پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ناڕەزایەتی لاوان و ترسی رژێم!

ناڕەزایەتی لاوان و ترسی رژێم!

رۆژی هەینی 26ی خەرمانان، زیاتر لە 800 کەس لە لاوانی شاری ئەراک لە نارزایەتی بە بێکاری، لەبەر پاڵاوگەی دامەزراوەی پیرۆشیمی ئەو شارە گردبوونەوەیەکیان سازکرد. رژێمی ئاخوندان هەر زوو لە ترسی تەشەنە سەندنی ئەو هەنگاوەی لاوان، هێزە سەرکوتگەرەکانی خۆیان بردە شوێنەکە بۆ ئەوەی بڵاوە بەو گردبونەوەیە بکات، کە لەگەڵ مقاومەتی...

 رۆژی هەینی 26ی خەرمانان، زیاتر لە 800 کەس لە لاوانی شاری ئەراک لە نارزایەتی بە بێکاری، لەبەر پاڵاوگەی دامەزراوەی پیرۆشیمی ئەو شارە گردبوونەوەیەکیان سازکرد. رژێمی ئاخوندان هەر زوو لە ترسی تەشەنە سەندنی ئەو هەنگاوەی لاوان، هێزە سەرکوتگەرەکانی خۆیان بردە شوێنەکە بۆ ئەوەی بڵاوە بەو گردبونەوەیە بکات، کە لەگەڵ مقاومەتی ناڕازیان بەرەوڕوو بوو، لە بەرامبەردا وەک هەمیشە دەستی دایە پەلاماردان و هاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ.

بەڵام رژێم بۆچی لە بەرامبەر هەر ناڕەزایەتیەکی لاواندا ئەوندە دەترسێ؟

راستیەکەی ئەوەیە کە لە ئێستادا رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندان لەگەڵ دەیان قەیران و کێشەوە دەست و پێ لێدەدا و لە هەموو لایەکەوە لە ژێر فشاردایە، ئەوندە لاواز بووە کە توانای لە نارە٠زایەتیەکی بچووکی لاوانیش دەترسێ. بەتایبەت ئێستا کاتی کردنەوەی زانستگاکانە و حەزی لاوان بۆ بەرنگاری رژێم لە هەر کاتێکی دیکە زیاترە. بەرەنگاریەک کە لەلایەن تێکڕای چین و توێژەکانی ئێران بەتایەبەت زیندانیە خۆراگرەکانەوە پشتیوانی لێ دەکرێ. بۆ نمونە عەلی موعزی یەکێک لە زیندانیانی خۆراگر بەبۆنەی یەکی رەزبەر پەیامێکی بڵاوکردەوە کە سەرەتا وەرزی خوێندن و قوتابخانە بە خوێندنی شەرەف و عیزەت و ئازادەیی دەست پێ بکەین و خۆمان لەو گەناوەی کە سەرکوتگەران سازیان کردوە رزگار دەکەین و بۆ بەردەوام بوون لەو رێگەی گرتوومانە یەکگرتوو خۆراگر دەبین.

دەبێ ئەوەش بیر بێنینەوە کە ئەو ساڵ، بەتایبەت لە دوای بڵاوکردنەوەی دەنگی ئاغای مونتەزێری، هەلومەرجێکی تایبەت بۆ جەماوەری ئێران دروست بووە. بۆ ئەوەیشە دەسەڵاتداران و مۆرەکانی رژێم لە ترسدا کەوتوونە پەل و پۆ. بۆ نمونە رۆژی 29ی خەرمانان ئاخوند نووروڵا تەبەسی نوێنەری خامنەیی لە مازندەران بە نیگەرانیەوە گوتی: بەڵاو بوونەوەی دەنگی مونتەزێری خەڵکێک لە هەوڵی ئەوەدان سەبارەت بە ئینقلابی ئیسلامی ئێران بەلارێدا بەرن و تووشی رەش بینیان بکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرپاسدار ئەبولفەزلی ئیسلامی یەکێک لە سەرکردەکانی پاسدارانی پارێزگای ئەلبورز لە ژێر ناوی "باوەڕ لە نێوان لاوان و بەرپرسان" دیانی بەو راستیەدا نا کە لاوان رقیان لە رژێمەو گوتی: یەکێک لە کێشەکانی ئەورۆی وەڵات بێ باوەڕیە لە نێوان بەرپرسان و لاوان.

بەڵێ راست ئەوەیە کە رژێم لەلایەک دەزانێ‌ لاوان رقیان لێیەتی، لەلایەکی دیکە دەبینێ بەتایەبەت لە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگی مونتەزێری چ وزەیەک بۆ بەربەرەکانێی ئەو رژێمە لە نێو لاواندا پێکهاتووە. بۆ ئەوەشە کە هەموو هەوڵی ئەوەیە کە ناڕەزایەتی لاوان سەر نەگرێ. بێ هۆ نیە کە کاتێ‌ لاوانی ئەراک لەبەر بێکاری ناڕەزایەتی دەردەبڕن رژێم وەها دەست و پێی خۆی ون دەکاو زوو هێزە سەرکوتگەرەکانی دەنێرێتە شوێنەکە. کە ئەو هەنگاوەی رژێم خۆی بەنزین بە ئاگردا کردنە، هەر وەک چۆن لاوانی تووڕە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەڵێنیان داوە، ساڵی نوێی خوێندن بکەنە مەیدانێکی بەربڵاوی دژایەتی لەگەڵ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندان.


8 ساڵ و 2 مانگ و 1 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناڕەزایەتی لاوان و ترسی رژێم!

ناڕەزایەتی لاوان و ترسی رژێم!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران