خەباتمێدیا: بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ناوخۆی ئێران بڵاو بۆتەوە نرخی دۆلاری ئامریکا گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی لە بیست مانگی ڕابردوودا. و نرخی هەر یۆرۆیەک گەیشتۆتە 34هەزار و 200تمەن و پۆند گەیشتۆتە 40هزار و پەنجاتمەن.
ئەمە لە کاتێکدایە نرخی دیاریکراو لەلایەن بانکی ناوەندی لە ناو بازاڕ کەمترە. بەڵام بە پێچەوانەوە دۆلار چۆتە نێو کاناڵی 33هەزار تمەن.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دراو لە بازاڕەکانی ئێران، هێزەئەمنییەکانی ڕژیم بەرەوڕووی سەڕافییەکان دەبنەوە.
لەکاتی هاتنەسەر دەسەڵاتی ئیبراهیمی ڕەییسی نرخی دۆلار 25لەسەد زۆرتر بووە. هەندێک لە کارناسانی بواری دراو باس لەوە دەکەن کە ڕووخانی بینای میترۆپۆل هۆکاری ئەم هەڵکشانە بووە چونکە ناڕەزایەتییەکان پەرەی سەندووە و خەڵک زیاتر لە هەمووکاتێک پەشۆکاو و بێ هیوا بوون.
هەروەها دابەزینی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت و کڕینی نەوتی ڕووسیە لەجیاتی نەوتی ئێران یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ئەم هەڵکشانەیە. هەروەها دەکرێ بە ڕاوەستانی وتوێژەکانی بەرجام و گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر ئێران، وەکوو هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دراو ئاماژە بکرێت.