خەبات مێدیا: ڕۆژی پێنجشەممە 15ی پووشپەر، جان کربی وتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن، ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئامریکایی و ناوچەکە، گەڵاڵەیەک دادەڕێژن کە بە پێی ئەو گەڵاڵەیە بتوانن هەموو پێداویستییە دیفاعییەکانی ئاسمانی لە خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست، تێکەڵ بکرێت تا لەدژی هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران، دیفاعێکی کاریگەرتری هەبێت.
پێشتر ڕۆیتەرز، لەڕاپۆرتێکدا لە زاری چەندین سەرچاوەی ئاگادار باسی لەوە کرد کە ئامریکا و ئیسرائیل بە دوای یەکگرتویی ئەمنییەتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دان.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئەم گەڵاڵەیە سیستەمی دیفاعی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەدژی هەڕەشە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئێران، یەکگرتوو دەکات و ئەگەری ئەوە هەیە هاوکات لەگەڵ سەردانی جۆبایدن بۆ ناوچەکە جێبەجێ کردنی ئەم گەڵاڵەیە خێراتر بێ.
لە هەمان کاتدا، سەرچاوەکان بە ڕۆیتەرزیان وتووە، بەرپرسانی ئیسرائیلی لە ماوەی چەند مانگی لەمەو پێش، لە کۆبوونەوەی هەیئەتی فەرماندەیی ناوەندی ئامریکا لە شەرم ئەلشەیخ"، بە بەشداری بەرپرسانی نیزامی عەرەبستان، قەتەر،ئەماڕات و میسر، ئایدیای سیستەمێکی دیفاعی ناوچەییان هێناوەتە پێشەو، ئامانج لە سیستەمە دەستنیشان کردنی هێرشی ئاسمانییە و هەر وڵاتێک لەم سیستەمەدا بەشدار بێ، لە ئەگەری هێرش، ئاگادار دەبێتەو.
جەکی ڕۆنز، سناتۆری دیمۆکرات، لەبارەی ئەم گەڵاڵەیە وتی: ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ هەڕەشەی مووشەکی و ئاسمانی ڕژیمی ئێران و تاقمەکانی سەربە ڕژیم ڕووبەڕوون و ڕژیمی ئێران، بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە ڕاست هەموو ناوچەکە.