خەلک چاوپۆشی لەو کردەوانەی رژیم نەکەن و خەباتی حەقخوازی گەڵانی ئێران کە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە لەگەل پشتیوانی وبەشداری کۆمەڵانی هەراوی خەلک یەک دەگرێ . ئەو خەباتە رەوایە بەشێکە لەو هەوڵ وتێکوشانە کە لە پێناو رووخانی رژیمی ئاخوندی لە گۆرێدایە .
پارێزەری ناسراوی فەرانسی ویلیام بوردوون لە درێژەی وتە کانی خۆی لەم کوبونەوەدا سەبارەت بەو تاوانە کۆمەڵکوژیە وتی ،کۆمەڵکوژی وتاوانی ساڵی 67 یەکێکە لەو جینایەتە گەورانەی کە لە دژی مرۆڤایەتی کراو،لە ساڵانی رابردودا کۆمەڵکوژی جوراجور لە دژی خەلکی بی تاوانی رووی دا ،یان کۆمەڵکوژیەکانی دیکە کە بە شێوەی تر لە درێژایی مێژودا کراون ،بەڵام کۆمەڵکوژی ساڵی67لە ئێران دوو تایبەت مەندی بەرچاوی لەخۆ گرتووە کە بێ وێنەن ، یەکەم قوربانیانی ئەو تاوانە، بەندییە سیاسیەکان واتە ئەوانەی لە ژێر دەستی رژیم دا دیل بوون.
دووهەم ئەو کۆمەڵ کوژیە لە ماوەیکی کەم دا روی داوە و بە شکەنجەوە شەهید کراون. ناو براو پاشان داوای کرد کە پەروەندی ئەو کۆمەڵ کوژیە بۆ دادگای نێو نەتەوەیی بەرێ بکرێ و بریاردەرانی ئەو تاوانە دادگایی بکرێن .