پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێرشی خەڵکی ناڕازی بۆ سەر پارلەمانی عێراق

هێرشی خەڵکی ناڕازی بۆ سەر پارلەمانی عێراق
دەنگی خەباتی کوردستان

خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ۲·ی جولای ۲۰۲۲ لایەنگرەکانی موقتەدا سەدر لە مەیدانی تەحریری بەغداد ناڕەزایەتی خۆیان لە خۆپاڵاوتنی "محەممەد شیاع سودانی" بۆ سەرۆک وەزیرانی پارلەمانی عێراق دەربڕی.
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سپای تیرۆریستی پاسداران بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی بە شێوەی نەهێنی سەردانی بەغدادی کردووە کە بە شێوەی نایاسایی نوێنەری خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک وەزیران و پاشان سەرۆک کۆماری عێراق دابین بکەن کە رووبەرووی هێرشی خەڵکی ناڕازی عێراق و هێرش بۆ سەر پارلەمانی ئەو وڵاتە بوونەو پاش چەند سەعات لە هەڵاتنیان وێنەیکی نوری مالکی بە کەل و پەلی نیزامی و چەک و چوڵ بە مەبەستی هێرش و سەرکووتی خەڵکی ناڕازی بڵاو کرایەوە کە ئەوەش لە لایەن سرایا السلام کە لایەنێکی سەر بە موقتەدا سەدرە ڕایگەیاند کە بەو جۆرە هێرش و توند و تیژی دژ بە خۆپێشاندەرەکان دژ کردەوە نیشان ئەدات. بۆیە بە بۆنەی مەترسی لە دەست پێ کردنی شەڕی ناوخۆیی موقتەدا سەدر لە پەیامیکدا سەرەڕای ئەوەی کە باسی لەوە کرد کە خەڵکی خۆپیشاندەر مافی خۆیانە ناڕەزایی و داواکاریەکانی خۆیان داوا بکەن, بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان. ئەم پێشهاتانە بوون بە هۆی ئەوەی کە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیانیەێکدا ناڕاستەوخۆ پشتگیری خەڵکی ناڕەزامەند بکات و ناڕەزایی بە دوور لە توند و تیژی وەک یەکێک لە بنەماکانی دیمۆکراسی ناو ببات.
جابر ڕەجەبی, شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی بە بڵاو کردنی وێنەیەک لەم ئاڵۆزیانە لە توویتێکدا باسی لە پێشینەکانی سەرۆک کۆماری پیشووی عێراق کرد و نووسی: نوری مالکی بەئامانجی هەڕەشە کردن بۆ کوشتنی خەڵکی عێراق چەکی هەڵگرتووە. هەروەها وتی بۆ زانیاریتان کە بزانن حکومەتی ئاخوندی ئێران پیشتگری لە چ کەسێک دەکات دەبێ بزانن کە مالکی کەسێکە کە لە بەسرە دا هەزاران شێعەی تەفروتونا کردووە. هەروەها ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە ووتی نوری مالکی لە ئەلئەنبار ۱·۰۰ کەس لە خەڵکی سوننە مەزهەبی کوشت و حەمامی خوێنی خستە ڕێگە.


2 ساڵ و 3 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی خەڵکی ناڕازی بۆ سەر پارلەمانی عێراق

هێرشی خەڵکی ناڕازی بۆ سەر پارلەمانی عێراق

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران