یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمی دوانزەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی

بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمی دوانزەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی

خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ·ی گەلاوێژی ۱۴۰۱ ی کۆچی خۆری دوانزەهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بە ئامادە بوونی کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی لە ڕێگەی بەرنامەی زووم و کادروپێشمەرگەو ژمارەیەک لە ئەندام و لایەنگری ئاشکرای ڕیزەکانی سازمان،لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەروەها بەشیوەی ئۆنلاین ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمان لە دەرەوەی وڵات, بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یادی مامۆستای لە دڵان زیندوو و هەروەها بۆ یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای ئازادی و سازمانی خەبات دەستی پێکرد.
کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی بەخێر هاتنی ئامادە بوانی کردو کورتە پەخشانێکی خۆێندەوە.
پەیامی کومیتەی ناوەندی لە لایەن بەڕێز کاک جەلال خۆشکەلام ئەندامی دەفتەری سیاسی و بە شیوەی ئۆنلاین خوێندراویەوە.
لە بڕگەێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایەن خاتوو ڕێناس فەلەکی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پێشکەش کراو پاشان پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات لە لایەن خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی ریکخراوی ئافرەتان خوێندرایەوە.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا کورتە فیلمێک لە سەر ژیان و خەبات و کۆمەڵێک لە بیر و بۆچوونەکانی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بلاوکرایەوە.
کاک ڕێبوار حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی لە یادی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی هۆنراوەیەکی پڕ ناوەرۆکی پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرد.
پەیامی ئەندامانی تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات خوێندرایەوە.
بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ووتارێکی گرینگی لە سەر دەوری کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارو تێکۆشان و ژیان و بیر و هزرەکانی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بۆ ئامادە بووانی کۆڕەکە پێشکەش کرد.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەش دا خاتوو مۆژدە سەیف پەناهی، پارچە شیعرێکی پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکەو بەشدار بووانی خۆشەویست کرد و بەم جۆرە کۆتایی بە ڕێوڕەسمی ۱۲هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی هات.


2 ساڵ و 3 مانگ و 22 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمی دوانزەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی

بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمی دوانزەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران