خەبات میدیا: کومیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤی تایبەت بە کاروبارەکانی ئێران, ڕۆژی هەینی پێشوازی لە دەرچوونی بڕیاری سزا بۆ سەر حەمید نوری لە دادگای ناوچەی ستۆکهۆڵم بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ۶· کرد.
میشل باشلێ, کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان, لە تویتێکدا کە لە پێگەی فەرمی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ بڵاو کرایەوە, بە ئاشکرایی باسی لەوە کرد کە وڵاتەکان دەبێ بە پشتگەرمی بە بنەرەتی شیاویی قەزایی جیهانی جێگای بەتاڵ بۆ وڵام دانەوەی لە سەر تاوانە جیددیەکان و هەروەها دەستەبەرکردنی ڕاستی و هاوسانی پڕ بکاتەوە.
هەروەها جاوید ڕەحمان, ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کاروباری ئێران سەرەڕای پێشوازی لە سزای دادگای سوئید دژ به حەمید نوری ووتویەتی, "ڕەوتی دادگا و حوکمی دەربڕاو لە دادگای سوئید ڕووداوێکی مێژووییەو وەک خاڵێکی دڵخۆشکەر بۆ بەرەوپێش چوون لە درێژەی دەستپێگەیشتن بە ڕاستی و هاوسانی لە وەرزێکی تاریک لە مێژووی ئێرانە"
ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کاروباری ئێران پێداگری لەوە کرد کە پەیامی ئەم حوکمە ڕوونەو بە بوونی بەڵکەکانی ئەساسی, حاشا کردن و پارێزراو بوون لە سزا تەحەموول ناکرێ.