پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

وریایی دان له‌ وشکبوونی گۆلی ورمیه‌

وریایی دان له‌ وشکبوونی گۆلی ورمیه‌

خەبات مێدیا: سەرۆکی پێشووی سازمانی پارێزگاری لە ژینگەی ئێران, وریایی دا وشکبونی گۆلی ورمێ و ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ده‌‌‌بێت به‌‌‌هه‌‌‌رشێوه‌‌‌یه‌‌‌ک بێت هه‌‌‌وڵ بدرێ ڕێگه‌‌‌ له‌‌‌ وشکبونی گۆلی ورمیه‌‌‌ بکرێته‌‌‌وه‌‌‌. بە گوتەی ناوبراو وشک بوونی کۆلی ورمێ کاردانەوەی ئەمنیەتی دەبێت و بەو بۆنەوە هیچ حکومەتێک لەو وڵاتەدا دەوام ناگرێت.




عیسا کەڵانتەری لە دانیشتنێکدا کە سایتی "انصاف نیوز" ڕێکی خستبوو گوتی: کارناسەکانی وڵات لە نێوان دەیەی ·۰ لەسەر وشک بوونی ئەم گۆلە وریاییان دابوو, بەڵام بەرپرسەکانی وڵات بە خۆ لادان و کەمتەرخەمی بایەخیان بە بابەتەکە نەدا. کەڵانتری گوتی کە ئەگەر گۆلی ورمێ بە تەواوی وشک بێ, بە هەبوونی ئەو ۱۳ ملیار تۆن خوێیە کە تێدا هەیە دەبێت شاری تەورێز چۆڵ بکرێت و ئەگەر ئەم چۆڵ کردنە سەر بگرێت ۱۰۰۰ ملیار دۆلار خەرجی دەبێت. لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری گشتی تەنگە زاریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تازەیی ڕاگەیاندووە کە ۹µ% لە ئەم گۆلە وشک بووە.




 جێی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ کەڵانتەری  لە دەوڵەتی دووەمی ئاخوند ڕۆحانی سەرۆکی سازمانی ژینگە بوو.

2 ساڵ و 3 مانگ و 1 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وریایی دان له‌ وشکبوونی گۆلی ورمیه‌

وریایی دان له‌ وشکبوونی گۆلی ورمیه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران