یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سیاسەتی ناوچەیی رژێم و جامی ژارێکی دیکە!

سیاسەتی ناوچەیی رژێم و جامی ژارێکی دیکە!

مەسەلەی سیاسەتی ناوچەیی رژێم ئەوندەی لە پشتی پردە هاتۆتەدەر بۆتە هۆی بێنەو بەردە لە نێو راگەیاندنەکاندا. یەک لەو مەسەلانە هەڵوێستی سەرانی رژێم لە پێوەند بە عەرەبستان و ناتەبایی قسەی خامنەیی و باقی دەسەڵاتدارانی رژێمە.

مەسەلەی سیاسەتی ناوچەیی رژێم ئەوندەی لە پشتی پردە هاتۆتەدەر بۆتە هۆی بێنەو بەردە لە نێو راگەیاندنەکاندا. یەک لەو مەسەلانە هەڵوێستی سەرانی رژێم لە پێوەند بە عەرەبستان و ناتەبایی قسەی خامنەیی و باقی دەسەڵاتدارانی رژێمە.






قەیرانی ناوچەیی و رووبەروو بوونەوەی رژێم لەگەڵ وەڵاتانی ناوچە، بەتایبەت لە سەر رووداوەکانی سوریە، لە راگەیێنەکان و هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی رژێمدا، بەشێوەی ناتەبا و دژ بە یەک بڵاو دەبێتەوە.

 

کاتێ‌ قسەی بەرپرسانی رژێم کە لە راگەیێنەکاندا بڵاودەکرێنە لە نزیک یەک دانێین، ناتەباییەکان باشتر روون دەبێتەوە. بۆ وێنە خامنەیی 15ی خەرمانان، هێرشی کردە سەر عەرەبستان و گوتی: دەوڵەت و نەتەوە موسوڵمانەکان دەبێ دەسەڵاتدارانی عەرەبستان بناسن و راستی دەمپیسی و بێ ئیمانی و گرێدراوییان بزانن، وە دەبێ بەهۆی ئەو تاوانانەی لە وەڵاتانی ئیسلامیدا ئەنجامیان داوە، ئێخەیان بەرنەدەن.

 

بەڵام چەند رۆژ دوای ئەو قسانە پاسدار رەحیمی سەفەوی، راوێژکاری خامنەیی هاتە پێش و گوتی: ئێمە دەبێ لەگەڵ عەرەبستان دا هەڵکەین، وە بە هیچ شێوەیەک نابێ تووشی کێشە بین لەگەڵ ئەو وەڵاتە.

 

یان لە نمونەیەکی دیکەدا، لەلایەک ئاخوند ئەحمەدی خاتەمی بە هێرش بۆ سەر عەرەبستان، بەرپرسانی ئەو وەڵاتەی بە تاوانکاری پلە یەک ناو برد، لەلایەکی دیکەوە رۆحانی لە پێوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەمیری قەتەر کە هاوپەیمانی عەرەبستانە گوتی: دەبێ ئێمە لەگەڵ وەڵاتانی باشووری خۆمان، کە مەبەستی عەرەبستان بوو، ووتووێژ بکەین. رەفسەنجانیش پێشتر بە روونی گوتبوی: ئێمە دەبێ سەرەتا بۆ عەرەبستان دەست درێژ کەینەوە. بەڵێ ئەو هەڵوێستانە رووبەرووبوونەوەی نێوخۆیی رژێمان نیشان دەدا کە لە نێوخۆی ئەو رژێمەدا دوو دەستەیی و رووبەروو بوونەوەی ئاشکرا لە سیاسەتی ناوچەیی و بەتایبەت سەبارەت بە عەرەبستان بوونی هەیە.

 

هەر چەند ئەو ناتەباییە ئەنجامی کێشەگەلێکی کۆنە، ئەو رەوتەی کە درێژەی هەیە و هۆی سەرەکیە بۆ ئەوەی رژێم لە نێو خۆی دا نەتوانێ‌ سیاسەتێک روونی لەو بارەوە هەبێ.

 

سەرەتا 15ی خەرمانان خامنەیی هێرشێکی توندی بۆ سەر عەرەبستان هەبوو، حەوتوویەک دوای ئەوە هەواڵدەری عەرەبستان هەواڵێکی بڵاوکردەوە لە سەر ئەوەی کە هۆی سەرەکی رووداوی مێنا پاسدارانی رژێمی ئێران بوون. دوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، هەر زوو رۆحانی پێوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەمیری قەتەر گرت و تەکیدی لەسەر وتووێژ لەگەڵ وەڵاتانی باشووری ئێران یانی عەرەبستان کردەوە. هاوکات بینیمان پاسدار رەحیمی سەفەوی سەرکردەی پێشووی سوپای ترۆریستی رژێم و راوێژکاری خامنەیی هەڵوێستی گرت و  گوتی: ئێمە دەبێ لەگەڵ عەرەبستاندا هەڵکەین. ئەو قسە لە زمان سەرکردەیەکی سوپا و یەکێک لە نزیکانی خامنەییەوە چاوەروان نەکراو و مانادارە.

 

جێی بیر هێنانەوەیە کە ساڵی پار لە دوای روداوی مێنا، ئەو هەڵوێستە گۆرینەمان لە خودی خامنەیی بینی. لە دوای روداوەکەی مێنا رێکەوتی 8ی رەزبەر خامنەیی لە وتەیەکدا لە ناوەندێکی سەربازی لە نەوشەهر، هەرشەی لە عەرەبستان کرد کە وەڵامی توندیان دەبێ. دوای ئەوە عەرەبستان ئیشارەی بە دۆزینەوەی سەرەداوی دەست گەلێک کرد کە لە پشت روداوەکەی مێناوە بوون کرد و خامنەیی رۆژی 28ی رەزبەر یانی 20 رۆژ دوای قسەکانی پێشووی هاتە قسەو پێچەوانەی قسەکانی پێشووی ووتی کە: رووداوی مێنا بەهۆی کەم کاری دەوڵەتی عەرەبستانەوە بووەو ئەو رووداوە سیاسی نیە.

 

گۆڕینی هەڵوێستی ساڵی رابردووی خامنەیی لە پاڵ پادانەوەکەی ئەو ساڵی دانێین، ئەو گوومانە بەهێزتر دەبێ کە لە رووداوەکەی مێنادا، سەرەداوی تێکەڵاوبوونی رژێم بەو کردەوە کەوتۆتە دەست عەرەبستان وە لەوە دەترسێ عەرەبستان ئاکرای بکا. چوونکە ئەگەر ئەو مەسەلە بسەلمێ و رەسمی بکرێ، زەربەیەکی سیاسی بەهێز چ لە ناوچەکە و چ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لە رژێم دەکەوێ .

 

بەڵام ئایا رژێم رێگەی دەرچوون لە قەیرانی پێوەندی لەگەڵ عەرەبستاندا هەیە؟

 

لە وەڵامدا دەبێ بڵەین کە رژێم دوو رێگەی لەبەردەم دایە، یان دەبێ مل بە عەرەبستان بدات، وەک ئەوەی عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکان بەو مەرجەی رژێم واز لە دەستێوەردان و شەرئەنگێزی لە وەڵاتانی ناوچەکە بێنێ، یانی پاشکشە بکات لە سیاسەتەکانی و جامێکی دیکەی ژەهر بخواتەوە، بەو پێ یە لە ئەگەر ئەو پاشەکشەیدا رژێم ئەو جار بۆ مانەوەی خۆی بەجێی سوریە دەبێ لە تاران شەڕ بکات.

 

رێگەی دووهەم بەردەوام بوون لە بەرەورووبوونەوە لەگەڵ عەرەبستان و وەڵاتانی ناوچەکە، کە ئەنجامی ئەم کارەش گۆشەگیری زیاتری ناوچەیی و جیهانی بۆ سەر رژێم و فشاری زیاتر بۆ سەر رژێمە، کە لەم حاڵەتەدا ئەگەری رووبەروو بوونەوەی سەربازیش پژاردەیەکی بەهێز دەبێ کە ئەوەش لەگەڵ ئەو هەل و مەرجە و قەیرانانەی رژێمی تێ کەوتووە، بۆ رژێم ئەنجامێکی مەترسیداری دەبێ. 

8 ساڵ و 2 مانگ و 7 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیاسەتی ناوچەیی رژێم و جامی ژارێکی دیکە!

سیاسەتی ناوچەیی رژێم و جامی ژارێکی دیکە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران