پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی رێورەسمی بە شکۆی 5ی خەرمانان سی و شەشەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی رێورەسمی بە شکۆی 5ی خەرمانان سی و شەشەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ

رۆژی شەممە رێکەوتی 2ی خەرمانانی 1395 بەرامبەر بە 10ی سێپتەمبێری 2016، رێورەسمی 5ی خەرمانان، یادی 36 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆستان و ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و نوێنەری ژمارەیەک لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو.

رۆژی شەممە رێکەوتی 2ی خەرمانانی 1395 بەرامبەر بە 10ی سێپتەمبێری 2016، رێورەسمی 5ی خەرمانان، یادی 36 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆستان و ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و نوێنەری ژمارەیەک لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو.

سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیەک راوەستان وەک رێزێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل و سرودی نەتەوەیی "کوردم ئەمن" دەستی پێکرد. 

پاشان پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەلایەن رێزدار عەبدوڵای قادری بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتەوە پێشکەش کرا. لە پەیامی کۆمیتەدا وێرای بەخێرهێنانی نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیەکان و ئامادەبوانی رێورەسمەکە، ئاماژە بە مێژوو و زەروورەتەکانی پێکهاتنی ئەو تەشکیلاتە و بەرنامەو سیاسەتە نەتەوەییەکانی سازمانی خەبات کرابوو.

دوابەدوای پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ، رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بەو بۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. کاک بابەشێخ لە وتەکانی ئیشارەی بە رابردووی سازمانی خەبات بەتایبەت هەڵوێستەکانی لە بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان کرد و مێژووی فیداکاری و خۆراگری سازمان لە قۆناغە جیاوازەکانی بە کورتی خستەبەرباس. کاک بابەشێخ هەندێ لە سیاسەت و بەرنامەی سازمانی خەباتی کوردستانی لە هەمبەر رژێمی ئێران و رەهەند و شێوەکانی خەبات لە بەرامبەر ئەو رژێمە دیکتاتۆرە بەتایبەت خەباتی چەکداری و پێشمەرگانە و زەروورەتەکانی ئەو شێوە خەباتەی روون کردەوە.

کاک بابەشێخ حسێنی نزیکی و دۆستایەتی هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانی و ئێرانیەکانی بە هۆی سەرەکی سەرکەوتن پێناسە کرد و ئامادەیی سازمانی خەباتی بۆ هەر جۆرە نزیک بوونەوەو هاوکاری کردن دەربڕی کە لە راستای هێنانەدیی ئاواتەکانی گەلی کورد و دژایەتی و روخانی رژێمی ئاخوندان دا بێ. لە وتەکانیدا بەرێز کاک بابەشێخ تیشکی خستەسەر مەسەلەی ئاشتی خوازی گەلی کورد و باوەری سازمانی خەبات بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسە نەتەوەییەکانی کورد، بەڵام بەهۆی ئەوەی رژێمی ئێران وەڵامی هەموو داواکانی ئێمەی بە شەڕ و سەرکوت و ئێعدام دەداتەوە، بۆیە ئێمە کار بۆ رووخان و لەناوچوونی دەکەین. هەر لەو بارەوە ئیشارەی بەوە کرد کە کاتێ‌ لە ئێراندا هەڵبژاردنێکی ئازادو شەفاف بە ئامادەبوونی چاودێرە نێونەتەوەییەکان لە ئێران و کوردستان بکرێ و ئاکامەکانی شەفاف بێ ئێمە پێشوازی لێ دەکەین بەڵام کاتێ ئاخوندەکان هەموو شتێک خۆیان دەیبڕنەوە بە مانای ئەوەیە کە ئەو هەڵبژاردنەو ئەو رژێمە هیچ پێوانەیەکی دیموکراتی و ئازادیان نیەو بە باوەڕی ئێمە تاکە رێگەی ئەو رژێمە رووخانە.

بەشێکی دیکەی وتەکانی کاک بابەشێخی حوسێنی گرینگی دان بوو بەو سیاسەتە نێوخۆییانەی سازمانی خەبات کە ئەو تەشکیلاتە خاوەنی پرسێکی دیموکراتیکەو هەموو فکر و ئایدۆلۆژییە جیاوازەکان دەتوانن بێ فەرق و جیاوازی ئەندامی سازمانی خەبات بن و پلە تەشکیلاتیەکان ببڕن. هەروەها لە سازمانی خەباتدا بایەخ و گرینگی تایبەت بە ئافرەتان و لاوان و باقی چین و تووێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان دەدرێ.

دوابەدوای وتەکانی کاک بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات، دوو کەس لە لاوانی سازمان بە ناوەکانی سومەیە کەریمی و پەژاری یوسفی 36 مۆمیان بەبۆنەی 36 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتەوە داگیرسان.

لە بڕگەیەکی دیکەدا کورتە فیلمێک سەبارەت بە مێژوو و قۆناغە جیاوازەکان و ئالووگۆڕەکانی سازمانی خەبات، لەلایەن بەشی راگەیاندنی کۆمیتەی ئوروپای سازمانەوە ئامادە کرابوو پێشکەش کرا.

لە دوای کورتە فیلمەکە ژمارەیەک لە ئەحزابی دۆست،پەیامیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە

1- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران

 2- حیزبی دیموکراتی کوردستان

 3-پارتی ئازادی

  بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە پەیامیان هەبوو، هەروەها کاک جەعفەری حامیدی کەسایەتی سیاسی  رۆژهەڵاتی کوردستان  چەند وتەیەکی سەبارەت بە مێژووی سازمانی خەبات و دەوری ئەو تەشکیلاتە لە کوردستان کرد و پیرۆزبایی لە ئەندامان و تێکۆشەرانی رێبازی سازمانی خەبات کرد و باسێکی تێروتەسەلیشی لە سەر وەزعی سیاسی جیهان و ناوچە و نەتەوەکەمان و رێکارەکانی سەرکەوتن و رزگاری بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەکی کوردی کرد. وە ژمارەیەک لە هێز و لایەنە سیاسیەکان  وەک: کۆمەڵی شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،  پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، رێکخراوی یاری کورد، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بزوتنەوەی گۆران و کاک ئەنوەری پویا و مامۆستا مەلا ئەحمەدی ئیسماعیلی بروسکەی پیرۆزباییان ناردبوو کە بەهۆی کەمی کاتەوە تەنها ئیشارە بە ناوەکانیان کرا.

رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی 36 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتەوە هەبوو کە لەلایەن خۆشکە کەژاڵی کاکەیی پێشکەش کرا. 

لە کۆتایی بڕگەی یەکەمی رێورەسمی 5ی خەرمانان لە نۆروێژ، شیعرێکی مامۆستاو رێبەری پایەبەرزی گەلەکەمان مامۆستا سەید جەلالدین حوسینی لە سەر پێشمەرگە بە ناوی "تاجی سەری هۆزن" خوێندرایەوە.

بڕگەی دووهەمی رێورەسمەکە بریتی بوو لە ئاهەنگ و هەڵپەرکێ کە لەلایەن  هونەرمەندی دەنگ خۆش کاک شێرکۆ مەریوانی تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بوو.

 صورة


8 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی رێورەسمی بە شکۆی 5ی خەرمانان سی و شەشەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی رێورەسمی بە شکۆی 5ی خەرمانان سی و شەشەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران