یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئیعدامە سیاسیەکان لە راست گەلی کورد مەحکووم دەکەین

ئیعدامە سیاسیەکان لە راست گەلی کورد مەحکووم دەکەین

ماوەێکى زۆر بەسەر ئیعدامی سیروان نژاوی زیندانی سیاسی کورد تێنەپەریوە کە بە داخەوە رۆژی چوارشەممە 4ی خەرمانان، بێهروز ئالخانی زیندانیەکی سیاسی دیکەی کورد لە سێدارەدرا.

 لە سێدارەدانی ئەو زیندانیە سیاسیە لە کاتێکدایە کە ماوەیێکە ماشێنی سەرکوت و ئێعدامی ڕژیمی ئاخوندی وەگەڕکەوتوە و لە ماوەی نێزیک بە ساڵێک زیاتر لە 500 مرۆڤ بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن سیستەمی جینایەتکاری ئاخوندییەوە لە سێدارە دراون. بێهروز ئالخانی کە ماوەی 6ساڵ بوو حوکمی مەحکومیەتی بێ‌ دادگاکانی رژیمی دەکێشا ،بەردەوام لە زیندان تۆمەتی دەخرایە پاڵ و بۆ ئەوەی لە ماشێنی مەرگی رژیم رزگار نەبێت،کوشتنی دادستانی خۆی و هەروەها چەک هەڵگرتنی درایە پاڵ. رژیم کە بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک پێویستی بەم جۆرە جەلادگەریە هەیە، لە زیندانیانی سیاسی بۆ ئامانجە دزیوەکانی کەڵک وەردەگرێ‌.

بێگومان خوێنی لاوانی کورد بە فیرۆ ناڕوات و هەتا ئێعدام وسەرکوت زیاتر بێت، هەستی شۆڕشگێرانە بەرەوسەرتر دەچێت .

 سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران رەوتی ئیعدامە سیاسیەکان لەناو سیستەمی دیکتاتۆری ئاخوندی بە توندی مەحکووم دەکات و سیاسەتی سات و سەودا گەرانەی وەڵاتانی رۆژئاوایی بە ئامانجی گەیشتن بە رێکەوتنی ئەتۆمی لە کاتێکدا کە بە بەردەوامی رۆلە ئازادیخوازەکان لەسێدارە دەدرێن و بنەماکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئاخوندانەوە پێشێل دەکرێ‌ دەداتە بەر لۆمە و گازەندە و وەک پەڵەیێکی رەش لێی دەروانێ‌. 

سازمانی خەبات سەرەخۆشی خۆی بە کەس وکاری شەهید بێهروز رادەگەیەنێت وسیبوری بۆ ریبوارانی رێگای شەهید بێهروز داواکارە.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

کومیتەی ناوەندی 

4ی خەرمانانی 1394

 


9 ساڵ و 1 مانگ و 1 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیعدامە سیاسیەکان لە راست گەلی کورد مەحکووم دەکەین

ئیعدامە سیاسیەکان لە راست گەلی کورد مەحکووم دەکەین

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران