خەباتمێدیاØ› بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی نەخۆشیە دەگمەنەکانی ڕژیم ڕایگەیاند کە ئەوان لە کۆی ۳·٠ جۆری نەخۆشی دەگمەن تەنها بۆ ۲۲جۆر لەو نەخۆشیانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستەوە پشتیوانی دەکرێن و باقی ئەو نەخۆشیە دەگمەنانەی تر بێ پشتیوان و هاوکاری دەمێننەوە.
حەمید ڕەزا ئەدراکی لە بارەی دۆخی نەخۆشە تایبەتەکان دا ڕایگەیاند کە: دەرمانەکان زۆر گرینگ و سەرەکین وتەنانەت یەک ڕۆژ بەکاری نەهێنن تووشی کێشە دەبن.
ناوبراو وتی، بە پێی هەڵکێشانی نرخی ئەرز ، نرخی دەرمانەکانی دەگمەن گرانن و دەبێ لە وڵاتانی دیکە هاوردە بکرێ.
هەروەها وتی، بەپێی گرانبوونی حەوتانەی پاسمانی نەخۆشانی "ئێ، بی" نرخی هەر پانسمانێک یەک ملیۆن و 700 هزار تمەنە و دەرمانی مێشک و نەخۆشی دەروونی زۆر گرانن وئەمەش بۆتە هۆی سەر هەڵدانی
کێشە بۆ نەخۆشەکان.