خەبات مێدیا: دوو کەس لە سیاسەتمەدارەکانی ئەمریکا بە هێنانی کۆمەڵێک هۆکار, داوایان کردووە کە نێوی عەلی خامنەیی بڕواتە ڕیزی کەسانی تیرۆریستەوە.
جۆزێف لیبرمەن, سەرۆکی سازمانی UANI (یەکیەتی دژ بە ئێرانی ناوکەیی) وە مارک والاس, بەڕێوەبەری گشتی ئەم سازمانە, لە بەیان نامەیەک دا ئەم داواکارییەیان هاوردە ئاراوە.
ئەم داواکارییە لە ژێر بڕیاری بەڕێوەبەری "۱۳۲۲۴" نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی بەرەنگاری لەگەڵ تیرۆریزم وە بە بە کار گیری لە توانایییەکانی دیکە و مۆڵەت نامەی نێونەتەوەیی پێشکەش کراوە.
لەم بەیاننامە دا هەندێک لە هۆکارەکان بەم شێوە ناوی لێ براوە:
لەو کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی خامنەیی ڕێژەی بارمتە گرتنی هاووڵاتییانی دەرەکی لەم حکومەتە لە هەڵکشان بووە و بۆ هێرش کردن بە ڕێژەی زۆری مردنە و لە ئەورووپا و ئەو جێگانەی کە ئەمریکا بوونی هەیە هەوڵی داوە.
هەروەها لە بەشێکی دیکە لەم بەیاننامە بە ئاماژە کردن بە هەوڵەکانی دیکەی ڕژیمی ئاخوندی بە ڕێبەرایەتی خامنەیی باس لەوە کراوە حکومەتی ئاخوندی تیرۆر و هێرش کردن بۆ سەر بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا وەک جان بوڵتۆن و مایک پەمپێئو وە مارک ئەسپێر و برایان هۆک ی بەرنامەڕێژی کردووە.