خەباتمێدیا: بە تازەیی پۆستێرێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ژێر ناوی "تاوتۆی فیقهی مارەی کاتی کرێنشین لەگەڵ خاوەن ماڵ لە باتی پارەی کرێ خانوو" کاردانەوەی بەکارهینارەنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی بەدواوە بووە.
زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان, بابەتی ئەم پۆستیرەیان پێشێل کردنی کەرامەتی ئینسانی ژنان ئێرانی و یەکێک لە داهێنانە قێزەونەکانی حکومەتی ئاخوندی ئێران ناو برد.
بە پێ ناوەڕۆکی ئەم پۆستێرە, وتاربێژی ئەم کۆبوونەوە بە ناوی "فەریبا علاسوەند" ناو براوە کە پێشینەی خوێنکاری لە حەوزەی ناوەندی علومی دینی "جامعە الزهرا" و ئەندامی شۆرای سیاسەتڕێژی حەوزەی عیلمیەی ژنانە.