خەبات مێدیا: رۆژی 9ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی گردبوونەوەی جیهانی ئێرانی ئازاد بە بەشداری ئێرانیانی ئازادە و کەسایەتیە سیاسیەکان لە 101 وەڵاتی جیهان بەرێوەچوو.
لەو گردبوونەوەدا کە دوو سەرۆک کۆمار، 9 سەرۆک وەزیر، 3 سەرۆکی پارڵەمان، 2 راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، 9 وەزیری دەرەوە و 29 وەزیری پێشووی وەڵاتان، 42 سەناتۆر و نوێنەری پارڵەمان، 14 کەسایەتی دیاری ئەمریکایی و 79 پارڵەمانتێر لە وەڵاتانی ئوروپایی، عەرەبی و کانادایی بەشداربوون.
ئەو ساڵیش لە گردبوونەوەکەدا خانم مریەمی رەجەوی سەرۆککۆماری هەڵبژیردراوی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران و دەیان کەسایەتی سیاسی و پارڵەمانتار و بەرپرسی پێشووی وەڵاتان وتاریان پێشکەش کرد.
لە کوردستانیش کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکی گرینگی لەسەر دۆخی خەڵکی ئێران، خەڵکی کوردستان، دۆخی رژیم و بەرەی مقاومەت و خەبات دژ بە رژیمی ئاخوندی پێشکەش کرد.
لە وتارەکەیدا کاک بابەشێخی حوسەینی وتی: ساڵی رابردوو ساڵێکی پر دەستەکەوت و سەرکەوتوون بوو بۆ مقاومەتی خەڵکی ئێران و مقاومەت و خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان بوو. ساڵێک کە خەباتی جەماوەری دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆر و خۆسەپێن و سەرانی نیزامی گەندەڵی ئاخوندی لە ناوخۆی شارەکانی ئێران و کوردستان لە ترۆپکدا بوو و خەباتی خەڵکی ئێران و چالاکانی خەباتکار و تیمە شۆرشگێڕەکان "کانونهای شورشی" گەورەترین چالاکی مەیدانی و سایبەریان لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتدا ئەنجام داوە.
درێژەی وتەکانی بەرێز سکرتێری گشتی ئیشارەی دا بە: ئاشکراکردنی پیلانە تیرۆریستیەکانی رژیم لە دەرەوە، پشتیوانی بەربڵاوی پارت و کەسایەتیەکانی جیهان لە مقاومەتی سازماندراو وەکوو تەنیا رێگەچار و تەنیا جێگرەوەی دیموکراتیکە لە ئێرانی داهاتوودا لە هەمووی گرینگتر بە ئاکام گەیشتنی حەمیدی نووری تاوانکار و تۆڵەی خوێنی شەهیدانی کوردستان و ئێران لە کوشتاری 67دا لە ئاستی نێونەتەوەیی و جیهانی و حوکمی زیندان بۆ ئەسەدوڵا ئەسەدی دیپلۆمات ترۆریست و تیرۆریستەکانی هاوکاری.
بەرێز سکرتێری گشتی لە درێژەی بابەتەکەیدا وتی: سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران خودموختاری بۆ کوردستانی ئێرانی بەپێی پەسەندکراوی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران و پێداگری مقاومەت لەسەر هاتنەدیی مافی نەتەوەکانی ئێران لە چوارچێوەی ئێران بە پێشکەوتوو دەزانێ و پشتیوانی لە پرۆژەی 10 خاڵی خانم مریەمی رەجەوی دەکات.
کاک بابەشێخ لە پێوەند بە کەهکەشانی ئەو ساڵ گوتی: من پشتیوانی لە بەرێوەچوونی گردبوونەوەی ئەو ساڵ دەکەم و بێ گومانم کە کەهکەشانی ئەو ساڵ "1401" زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە جێگرەوەی سەرەکی رژیم لە مەیدان دا نیشان دەدا و لەو رووەوە بەو شکۆیەی ئەو رەوتە باڵانسی هێز لە نێوان هێزە خەڵکیەکان و دژە خەڵکیەکان دەرخەری توانای مقاومەتی ئێران و کوردستانی ئێران و هەڵوەشانەوەی پیلانەکانی و سازشکاران دژ بە خەڵکی ئێرانە.
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی: لە کۆتاییدا دوانزەهەمین ساڵرۆژی کۆچیی دوایی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات دا سلاو دەنێرم بۆ مامۆستا و تێکڕای شەهیدانی خەباتی رەوا و شۆرشگێڕانە لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئاخوندی و شەهیدانی سەرفەراز و قارەمانی سازمانی خەبات.