خەبات مێدیا: بە پێی وتەی یەکێک لە بنەماڵەی زیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج، بەندکراوانی سوننی مەزهەبی بەشی 4 و 7ی ئەم بەندیخانەیە مانیان لە خواردن گرتووە.
پاش ئەوەی کە ڕۆژی پێنجشەممە 9ی پووشپەڕی ساڵی 1401، دادوەری تاران، لەگەڵ پۆلێکی 115 کەسی لە بەرپرسانی دادوەری، سەردانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج دەکەن، وێرای بەکارهێنانی وشەی نەشیاو لەراست کۆمەڵگەی سوننی مەزهەب، باس لەوە دەکات کە هاووڵاتییانی سوننی مەزهەب، تەنانەت مافی ئەوەیان نیە لە ئێراندا بژین و بەندکراوان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەم وتانە، مان لە خواردن دەگرن.
ئەم سەردانە بەناوی چارەسەرکردنی کێشەی بەندکراوان جێبەجێ کراوە بەڵام نەک کێشەیان چارەسەر نەکراوە، بەڵکوو بێڕیزی زۆرتری بەدواوە بووە و دادوەری تاران وتوویە: من دژی ئەوەم کە پێراگەیشتن بە بەندکراوانی سوننی مەزهەب بکرێ و دەبێت بە خراپترین شێوە لەگەڵ ئێوە هەڵسوکەوت بکرێ.
شایانی ئاماژەیە 49 کەس لە بەندکراوانی سونی مەزهەب لە سالۆنی 11بەندی 4و سالۆنی 21بەندی، حوکمی سەپێندراو بەسەریاندا تێپەڕ دەکەن.