هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بە بۆنەی دوانزەهه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

پەیامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بە بۆنەی دوانزەهه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

جەماوەری تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان!
‎ئه‌‌‌ندامان و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ قاره‌‌‌مانه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران!
‎دوانزە ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران و سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، ڕابه‌‌‌رو سه‌‌‌رکرده‌‌‌یه‌‌‌کی زانا و که‌‌‌م وێنه‌‌‌و تێکۆشه‌‌‌ر و دڵسۆزو وه‌‌‌فاداری ناو بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕزگاریخوازی کە‌ زیاتر لە نیو سه‌‌‌ده‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌بات و تێکۆشانی نه‌‌‌پساوه‌‌‌ی هەبوو،‌ له‌‌‌ده‌‌‌ست دا.
کۆچی دوایی مامۆستا و ڕێبەری زانامان لە 30 پووشپەری ساڵی 1389 کۆچی خۆری خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ جوڵانەوەی مافخوزانەی خەڵکی کوردستان و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی حەق نەبیست و دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێرانداو هەروەها خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
‎ تێکۆشانی سیاسی و شۆڕشگێڕی جه‌‌‌نابی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لالی حسینی، بۆ ڕزگاری و بۆ گه‌‌‌یشتنی گه‌‌‌لی کورد به‌‌‌ئازادی‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی گرت و به‌‌‌ درێژایی ژیانی، هه‌‌‌موو توانا و به‌‌‌هره‌‌‌ و ئه‌‌‌زموونه‌‌‌کانی بە پێشه‌‌‌وایی و ڕێبه‌‌‌ری کردنی دڵسۆزانەی، خسته‌‌‌ خزمه‌‌‌ت گه‌‌‌شه‌‌‌کردنی بواری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و ڕزگاری میلله‌‌‌تی کورد.
مامۆستا بۆ کۆتایی هاتن بە زوڵم و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ره‌‌‌وپێش بردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌‌‌لی کورد و ئازادی خوازان له‌‌‌ ئێران و کوردستان دا دەستی لە هەموو ژیانێکی ئاسایی هەڵگرت. ‎مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حوسەینی لە ماوەی دەسەڵاتی پاشایه‌‌‌تی یەکێک لە پێشڕەوان و تێکۆشەرانی دژ بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بوو، هەروەها لە دوای هاتنە سەر حوکمی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی نه‌‌‌گریسی ئاخوندی، لە بەرانبەر زوڵم و غەدری ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ دیکتاتۆره له‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان،‌ تێکۆشاو هیچ کات سەری بەرزی بۆ دیکتاتۆران و ستەمگەران، لە هەر پێگەو جێگه‌‌‌یه‌‌‌ک دا بووبن دانەنەواند. مامۆستای ڕێبه‌‌‌رمان هەمیشە لە بەرانبەر ستەمکاران و چەوسێنەراندا خەباتی کردوە و دڵسۆزی هەموو ئازادیخوازێک بووە، تەنانەت ئەگەر ئەو ئازادیخوازە موخالفی بیروباوەڕەکەشی بووبێ‌. ‎
تێکۆشه‌‌‌ران و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ قاره‌‌‌مانه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات!
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران له‌‌‌ژێر ڕێنمایی و ئه‌‌‌زموون و حیکمه‌‌‌ت و دونیا بینی و شارەزایی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی لە پێکهاتەی کۆمەڵگەی کوردەواری، سوارچاکی و ئاڵاهەڵگری کوردایه‌‌‌تی و ئازادیخوازی بوەو له‌‌‌ له‌‌‌مه‌‌‌یدانی موباره‌‌‌زه‌‌‌ و تێکۆشان دا نه‌‌‌خش و ڕۆڵی به‌‌‌رچاوی ‌گێڕاوە.
تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات!
پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موومان، لە دوازه‌‌‌هه‌‌‌مین ساڵیادی کۆچی ئەو ڕێبەرە خۆنەویست و گەل خۆشەویستە دا به‌‌‌ نوێکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی په‌‌‌یمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ڕۆحی به‌‌‌رزی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال و شه‌‌‌هیدانی سورخه‌‌‌ڵاتی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان و سازمانی خەبات، زیاتر درێژه‌‌‌ به‌‌‌خه‌‌‌بات و تێکۆشان بده‌‌‌ین و له‌‌‌پێناو سیاسه‌‌‌ت و ڕێبازی سازمانی خه‌‌‌بات دا دڵسۆزانه‌‌‌ تێ‌ بکۆشین و بۆ هینانە دیی ئامانجی شەهیدان و ئامانجی مامۆستا شیخ جەلال حوسەینی ڕێبەری زانامان، بۆ ئازادی گەلی کورد تێبکۆشین و ئه‌‌‌م ڕێبازه‌‌‌ که‌‌‌ ڕێبازی پاکی کوردایه‌‌‌تیه‌‌‌، بە هێزتری بکه‌‌‌ین و گه‌‌‌‌شه‌‌‌ی پێ بده‌‌‌ین.
  ‎سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی


2 ساڵ و 4 مانگ و 1 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بە بۆنەی دوانزەهه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

پەیامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بە بۆنەی دوانزەهه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران