خەباتمێدیا: سەرچاوەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیفاعی سریلانکا بە هەواڵنێری فەڕانسە ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە 18ی پووشپەڕ ، ڕاجاپاکسا" سەرۆک کۆماری سریلانکا، پێش ئەوەی بکەوێتە دەستی خەڵکی ناڕازی وڵاتەکەی، شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لە کلمبۆ" بە جێهێشت و هەڵات.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، خەڵک داوای دەست لەکار کێشانی سەرۆک کۆمار دەکەن و ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ شۆێنێکی ئەمن.
هەڵاوسان و گرانی لە وڵاتی سریلانکا لەڕادەبەدەرە و ماوەی چەندین مانگە کەل و پەلی خواردن و سووتەمەنی و بێ کارەبایی و بێ ئاوی تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە.
کۆمەڵێک لە خەڵک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی هاتنە سەرشەقامەکان و ڕوویان کردە پێتەختی ئەو وڵاتە.
پاش هەڕەشەی حیزبەجۆراجۆرەکانی دژبەری دەوڵەت، چالاکانی مافی مرۆڤ وسکاڵای پارێزەران لە پۆلیس، پۆلیس ناچار بوو بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ کە ڕۆژی هەینی دەرکرابوو، هەڵوەشێنێتەوە و بەرپرسان ڕایانگەیاند: هەزاران کەس لە خەڵکی ناڕازی ئەم بڕیارەیان پێشێل کردووە و ڕوویان لە پێتەخت کردووە و تەنانەت پۆلیسیان ناچار کردووە تا هێڵی شەمەندەنەفەر بۆ کلمبۆ" چالاک بکرێتەوە.
شایانی ئاماژەیە سەرۆک کۆماری سریلانکا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، بەردەوام بووە لە سەرکوت و کۆت وبەندی خەڵکی ناڕازی.