__ لە پارێزگای کرماشان ٧٠ ٠ منداڵی کار بوونیان هەیە
__ 4020 کەس بەهۆی خۆکوژیەوە مردوون
__ رژێمی ئێران ماکەی ترۆریزمە
__ یەکیەتی ئوروپا هۆشداری بە حکومەتەکەی ئەسەد دا
__ بەلەمێک بە 600 کۆچبەری نایاساییەوە لە میسر نقوم بوو
__ ئۆباما پلانی هەیە راستەوخۆ کوردانی خۆرئاوا بە چەکی قورس پڕچەک بکات
__ ئێران لەدوو هەفتەدا: نزیکەی ٧٠ ٠ ٠ کەس بەڕووداوی هاتوچۆ برینداربوون
__ توێکڵی پەتاتە سوودەکەی لە ناواخنەکەی زیاترە
لە پارێزگای کرماشان ٧٠ ٠ منداڵی کار بوونیان هەیە
خەباتمێدیا: هەواڵدەری حکومەتی مێهر بڵاوی کردەوە کە منداڵانی کار لە ئێران ڕووی لە زیاد بوون کردووە و تەنیا لە پارێزگای کرماشان دا ٧٠ ٠ منداڵی کار بوونیان هەیە. ئەو هەواڵدەریە لە زاری بەرێوەبەری گشتی بێهزیستی پارێزگای کرماشانەوە بڵاویکردەوە کەØ› ئەو منداڵانە تەنیا منداڵانی کار و سەرشەقامن کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان خەریکی کار کردنن.بەپێی وتەی ئومید قادری، لە پارێزگای کرماشان ٦٠ ٠ بۆ ٧٠ ٠ منداڵی کار بوونی هەیە کە لەو ڕێژەیە ٣٠ ٠ کەسیان دۆزراونەتەوە بەڵام ڕێژەی ئەو منداڵانە لە ئاستی پارێزگا و ئێران بە تەواوەتی ڕوون نیە.ئەو مۆرەی رژێم پارێزگای کرماشان منداڵانی کار و سەرشەقام بە خەسارێکی کۆمەڵایەتی دەزانێ و دەڵێ، ئەو دیاردەیە لە هەموو وڵاتان بوونی هەیە و هۆکاری ئەوەش بۆ کێشە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێتەوە.بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی منداڵانی کار لە پارێزگای کرماشاندا، بە نزیک لە ١٠ ٠ ٠ کەس، خەمڵێندراوە، بەڵام بەرپرسانی رژێم ئامارەکان دەستکاری دەکەن و بەردەوامی ئاماری کەمتر لەوەی کە هەیە بڵاو دەکەنەوە.
4020 کەس بەهۆی خۆکوژیەوە مردوون
بەرپرسی ئاژانسی کۆمەڵایەتیی رژێم گوتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە تەمەنەکانی نێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵاندا زۆرترین رادەی مردنی لێی دەکەوێتەوە. حسێن ئەسەد بەیگی رایگەیاندوە، بە پێی ئاماری ناوەندی خۆکوشتن لە ئێران، لە ساڵی ٩٤ی هەتاویدا رێژەی ٤٠ ٢٠ کەس هەوڵی سەرکەوتوانەیان بۆ خۆکوشتن داوە. بە رای ئەو دەروونناسە رێژەی خۆکوژی لە نێوان پیاواندا لە ساڵی ٢٠ ١٢ ی زایینی زۆرتر بوە لە ژنان بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا و بە هۆی هۆکارە جۆراوجۆرەکان و روانگەی پیاوسالارانە لە کۆمەڵگادا، رێژەی خۆکوژی لە ژناندا رووی لە زیادبوونە. لە روانگەی ئەم بەرپرسەی رژێمەوە پارێزگاکانی رۆژئاوای ئێران واتا ئیلام، کرماشان، لوڕستان و کوردستان بە پێی رێژەی حەشیمەت، خاوەنی زیاترین ئاماری خۆکوژین و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کێشەکانی ژیان، بێکاری و نائومیدی لە نێو کۆمەڵگادا. لە لایەکی دیکەوە سەرەڕای ئەو گرفتانە، نەبوونی سەربەخۆیی ماڵی، گێرەو کێشەکانی دوای تەڵاق و جیابوونەوە لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەوڵدانی خۆکوژیە لە نێو ژناندا. ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە چەند حەوتووی رابردودا و لە پارێزگای سنە زیاتر لە حەوت کەس بە هۆی خۆکوشتنەوە مردوون و لە شاری سەقزیش لە چەند مانگی رابردوودا ٩ کەس بە هۆی خۆکوژیەوە گیانیان لە دەس داوە. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ ناوەندێکی رژێم ئەرکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ هۆکانی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە و چارەسەرکردنیی لە ئەستۆ نەگرتوە.
رژێمی ئێران ماکەی ترۆریزمە
خەباتمێدیا: ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ وتارێکی عادل ئەلجۆبەیردا، بڵاوی کردووەتەوە کەØ› رژێمی ئێران یەکەمین دەوڵەتە لە پشتیوانیکردن لە ترۆریزم لە جیهاندا، و ڕێبەرانی ئەو وڵاتانە لە سەرەتای دامەزراندنی رژیمی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ لە زۆربەی کردەوە تێرۆریستییەکاندا دەستیان هەبووە.
ناوبراو هەروەها دەنوسێت کەØ› رژێمی ئێران لە سەرەتاوە تا ئێستا هێرشی کردووەتە سەر ١٢ باڵوێزخانە لە تاران، و سپای پاسداران ناوەندە فەرهەنگییەکانی خوی لە زۆربەی وەڵاتانی وەک سودان، نیجێریە، سووریه، لوبنان، یەمەن و دورگەی کومۆر جێگیر کردووە.وتارەکەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە وڵامدانەوەی وتارەکەی محەممەدجەواد زەریفه که ڕێکەوتی ٢٣ی ئەم مانگه لە نیۆیۆرک تایمزدا بڵاوی کردبووەوە.ئەلجۆبەیر لەو وتارەی خۆیدا لەژێر ناوی "ئێران ناتوانێت ڕابردووی خۆی لە پشتیوانی کردن لە تێرۆریزم پاک کاتەوە" باس لەوە دەکات کەØ› لە سەرەتای دەسپێکی نائارامییەکان لە سووریه زیاتر لە ٥٠ ٠ هەزار کەس لەو وەڵاتە بە دەستی هێزەکانی بەشار ئەسەد کوژراون و رژێمی ئێران بە ناردنی هێز و پشتیوانییە هەمە لایەنەکانی خۆی لە ڕێژیمی ئەسەد، شەریکی کوشتاری خەڵکی سووریەیە.وەزیری دەرەوەی رژێمی ئێران لە نیۆیۆرک تایمزدا باسی لەوە کردبوو کەØ› ڕێبەرانی عەرەبستانی سعوودی بە کەڵکوەرگرتن لە "کارت ایران" لە هەوڵی ئەوەدان وا پیشان بدەن کە ئاژاوەی زیاتر زەربە لە ئێران دەدات.شەڕە قسە وەزیری عەرەبستانی سعوودی و رژێمی ئێران، نوێترین حاڵەتە کە دوای هێرشی ڕێژیم بۆ سەر باڵوێزخانەی سعوودی لە تاران و کۆنسولگەریی ئەو وڵاتە لە مەشهەد هاتووەتە ئاراوە.
یەکیەتی ئوروپا هۆشداری بە حکومەتەکەی ئەسەد دا
خەباتمێدیا: دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ خەرمانان هێزە ئاسمانییەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر کاروانێکی هاوکاریی مرۆیی لە حەلەب، یەکیەتی ئورووپا بە فەرمی داوای لە ڕێژیمی ئەسەد کرد کە کۆتایی بە هێرشە ئاسماییەکانی خۆی بۆ سەر ئەو شوێنانە لە حەلەب بهێنێت کە تاقمی تیرۆریستی لێ نیە.
فێدریگا مۆگرینی بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئورووپا و کریستۆز ستیلیانیدزی ئەندامی کۆمسیۆنی هاوکاریی مرۆیی و بەڕێوەبردنی قەیران لە یەکیەتی ئورووپا، لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕێژیمی بەشار ئەسەد بۆ سەر کاروانێکی هاوکاریی مرۆیی لە حەلەب، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.ڕاگەیەندراوەکە سەرەڕای ئەوەی ئاماژە بەوە دەکا کە ئەو هێرشەی کە بۆ سەر کاروانی هاوکاریی مرۆیی لە حەلەب ئەنجام درا جێگەی قبووڵ کردن نیە، هاوکات پێداگری دەکات کە پێویستە هاوکاریی مرۆیی بە شێوەیەکی پارێزراو بۆ هەموو شوێنێک ڕەوانە بکرێت و بە هەموو شوێنێک بگات.لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کەØ› پێویستە هەمیشە خەڵکی سڤیل و ئەو کەسانەی کە کاری گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی ئەنجام دەدەن، پارێزراو بن.ئەو دوو بەرپرسە لە یەکیەتی ئورووپا هاوکات سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو هێرشە کرد.
بەلەمێک بە 600 کۆچبەری نایاساییەوە لە میسر نقوم بوو
بەلەمێک بە 600 کۆچبەری نایاساییەوە لەکەنارە ئاوییەکانی میسردا نقوم بوو، لانیکەم 29 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.رۆیتەرز کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە"بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی بە 600 سەرنشینەوە لە کەناری کفر ئەلشێخ نقوم بوەو ئەوەش هەتا ئێستا گەورەترین ئۆپەراسیۆنی کۆچی نایاساییە لەو کەنارەوە".بەپێی هەواڵەکە کارمەندانی فریاکەوتن 150 کەسیان لە مردن رزگارکردووە، چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەلەمەکە کۆچبەرانی میسری و سوری و ئەفریقی هەڵگرتووە. لەکاتێکدا رەخنەکان زیاتر دەبێت لەبارەی شکستی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی جیهانیی کۆچبەران، ئەمساڵ جیهان بە ئاڕاستەی ئەوەدا دەڕوات کە بەرزترین ژمارەی مردن لەناو کۆچبەراندا تۆماربکات.بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) ژمارەی مردن لەنێوان کۆچبەراندا ئەمساڵ 10 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت.جولیا بلاک، لە رێکخراوی پڕۆژەی خێرخوازی پەنابەرە ونبووەکان لەسەنتەری شرۆڤەکاریی داتاکانی پڕۆژەکە لەبەرلین دەڵێت رێکخراوەکەیان دڵنیایە کە جیهان ڕوبەڕوی بەرزترین ئاستی مردن لەنێوان پەنابەراندا دەبێتەوە.جولیا وتی"ساڵی پار ئێمە لەسەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 5000 حاڵەتی مردنمان هەبووە و ئەمساڵیش هەتا ئێستا 4000 حاڵەتی مردن هەیە، بەڵام لەدەرەوەی زۆنەکانی دەریای ناوەڕاستو ئەوروپاوە زانیارییەکان ئەوەندە کەمن، ئێمە پێمانوایە ئەو ژمارەیە زۆر هەڵەی تێدایە".وتیشی"ئەمساڵ ئێمە لەڕاستیدا دەگەینە ژمارەی 5000 قوربانی، بەڵام من پێشبینی دەکەم کە ژمارەی ڕاستەقینەکە دوو هێندە زیاتر دەبێت".بەشێکی زۆر لەو پەنابەرانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی خنکانەوەبووە لەمیانی پەڕینەوەی مەترسیدار بەناو دەریای ناوەڕاستدا لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا.بەپێی نوێترین ئامار 3 هەزارو 212 کەس هەتا ئێستا لەناو دەریادا خنکاون.هەروەها رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەڵێت ئەمساڵ 400 حاڵەتی مردنی بەهۆی کۆچکردنەوە لە ئەمریکای لاتین تۆمارکردووە، بەڵام جولیا بلاک دەڵێت"ڕەنگە ژمارەکە دوو هێندە تا سێ هێندە زیاتر بێت".
ئۆباما پلانی هەیە راستەوخۆ کوردانی خۆرئاوا بە چەکی قورس پڕچەک بکات
ئیدارەی ئۆباما پلانی داناوە بۆ راستەوخۆ پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان لە باکوری سوریا بەچەکی قورس بۆ شەڕی دژی داعش، ئەو هەنگاوەش پێدەچێت گرژییەکی زۆر بخاتە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو تورکیاوە.ئەو پلانە ئێستا لەژێر گفتگۆدایە لەلایەن ستافی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، لەکاتێکد ئۆباما فەرمانی کردوە بە یاریدەدەرەکانی بۆ خێراکردنی ئامادەکارییەکان بۆ لێدانی داعش، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکی ئەمڕۆی نیویۆرک تایمز.ئۆباما بەیاریدەدەرەکانی وتوە کە ئەو دەیەوێت پێش جێهێشتنی کۆشکی سپی هێرشبکاتەسەر شاری رەققە کە بە پایتەختی داعش لەسوریا دادەنرێت.بڕیارە لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوەبچێتو ئۆباما دوای هەشت ساڵ لەسەرۆکایەتی ئەو پۆستە بۆ کەسێکی دیکە جێبهێڵێت.بڕیاری پڕچەککردنی کوردەکانی سوریا بڕیارێکی قورس دەبێت بۆ باراک ئۆباما، بەتایبەت بەهۆی دژایەتییەکانی تورکیاوە کە هاوپەیمانێکی بەهێزی واشنتۆنە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەریکاش پێویستی بەهەردوو هێزی تورکیاو کوردەکانی خۆرئاوا هەیە بۆ ڕوبەڕووبووەنەوەی داعش.خەندان لەبارەی هەواڵی پڕچەککردنیان پەیوەندیکرد بە تەلال سلۆ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات-یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەتی- بەڵام وتی"لەبارەی نهێنی سەربازیی لێدوان نادەم".پڕچەککردنی کوردەکانی سوریا بۆ یەکەمجار دەبێت کە فەرماندە ئەمریکییەکان بە کاریگەرترین هاوبەشی خۆیانی دەزانن کە لەسەر زەوی شەڕی داعش دەکاتو ئەو هەنگاوە هێرشی سەر رەققە گەورەتر دەکات.ئەو پلانە بە فەرماندەیی ناوەندیی پینتاگۆندا تێدەپەڕێت کە چاودێری چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوان پێیانوایە دەبێت کوردەکانی سوریا بەچەکی بچوکو زەخیرەو هەندێک هاوکاریی بۆ ئەرکی دیاریکراو پاڵپشتیی بکرێن، بەڵام نەک بە چەکی قورسی وەک دژە تانک و دژە فڕۆکە.بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردوە کە داواکارییەکە تائێستا پێشکەش نەکراوە بۆ ئاستی باڵای بڕیاردان، کۆشکی سپییش رەتیکردوەتەوە لەوبارەیەوە لێدوان بدات.پێداچوونەوەی پلانە سەربازییەکە دوای ئەوەدێت فەرماندە ئەمریکییەکان ترسیان لەوەهەیە ئەو خشتەی کاتەی بۆ گرتنەوەی رەققە دایان ناوە دوابخرێت ئەویش دوای ئەوەی بەم دواییە تورکیا لەرێی زمینییەوە دەستێوەردانی لەسوریادا کرد.ئەو هێرشەی تورکیا دوایین رێگای هاوکاریی دەرەکیی لەداعش بڕی، لەهەمانکاتدا کوردەکانی لەو شوێنانە کشاندەوە کە کۆنتڕۆڵیان کردبوو، کوردەکان سەرەڕای یارمەتی زەمینی ئەمریکیی بەدابینکردنی راوێژکار، بەڵام رەخنەیان گرت لە ئەمەریکا لەبەرامبەر هاوپەیمانیەتی تورکیا.جەنەراڵ جۆسێف ڤۆتێڵ سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە ئەوان وەک ئەمەریکا دەبێت رۆڵی رێبەریی ببینن لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا، وەک ئاماژەدانێک بۆ کورد و تورکیا "سەرنج بخەینە سەر ئەرکی لێدانی داعش".لەماوەی رابردوودا هێزەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) و هێزەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) کە باڵی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی باڵادەستن لە خۆرئاوای کوردستان، توانیویانە دەستەکەوتی زۆر بەدەستبهێننو داعش لەچەندین پێگەی ستراتیژی گرنگ دووربخەنەوە کە دواهەمینین شارۆچکەی مەنبەج بوو.
ئێران لەدوو هەفتەدا: نزیکەی ٧٠ ٠ ٠ کەس بەڕووداوی هاتوچۆ برینداربوون
تەنها لەماوەی دوو هەفتەدا شەش هەزارو ٧٠ ٠ رووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێل لەئێران ڕوویداوەو لەو ژمارەیەش ٣٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.سەردار ئەمیری، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران بەڕۆژنامەی هەمشەهری راگەیاندووە "لەدوو هەفتەی رابردوودا شەش هەزارو ٧٠ ٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوەو لەئەنجامدا ٣٥٠ کەس گیانیانلەدەستداوە، لەگەڵ برینداربوونی 8 هەزارو 300 کەس".ئاشکرایکرد کە لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا، مۆڵەتی لێخوڕین لە ١٨٠ ٠ شوفێر وەرگیراوەتەوەو ٤٣ هەزار ئۆتۆمبێلیش بەهۆی سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆوە لەلایەن پۆلیسەوە راگیراون، ئەم رێژەیەش لەچاو ساڵی ڕابردوو سەدا ١٣ زیادی کردووە.ئێران بەیەکێک لەدیارترین وڵاتانی جیهان بۆ رووداوی هاتوچۆ دادەنرێت کە ساڵانە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدەدەن.پێشتر، بەشی لێکۆڵینەوەی پزشکی دادوەری ئێران ئامارەکانی ڕوداوەکانی هاتوچۆی لە ١٤ ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە کە بەپێی ئامارەکان: تەنها لەماوەی ئەو ١٤ ساڵەدا، بەهۆی ڕوداوەکانی هاتووچووە ٣١٥ هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە ، ئەمە لەکاتێکدایە لەو ماوەیەدا تەنها ٩٨٦ کەس بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەوە بوونەتە قوربانی.هەر بەپێی ئامارەکەی بەشی لێکۆڵینەوەی پزشکی دادوەری، رۆژانە ٦١ کەس لەئێران بەهۆی ڕوداوەی هاتوچۆوە گیان لەدەستدەدەن.ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی هەشت ساڵەی شەڕی ئێرانو عیراقدا، تەنها ٢٠ ٠ هەزار ئێرانی بەهاوڵاتی سڤیلو سەربازەوە کوژراون. هەروەها لە ماوەی ئەو شەش ساڵەی شەڕی ناوخۆیی سوریادا نزیکەی ٥٠ ٠ هەزار کەس مردوون ئەمەش بەپێی ئامارەکانی ڕۆژنامەی نیویورک تایمز.
توێکڵی پەتاتە سوودەکەی لە ناواخنەکەی زیاترە
پەتاتە یەکێکە لەو خۆراکانەی ئارەزوویەکی زۆری لەسەرە، بە سورەوەکراوی یان برژاوی و یان کوڵاوی، بەڵام پێش ئامادەکردنی توێکڵەکەی لێدەکرێتەوە و بە پاککراوی دەخورێت، بێ ئەوەی لە سوودەکانی توێکڵی پەتاتە بە ئاگابن.توێکڵی پەتاتە شەش سوودی گرنگی هەیە؟
1-پێکهاتەی توێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کانزای بەسوود بۆ لەش، ئەمەش باشترین وزەیە بۆ مێشک و ئامێری هەستە دەمارەکان لە لەشدا.
2-ئەم توێکڵە برێکی زۆر ماددەی نیاسین و ڤتامین بی 3 تێدایە، کە کاری سەرەکی گۆڕینی کاربۆهێدراتە بۆ وزە و ئەم ماددەیەش یارمەتیدەرە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم وزەیە بە خڕۆکە و خانەکانی خوێندا، لەهەمانکاتدا پارێزگاری لە سەلامەتی خوێن دەکات و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت لە کۆلیسترۆڵ.
3-خواردنی توێکڵی پەتاتە هۆکارێکە بۆ بەخشینی ڕێژەی پێویست لە پڕۆتین و ڤیتامین و کاربۆهێدرات بە لەش.
4-توێکڵی پەتاتە بڕێکی زۆر ماددەی کانزایی تێدایە کە خۆراکی پێویست دەدات بە خوێن.
5-خواردنی توێکڵی پەتاتە هۆکارێکە بۆ خێراکردنی کرداری هەرس، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی.
6-لەلایەکی دیکەوە ئەم توێکڵە دەبێتە هۆی مژینی بەرهەمەکانی کلوکۆز، کە هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و پاراستنی لەش لەم نەخۆشیە.