ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠ ١، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک "محەممەد ساڵح قادری" بەرپرسی پەیوەندییەکوردستانییەکانی حیزب، سەردانی "سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانـیان کرد و لەلایەن کاک "شۆڕش حاجی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و کومیتەی ناوەندی و کاک "بەختیار عەزیزی" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێشوازییان لێ کرا.
لەودیدارەدا وێڕای ئەوەی باسی دوایین کردەوەی تروریستی رژیمی ئاخوندی کە لەدژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو، کرا و هەروەها حیزبی دیمۆکرات پشتیوانی و هاوکاری خۆی دەربڕی، هاوکات دوو لایەن لەسەر هاوکاریی و هاوئاهەنگی زیاتری سازمان و حیزبەکانی کوردستان پێداگرییان کردەوە.
وێرای بەرزنرخاندنی هەڵوێستی دۆستانەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دوو لایەن لەسەر پێوەندیی و هاوکارییەکانی دوو لایەنەیان پێداگرییان کردەوە.