پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان و ئێران و جیهان (28ی خەرمانانی 1395)

هەواڵەکانی کوردستان و ئێران و جیهان (28ی خەرمانانی 1395)

__ لاوێکی بۆکانی ماوەی دوو مانگە بێ سەروشوێنە
__ هەڵەی پزیشکی و ئاواتی بە ئاکام نەگەیشتووی نەخۆشەکان
__ تراژێدیای مەرگ لەپێناو بژیو و ژیاندا بەردەوامە
__ ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە ناوچەی بۆکان کوژرا
__ ئەردەن داوای رژیمی بۆ دروست کردنی حوسەینیە لەو وەڵاتە رەد کردەوە
__ پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی مردن لەناو کۆچبەراندا بگاتە 10 هەزار کەس
__ داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی مینیسۆتای ئەمریکای گرتە ئەستۆ

 

لاوێکی بۆکانی ماوەی دوو مانگە بێ سەروشوێنە

 

بەپێی هەواڵی ڕۆژی کورد، گەنجێکی بۆکانی بە ناوی محەممەد مەعڕووفی، ماوەی دوو مانگە بێ سەروشوێنە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. محەممەد مەعڕووفی، کوڕی خالیدی مەعڕووفی، پێشتر بۆ ماوەی ساڵێک گریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بووە و دواتر گەڕاوەتەوە باژێڕی بۆکان. بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئەو لاوە کوردە لە ماوەیەک دوای هاتنەوەی و لە دوو مانگ بەر لە ئێستاوە بێ سەروشوێن بووە  و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نیە. تا ئێستاش دیار نیە کە ئەو لاوە کوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە گیراوە یان خود خۆی سەری هەڵگرتووە و بە گشتی چارەنووسی ناڕوونە. خالید مەعرووفی، باوکی محەممەد مەعرووفی، ماوەیەک لەمەو بەر لە کرماشان و لە ژێر ناوی گرووپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کوژراوە.

 

 

 

 

 

هەڵەی پزیشکی و ئاواتی بە ئاکام نەگەیشتووی نەخۆشەکان

 

هەڵە پزیشکییەکان لەلایەن کادرە دەرمانییەکانی پارێزگا و شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بووەتە ئاهۆیەکی چارەسەر نەکراوە و ماوە ماوە شایەتی دووپات بوونەوەی کەمتەرخەمییە پزیشکیەکان و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی کورد دەبین.بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ئەوەیکە ژنێکی بۆکانی لەکاتی منداڵ بووندا سەردانی نەخۆشخانەی ئەو شارە دەکات، بە هۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکیی کادرە دەرمانییەکانی ئەو نەخۆشخانەیە، یەکێک لە ڕیخۆڵەکانی دەبڕن و پاش چەند ڕۆژێک دوای منداڵ بوونەکەی، گیانی لەدەست دەدات.شوناسی ئەو ژنە بۆکانییە بە ناوی زەینب قادری"دڵنیا" تەمەن ٢٣ ساڵ ڕاگەیەنراوە.دڵنیا پاش چوار ڕۆژ خەواندنی لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان، ناتوانێت لە ڕێگای سروشتی منداڵی ببێت، پزیشکەکان ناشتەرگەریی سزاریەنی بۆ دەکەن و لە هەمان کاتدا یەکێک لە ڕیخۆڵەکانی ئەو ژنە تەمەن ٢٣ ساڵەیە دەبڕن.بە وتەی دایکی دڵنیاØ› "پاش ئەوەیکە دڵنیا لە ژووری نەشتەرگەری، سزاریەنی بۆ ئەنجام دەدرێت، ئاگادار بووم زکی دڵنیا بای کردوە و بۆنێکی ناخۆش لە جەستەی دڵنیاوە دێت و لە ئازاری ئیشی زکی دەناڵێت".دایکی دڵنیا لە درێژەدا دەڵێتØ› پاش ئەوەیکە بارودۆخی ناتەندروستی دڵنیام بە پزیشکەکان ڕاگەیاند، پەرستارانی بەشی منداڵ بوون بێ‌ئاگایی خۆیان دەربڕی و پزیشکەکەش دەڵێت، کچەکەت قەڵەوە و دەبێت زیاتر بجووڵێت.بە وتەی باوکی دڵنیا، پاش سزاریەن، دلنیا سێ جاری دیکە نەشترەگەری بۆ دەکرێت و پاش ٩ ڕۆژ مانەوە لە "ئای سی یوو" بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خۆمینی شاری ورمێ دەگوازرێتەوە.پزیشکەکان پاش سێ‌جار داواکردنی بنەماڵەی دڵنیا، ئیزنی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ دەدەن.لەو پەیوەندییەدا، ئیدارەی بێهداشت و دەرمانی شاری بۆکان لەسەر ئەم بابەتە ڕاگەیەندراوێک لەسەر گیان لەدەستدانی دڵنیا بڵاو دەکاتەوە.لەو ڕاگەیەنراوەیی وەزارەتی بێهداشتدا، باس لەوە کراوە کە ئەم خاتوونە پێش لە سزاریەن کردنی، ڕیخۆڵەکانی کێشەیان هەبووە و ‌تاوانی پزیشکەکەی ڕەت دەکەنەوە.هەروەها، لەشاری بانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەڵەی پزیشکی ژیانی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانی بەناوی بەفرین مەحموودزادە خستووەتە مەترسیەوە و دوای ئەوەیکە بنەماڵەی ئەو کچە سکاڵایان دژ بە پزیشکەکەی تۆمار کردوە، ئەو پزیشکە بەناوی(ش-ع) خۆی شاردووەتەوە.بەفرین بە هۆی چڵک کردنی ڕیخۆڵەی سەردانی نەخۆشخانەی شاری بانە دەکات، بەڵام دوکتورەکەی بە هەڵە نەشتەرگەریی ئاپاندیسی بۆ دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە ناوبراو هەر دوو گورچیلەی لەدەست بدات.هەر لەو پەیوەندییەدا، منداڵێکی تەمەن ٧ مانگە لە شاری سنە بە هۆی هەڵەی پزشکی لە ناوەندی دەرمانیی ئەو پارێزگایە تووشی نەخۆشییەکی چارەسەر نەکراوە هاتووە و گۆج بووە.

 

 

 

 

 

 

تراژێدیای مەرگ لەپێناو بژیو و ژیاندا بەردەوامە

 

دوو کۆڵبەری سەرسنووری پیرانشار بوونە قوربانیی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار، کرانە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کە لە ئاکامدا دوو هاووڵاتی لاو بە توندی بریندار بوون.هەنگی سنووریی سپای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، تەقەی لە کاروانی کۆڵبەران کردووە.لە ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپادا هاتووە کەØ› لەدوای برینداربوونی کۆڵبەران، خەڵکی ناوچەکە ئەم دوو هاووڵاتییەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان گواستۆتەوە.یەکێ لە کۆڵبەرەکان بە ناوی سەلاح بۆرەکە، ٢٥ ساڵ، کۆڕی لوقمان، بەهۆی سەختیی برینەکانی مل و سەریەوە، پێش گەیشتن بە نەخۆشخانەی چۆمان گیانی لەدەست دا.ناوبراو خەڵکی گۆندی "سۆغانلوو" لە بەخشی ناوەندیی پیرانشارە.خورشید خوسرەوی ناوی ئەو کۆڵبەرەی دیکەیە کە ئێستا لە چۆمان چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت و ڕایگەیاندووە کەØ› "هێزەکانی سوپای پاسداران لە شوێنێک بەناوی "چیغەدەرە" بۆسەیان بۆ داناوین و بە هۆی تەقەی ئەوانەوە، سەلاح لەدوای برینداری و لەترسی گیران، خۆی لەسەر بەردێک فڕێدایە خوارێ."ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵی کوردپا باس لەوە دەکەنØ› دەیان ئەسپی کاسبکارانی کورد لەم بۆسەیەی سوپادا بە کۆشت چوون و هەموو کەلوپەلی کۆڵبەرانیش لەلایەن ئەوانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

 

 

 

 

 

ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە ناوچەی بۆکان کوژرا

 

شەوی رابردوو کەسێکی سوپای پاسداران لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەو لەبەر دەم ماڵی خۆیدا لە گوندی کوێرەکانیی سەر بە ناوچەی بۆکان کوژرا.

بە پێی هەواڵی  رۆژی کورد کاتژمێر ٢ی نیوە شەو کەسێک بەناوی سمایل خودایی تەمەن ٤٥ ساڵ لەبەر دەم ماڵی خۆی لە گوندی کوێرەکانیی سەربە شاری بۆکان بە زەبری چەک کوژراوە. هەتا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتیی خۆی لە کوژرانی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران ڕانەگەیاندووە بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بۆکان بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئەو جاشە بە دەست کوڕەکەی خۆی کوژراوە.سەرچاوەیەک بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند که ئەو کەسە ئەندامی سوپای پاسداران بووە، بەڵام هاوکات هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، کە کوژرانی ئەو کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

 

 

 

 

 

ئەردەن داوای رژیمی بۆ دروست کردنی حوسەینیە لەو وەڵاتە رەد کردەوە

 

ئەلعەرەبی راپۆرتی دا کە لێپرسراوانی ئەردەن داوای رژیمی ئێرانیان بۆ دروست کردنی حوسەینیە لە شوینی ناشتنی جەعفەری ئیبنی ئەبوو تالب یەکێک لە فەرماندەکانی شەری مۆئتە لە 140 میلۆمەتری پێتەختی ئەردەن بە هوی ردوست بوونی شەری مەزەهەبی و هەروەها مەحکووم کردنی سیاسەتی ئاخوندانی ئێران رەد کردەوە.  ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد لێپرسراوانی رژیمی ئێران چەندین جار ئەو داوایەیان رووبەرووی ئەردەن کردۆتەوە بەلام هەموو جاری ئەردەن ئیزنی ئەو کارەی بە رژیم نەداوە. 

 

 

 

 

 

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی مردن لەناو کۆچبەراندا بگاتە 10 هەزار کەس

 

لەکاتێکدا رەخنەکان زیاتر دەبێت لەبارەی شکستی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی جیهانیی کۆچبەران، ئەمساڵ جیهان بە ئاڕاستەی ئەوەدا دەڕوات کە بەرزترین ژمارەی مردن لەناو کۆچبەراندا تۆماربکات. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) ژمارەی مردن لەنێوان کۆچبەراندا ئەمساڵ  10 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت. خستنەڕووی ئەو ژمارانە لەکاتێکدایە ئەم هەفتەیە دوو کۆبونەوەی لوتکە سەبارەت بە کۆچبەران لە شاری نیویۆرک ئەنجامدەدرێت بەجۆرێک سبەی دووشەممە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی ژمارەی ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی  قەیرانەکان‌و شەڕەوە لەسەرتاسەری جیهانەوە ناچارکراون ماڵ‌و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن‌و ئێستا ئەو ژمارەیە بریتیە لە 65 ملیۆن کەس‌و لەو ژمارەیەش 21 ملیۆن‌و 300 هەزاریان پەنابەرن، بەپێی گاردیان. لەسەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 5000 حاڵەتی مردنمان هەبووە و ئەمساڵیش هەتا ئێستا 4000 حاڵەتی مردن هەیە، بەڵام لەدەرەوەی زۆنەکانی دەریای ناوەڕاست‌و ئەوروپاوە زانیارییەکان ئەوەندە کەمن، ئێمە پێمانوایە ئەو ژمارەیە زۆر هەڵەی تێدایە".بەشێکی زۆر لەو پەنابەرانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی خنکانەوەبووە لەمیانی پەڕینەوەی مەترسیدار بەناو دەریای ناوەڕاستدا لە  لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا.بەپێی نوێترین ئامار 3 هەزارو 212 کەس هەتا ئێستا لەناو دەریادا خنکاون.

 

 

 

 

 

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی مینیسۆتای ئەمریکای گرتە ئەستۆ

 

رێکخراوی داعش بەر پرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ کە پیاوێک لە مۆڵێکی بازرگانی شارۆچکەیەکی ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا ئەنجامیداو دوای بریندارکردنی هەشت کەس بە چەقۆ، لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە کوژرا. کەمێک پێش ئێستا ئاژانسی ئەعماق-پڕوپاگەندە بۆ داعش دەکات- لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایگەیاند"ئەنجامدەری ئەو هێرشەی شەوی رابردوو بە چەقۆ ئەنجامدرا لەمینیسۆتا چەکدارێکی دەوڵەتی ئیسلامییەو ئەو چالاکییە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ بانگەوازی بە ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی وڵاتانی هاوپەیمانی خاچ پەرست".هێرشەکە کاتژمێر هەشتی دوێنێ ئێوارە لە شارۆچکەی ئێس تی کڵاود لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا ڕوویداوەو پیاوەکە جلوبەرگی کۆمپانیایەکی ئەمنی  تایبەتی پۆشیوەو لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەیدا ناوی خوای هێناوە و پێش ئەنجامدانی هێرشەکە لانیکەم پرسیاری لە کەسێک کردووە ئایا ئەوان موسوڵمانن، بەپێی پێگەی‌ ۆڵ ستریت جۆرناڵ. بلێر ئەندرسۆن، سەرۆکی پۆلیسی ئێس تی کڵاود، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پیاوێک چۆتە کرۆسڕۆدز مۆڵ و لە چەند شوێنێکی جیاوازی مۆڵەکەدا هەشت کەسی بە چەقۆ بریندارکردووە کە برینەکانیان سووکن.  دواتر پیاوەکە لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە، کە لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا نەبووە و سەربە سنوری چالاکی شوێنێکی دیکەیە، کوژراوە.  سەرۆکی پۆلیسی ئێس تی کڵاود پیاوەکەی بە هێرشبەرێکی تاکە کەسی وەسفکردو ڕونیکردۆتەوە هیچ هەڕەشەیەکی دەستبەجێ نییە بۆ سەر شارەکە، بەڵام ئەو کات هێرشەکەی بە تیرۆریستی وەسفنەکرد، چونکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە ئەنجامدەدرێت.  لەدوای هێرشەکە مۆڵەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک داخرا، بەڵام دوای نیوەشەو کرایەوە.  لە شاری ئێس تی کڵاود نزیکەی 67 هەزار کەس دەژی و دەکەوێتە سەر ڕووباری میسیسپی ئەمریکا.

 


8 ساڵ و 2 مانگ و 3 ڕۆژ و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان و ئێران و جیهان (28ی خەرمانانی 1395)

هەواڵەکانی کوردستان و ئێران و جیهان (28ی خەرمانانی 1395)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران