پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جموجوڵەکانی ئیسرائیل لە دژی رژیمی ئێران

جموجوڵەکانی ئیسرائیل لە دژی رژیمی ئێران

میدل ئەیست نیوس نووسی: کاناڵی 12ی ئیسڕاییل ڕایگەیاند: کە ئەرتەشی ئیسڕاییل لە چەند وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەوانە بەحرەین سیستمی مووشەکی و ڕاداری دامەزراندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی (ئەلجەزیرە) ئەم هەواڵدەرییە عەرەبی زمانە تەئکیدی کردەوە کە ئیسڕاییل لە چوارچێوەی هاوکارییەهاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئێران و پێکهێنانی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی خێرا، ڕادارگەلێک کە لە هەندێک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە بەحرەین و ئیمارات دروست کردووە.
لەم ڕاپۆرتە هەروەها هاتووە کە ئەم سیستەمە هەتا ئێستا بە باشی کاری کردووە و یەکێک لەو شتانە ناساندن و لەناوبردنی پەهبادەکانی ڕژیمی ئێران بووە کە ئیسڕاییلی کردبووە ئامانج، چەند مانگ پێش ئێستا لە ئاسمانی عێراق لەناو چوو.
شایەنی باسە کە هەر لەسەر ئەم بابەتە ئیسڕاییل لە بەردەوامی هێرشەکانی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی سپای ترۆریستی پاسداران، دوێنێ شەو جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە ڕژیمی ئێران لە نزیک فڕۆکەخانەی سووریا.
جێی ئاماژەیە کە هەواڵدەری ئەلعەرەبیە باسی لەوە کردووە کە ئامانج لە هێرشەکەی شەوی هەینی سپای ئیسڕاییل بۆ سەر دوو چاڵی گەورەی پڕ لە چەک و چۆڵی هێزەچەکدارەکانی سپای ترۆریستی ڕژیمی ئێران، لە هێڵی باکووری فڕۆکەخانەی سووریا و هەروەها ڕێگری کردن لە هاتنی باری چەک وچۆڵ لەلایەن ڕژیمی ئێران بووە.
ئەم هێرشانەی ئیسڕاییل لەدوای ئەو سەردانەی بەشار ئەسەد دێت کە سەردانی بەرپرسانی ڕژیمی ئێرانی کردووە.
ئەم ڕووداوانە لە دوای ئەوە دێن کە ڕژیمی ئێران پێبەندی بڕیارنامەی شۆرای دادوەران نابێت.
ڕابێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کار وباری ڕژیمی ئێرانیش ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتێکدا نووسی: شۆرای دادوەرانی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم پەیامێکی نهێنییان بۆ بەرپرسانی ڕژیم ناردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە دەبێت پابەند بن بە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە نەمانی پەرەپێدانی ناوکەیی.


2 ساڵ و 5 مانگ و 8 ڕۆژ و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جموجوڵەکانی ئیسرائیل لە دژی رژیمی ئێران

جموجوڵەکانی ئیسرائیل لە دژی رژیمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران