پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئایا سەفەری رۆحانی بۆ نیۆیۆرک، هەنگاوێکە بۆ خواردنەوەی ژاراوێکی دیکە؟

ئایا سەفەری رۆحانی بۆ نیۆیۆرک، هەنگاوێکە بۆ خواردنەوەی ژاراوێکی دیکە؟

ئاخوند رۆحانی پێش دەسپێکی سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک، لە فرۆکەخانە سەبارەت بە هەلومەرجی مەترسیداری ناوچەکە نیگەرانی دەربڕی و دەمی لە ئاشتیەوە دەدا. ئەو قسانە هاوکاتە لەگەڵ تەئکید کردنەوە لە ناسکبوونی هەڵومەرجی ناوچەکە، لەلایەن هەر دوو تاقمی دەسەڵاتداری رژێم کە لە راگەیاندنەکاندا بڵاودەکرێنەوە.

 ئاخوند رۆحانی پێش دەسپێکی سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک، لە فرۆکەخانە سەبارەت بە هەلومەرجی مەترسیداری ناوچەکە نیگەرانی دەربڕی و دەمی لە ئاشتیەوە دەدا. ئەو قسانە هاوکاتە لەگەڵ تەئکید کردنەوە لە ناسکبوونی هەڵومەرجی ناوچەکە، لەلایەن هەر دوو تاقمی دەسەڵاتداری رژێم کە لە راگەیاندنەکاندا بڵاودەکرێنەوە.

راستی مەسەلەکە روونە کە هەر دوو تاقمی دەسەڵاتداری رژێم تەئکید لەسەر قەیراناویی بوونی ناوچەکە دەکەنەوە. لەگەڵ ئەوەدا رۆحانی پێش سەردانەکەی بۆ ونزۆئێلا و نیۆیۆرک تەئکیدی لە سەر ئەوەکردەوە کە هەلومەرجی ناوچەکە مەترسیدارە، لە هەمان کاتدا سەبارەت بە ئاسایشی رژێمەکەی نیگەرانی دەربڕی.

لە بەرامبەردا تاقمی خامنەیی هەر زوو روونتر لەو بارەوە تەئکیدی کردەوە. هەواڵدەری سوپاس پاسداران ناسراو بە "فارس" دەنووسێ لە بنەڕەتدا بەرجام بەرنامەیەکی ئەمریکایی بوو، بەو ئامانجەی لە کۆتایی دا "رۆهەڵاتی ناورەساتی نوێ" سازبکەن و لەو نێوەدا هەڵگرتنی ئابڵوقەکان لە سەر ئێران بەلایانەوە گرینگ نیە. هەر بەو بۆنەوە بەرجام بۆ ئەمریکا بەبێ رووداوەکانی ناوچە مانایەکی نیە، هەر بۆ ئەوەیە کە ئێستا ئەمریکا باس لە بەرجامی ناوچەیی دەکا. هەر لەو بارەوە رۆژنامەی وگن امروز، دەڵێ ئەمریکا لە رێگەی ئێف.ئا.تی. ئێف دەیهەوێ هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دڵنیا بکاتەوە کە ئەگەر لە بەرجامیش شتێک بە رژێم بگات ئەوە لە مەسەلە ناوچەییەکاندا هیچێک بە رژێم ناگا.

بەو پێیه هەردوو تاقمی دەسەڵاتدار سەبارەت قەیران و وەزعی مەترسیداری ناوچەکە بۆ رژێم نیگەرانن.

ئێستا ئایا باندەکانی رژێم رێگەچارەیان بۆ رووبەروو بوونەوە لەگەڵ ئەو قەیرانانە هەیە؟

تاقمی رەفسەنجانی ـ رۆحانی دەڵێ تا درەنگ نەبووە ژاری ناوچەیی بخۆینەوەو قسەکانی رەفسەنجانی سەبارەت بەوەی کە با ئێمە پێشتر دەست بۆ عەرەبستان درێژ بکەین، هەر لەو چوارچێوەدایە. یان کاتێ‌ رەفسەنجانی دەڵێ ئاڵمان و ژاپۆن بۆیە لەدوای شەڕی جیهانی پێشکەوتن چوونکە ئەرتەش و هێزی سەربازیان نەبوو!  دەیهەوێ بڵێ رژێمیش دەبێ دەست لە مەسەلەی سەربازی بەتایبەت لە سوپا کە هۆی ئەنجامدانی دەستێوەردانەکانی وەلی فەقیە لە ناوچەکەیە، هەڵگرێ. 

بەڵام باندی خامنەیی دەڵێ ژارخواردن مەترسیدارە. بەپێی نوسراوەی ماڵپەڕی حکومەتی راە دانا، گوێ رایەڵی و رێکەوتن لەگەڵ دژمن، دەبێتە هۆی سووکی و نمونەی ئەوەش سەدام، قەزافی، موبارەک و مورسی یە. یانی ئەو مەترسیە بەرەو روخانیان دەبا. هەر ئەوەی خامنەیی لە 25ی جۆزەردانی ئەو ساڵ گووتی: دابەزینی بێ کۆتایی کە بەرەو دەست هەڵگرتن لە ویلایەتی فەقیە و کۆڵەکە سەرەکیەکانی نیزامان دەبا لە ئەنجامدا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاقمی خامنەیی بۆچوونێکی روونیان بۆ دەرباز بوون لەو هەل و مەرجە نیە. تەنیا ئەوندەیە بەردەوام مەترسیەکە بە گوێی خەڵکدا دەدەنەوە، ئەوە لە کاتێکدایە لە سوریە تازە هێزی یەکلاکرەوە نین و روسیە گلیمەکەی لە ژێر پێ دەرهێناون.

بە جیاوازی بۆچوونی ئەو دوو تاقمە، چ رێگەیەک لە بەردەم رژێمدا هەیە؟

بۆ وەلامدانەوەی ئەو پرسیارە سەرەتا دەبێ چاوەێک لە هەڵوێستەکانی هەر دوو تاقمەکە بکەین. باندی رەفسەنجانی رۆحانی کە دەڵێن دەبێ ژەهر بخۆین ئەگەر چی خۆیشیان لە ئاکامی ئەو ژارخواردنە ترسیان هەیە، چوونکە بەباشی لەوە تەێدەگەن کە دابەزین و پاشەکشەی بێ کۆتایی جیددیە و ئەنجامەکەی دەگاتە لێدانی ریشەی نیزام یانی ویلایەتی فەقیە و هەموو داروپەردووی نیزامەکەیان دەگرێتەوە. وە خۆیشیان لە چوارچێوەی ئەو رژێمەدان و هەر مەترسیەک بۆ سەر رژێم هەموویان دەگرێتەوە، کە وایە خودی رەفسەنجانی و رۆحانیش لەو بن بەستەدا ماونەوە.

تاقمی خامنەییش لەلایەک دەڵێن دەست هەڵگرتن لە سوریە و ئامانجەکانیان، ئەنجامەکەی ئەوە دەبێ کە سبەی  لە کرماشان و هەمەدان ئیخەیان دەگیرێ و بەو شێوەیە تا کۆتایی یانی لادانی ویلایەتی فەقیە دەبێ برۆن، بۆیە نابێ هیچ پاشەکشەیەک بکەن، بەڵام لەلایەکی دیکە بەباشی دەزانن بەو هەلومەرجە نالەبارەی ئێستایان کە دەرئەنجامی ئابڵوقە و گۆشەگیری سیاسیە، ناتوانن بەردەوام بن. یانی راست تووشی ئەو هەلومەرجە بوون کە ناچار بوون مل بە ژارخواردنی ناوکەیی بدەن. کە وایە ئەمانەش لە بن بەستدان کە لە راستیدا تەواوی رژێمی ویلایەتی فەقیە لە بن بەستدایە.


8 ساڵ و 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئایا سەفەری رۆحانی بۆ نیۆیۆرک، هەنگاوێکە بۆ خواردنەوەی ژاراوێکی دیکە؟

ئایا سەفەری رۆحانی بۆ نیۆیۆرک، هەنگاوێکە بۆ خواردنەوەی ژاراوێکی دیکە؟

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران