خەبات مێدیا:لە درێژەی دەست بەسەر کردنی مامۆستایانی کورد بە دەستی هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی پووشپەری ١٤٠ ١ هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە شەهریار نادری یەکێک لە مامۆستایانی بەرێوبەرایەتی پەروەردەو فێر کردنی شاری کرماشانیان دەست بەسەر کرد. بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر 1ی سەرلە بەیانی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری سنە و دەست بەسەریان کردوە هەروەها دوای پشکنینی ماڵەکەی دستیان بەسەر هێندێک کەلوپەلی تاکەکەسی ئەو داگرتووە.
شەهریار خەڵکی شاری پاوە و دانیشتوی شاری سنە لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی کرماشان وانەی فیزیکی وتۆتەوە.
دەگوترێت کە شەهریار نادری لە ساڵی 1359 بەهۆی کارو چالاکیەکانی پیشەیی و مەدەنی بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ شاری کرماشان دور خراوەتەوە و لەوێ دەستی کردوە بە وانەبێژی.
بە پێی بەڵگەو ئاماری بە دەست گەیشتوی ناوەندی ئامارو بەڵگەکانی سازمانی مافی مڕۆڤی هەنگاو تەنیا لەماوەی 10ڕۆژی رابردو 48 مامۆستای کورد بەدەستی هێزە سەرکوتکەرکانی ڕژیم لە شارەکانی سنە، سقز ،دیواندەرە و مەریوان دەست بەسەر کراون کە 25 کەس لەو مامۆستایانە ئازاد کراون و 23 کەسیشیان هەر لە ناو گرتوخانەکانی ڕژیم دان.