پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەژاری رووبەسەرەوەی کرێکاران و نا ئەمنی شوێنی کار

هەژاری رووبەسەرەوەی کرێکاران و نا ئەمنی شوێنی کار

لەدوای تێپەربوونی زیاتر لە 3 ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی دەوڵەتی ئاخوندی حەسەن رۆحانی، بارودۆخی خەڵک لەرووی بژێوی و کارەوە روولە خراپییە و ئەو وەزعە بەشێوەیەکی زۆر زیاتر کرێکارانی ئێرانی خستۆتە ژێر فشارەوە. سەرەرای ئەوەی کە وەکو هەمیشە بەرپرسانی دەوڵەتی رۆحانی شوعاری زریقەداریان بەرز کردۆتەوە و

 لەدوای تێپەربوونی زیاتر لە 3 ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی دەوڵەتی ئاخوندی حەسەن رۆحانی، بارودۆخی خەڵک لەرووی بژێوی و کارەوە روولە خراپییە و ئەو وەزعە بەشێوەیەکی زۆر زیاتر کرێکارانی ئێرانی خستۆتە ژێر فشارەوە. 

سەرەرای ئەوەی کە وەکو هەمیشە بەرپرسانی دەوڵەتی رۆحانی شوعاری زریقەداریان بەرز کردۆتەوە و ئیدعای ئەوەیان کردووە کە باری بژێوی و گوزەران و کارکردنی کرێکاران بەرەو باشتر دەبەن، بەڵام لە هەموو ئەو بارودۆخانەدا بەرنامەکانی رژیم و پلانەکانیان مەنفی و لێک هەڵوەشاوە بووە. 

 

بەپێی دانپێدانانی دەسەڵاتدارانی دیاری نیزام، ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژیم لەرووی هەل و مەرجی کارەوە لە جیهاندا جێگەو پێگەیەکی باشی نییە و رووداوی کار لە ئێراندا زۆر لەسەرێیە.

هەواڵنێری تەسنیم، لەزاری یەکێک بەناونیشانی بەڕێوەبەری دەستەی بەڕێوەبەرانی کانونی ئەنجومەنەکانی سینفی بەرپرسانی پارێزەری تەکنیکی، ئەمنیەتی و تەندروستی وڵات دەنووسێ: لە بنەڕەتدا لە ئێران دروست کردن و دابینکردنی پێداویستیەکانی کار گرینگی زۆریان پێ نادرێ‌. 

ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێ: ئێران لەنێوان وڵاتانی جیهاندا پلەی 102 یەمی هەیە لەبارەی پاراستنی بابەتە ئەمنیەکان، ئەمەش پلەیەکە کە جێگای قەبوڵ کردن نیە و پێویستە چالاکی زیاتر لەو چوارچێوەیەدا بکرێ‌.

بە ووتەی بەرپرسی کانونی کرێکارانی بیناسازی: ئێران بە بوونی 1200 کرێکاری کۆچ کردوی بیناسازی و 15 هەزار رووداوی کرێکاری، بۆتە وڵاتێکی خاوەن ریکۆرد لە جیهاندا.

ناوبراو لە وتووێژێکی لەگەڵ تەسنیم، دانی بەوە دانا کە نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار کرێکاری بیناسازی لەئاستی وڵاتدا هەیە، بەڵام ئەو چینە لاواز و زیان بەرکەوتووەی کۆمەڵگەی ئێران، ئەمنیەتی کاریی پێویستیان نییە، ناوبراو زیادی کرد کە بە داخەوە 50 لەسەدی رووداوەکانی کرێکاری تایبەتە بە کرێکارانی بیناسازییەوە.

لەساڵی رابردوودا لەنێوان 2 هەزار کۆچ کردوودا 1200 کەسیان کرێکاری بیناسازی بوون.

پێشتریش بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی کاری دەوڵەتی حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوە دابوو کە بە شێوەیەکی ناوەندی 45 لەسەدی رووداوەکان بەهۆی کاری بیناسازیەوەیە لە وڵاتدا، لەکاتێکدا ئەم ئامارە لەزۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوودا 17 لەسەدە.

نائەمنی شوێنی کار بۆ کرێکارانی لە ئێراندا، بەتایبەتی کرێکارانی بیناسازی، لە هەل و مەرجێکدایە کە زۆرێک لە کرێکارەکان، کرێکاری کارخانەکانی ئیمزا سپین و لە مافی بیمەکردن و هەر جۆرە پارێزگارییەکی دەوڵەتی بێبەشن.

بارودۆخی کرێکارانی بیناسازی کە زۆربەیان کرێکاری کارخانەی ئیمزا سپی و کرێکاری وەرزین، خراپترە لە بارودۆخی کرێکارانی کارگەکان و دامەزراوەکانی وەبەرهێنان.

بەڕێوەبەری گشتی کانونی بەرزی ئەنجومەنەکانی سینفی کرێکارانی ئێران دەڵێت: ئامارەکانی دەوڵەتی لەبارەی وەزعیەتی خەرجی خێزانەکان هەمیشە 203 تا 205 ملیۆن تمەن بۆ هەر سەرخێزانێک لە مانگێکدا رادەگەیەنرێت، کە ئەگەر ئەم ئامارەش پەسەند کەین، دیسان درزێکی گەورەی دیکە بە وەدەست هێنانی 812 هەزار تمەن تا یەک ملیۆن و 300 هەزار تمەنی کرێکار لەگۆڕێدا هەیە.

بارودۆخی ئەمنیەتی خراپ و بژێوی کرێکاران لە هەل و مەرجێکدایە کە شیرکەتەکانی وڵات لە ژێر دەستی دەوڵەت و سپای پاسداراندایەو بەڕێوەبەرەکانیشیان گرێدراوی ئەو دوو پێکهاتە دژی مرۆڤایەتیەن.

تا جێگایەک کە پێوەندی بە وەبەرهێنانی کرێکارانەوەیە، دەوڵەتی رۆحانی و سپای پاسداران لە هەرجۆرە چەوساندنەوە و زوڵم لێکردنێک درێغی ناکەن، بەڵام لە بەڕەسمی ناساندنی ئەو مافانەی کە بۆ کرێکاران دیاری کراوە لە جیهاندا هەتا بڵێی درێغی دەکەن، هەرچەندە ئەوە چاوەڕوانیەکی بێفایدەیە کە لە دەوڵەتی دژی مرۆڤایەتی ئاخوندی و حەسەن رۆحانی بکرێ‌.

بارودۆخی نالەبار و خراپی گوزەران و بژێوی کرێکارانی کار لە ئێراندا، روویەکی تری دراوی رژیمە لە تاڵان و بڕۆ و پێشێل کردنی مافی چینەکانی کۆمەڵگە لە ئێراندا.


8 ساڵ و 2 مانگ و 3 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەژاری رووبەسەرەوەی کرێکاران و نا ئەمنی شوێنی کار

هەژاری رووبەسەرەوەی کرێکاران و نا ئەمنی شوێنی کار

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران