بەرێوەبەری,ناوەندی,بەناو,مافی,مرۆڤی,دەزگای,قەزایی,ئاخوندان،,دانانی,راپۆرتدەری,تایەبەتی,نوێی,لە,رووانگەی,رژێمەکەیەوە,بەبێ,هۆ,و,وەرنەگیراو,زانی."/>
هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پێشێلکاری مافی مرۆڤ و پاکانەکردنی دارێژەری شکەنجەو سێدارە لە رژێمی ئێران!

پێشێلکاری مافی مرۆڤ و پاکانەکردنی دارێژەری شکەنجەو سێدارە لە رژێمی ئێران!
وەرگێر: چلچەمە

ناساندنی راپۆرتدەری تایەبەتی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، وە قسەکانی کومیسری مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، وە کێشەی بنەڕەتی لە رەوتی قەزایی رژێم بەتایەبەت لەسێدارەدانی بەربڵاوی زیندانیان، پاسدار جەوادی لاریجانی "بەرێوەبەری ناوەندی بەناو مافی مرۆڤ لە دەزگایی قەزایی رژێم" دارێژەری بەرنامەی شکەنجە و لەسێدارەی رژێمی هێنایە قسەو پاکانە کردن.
بەرێوەبەری ناوەندی بەناو مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی ئاخوندان، دانانی راپۆرتدەری تایەبەتی نوێی لە رووانگەی رژێمەکەیەوە بەبێ هۆ و وەرنەگیراو زانی.

ئەو کاردانەوەیە بەو شێوە فێلبازانە، پاکانەی بۆ دەرکرێ کە هەڵوێستی رۆژئاوا سەبارەت بە ئیسلام (ئیسلامی داعشی لە جۆری ویلایەتی فەقیە) خۆ بە بنەمادانان و دوو ڕوویانە و خۆسەپێنانەیە. 

ئەو مۆرە سەرکوتگەرەی رژێمی ئێران لافی ئەوە لێدەدا کە رژێمی گەندەڵ و فاسدی ویلایەتی فەقیە، لە نێو وەڵاتانی ناوچەکە لە پێش هەموانەوەیە بۆ رێزگرتن لە مافی مرۆڤ، لەبەر ئەوەی بنەمایەکی بەهێزی بۆ مافی مرۆڤ دۆزیوەتەوە کە ئەوەش لە نێو وەڵاتانی ناوچەکە بێ وێنەیە.

ناوبراو لەوە زیاتر دەرواو دەڵێ عەلی خامنەیی بەرنامەکی نوێی لە بارەی مافی مرۆڤ لە ئێران دارشتووە. (هەواڵدەری حکومەتی مێهر 13ی گەلاوێژی 1395)

پێش ئەوەش بەرێوەبەری ناوەندی بەناو مافی مرۆڤی ئاخوندان، هێرشی کردبووە سەر ئەحمەدی شەهید نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بێ رێزی و جنوێوی پێ دابوو. ئەو ئەگەر چی خۆی بە مامۆستای ئەدەبیاتی مافی مرۆڤ دادەنا، وە وانەی بە ئەحمەدی شەهید دەگوت! کە سەبارەت بە مافی مرۆڤ ئەدەبیاتێ‌کی ژیرانە بوونی هەیە و پێویستە ئەو کەسانەی دەچنە ئەو مەیدانە، دەبێ خۆیان بەو ئەدەبیاتە را هێنابێ.

ناوبراو هەروەها رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندانی بە ئەستێرەی درەوشاوەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ پێناسە دەکرد و لافی ئەوەی لێدەدا کە ئەو رژێمە هیچ زیندانیەکی سیاسی نیە! (ماڵپەری ناوەندی مافی مرۆڤی رژێم 17ی رێبەندانی 1392)

روونە کە ئەو هەموو قسە فریوکارانە بۆ پێخوستی سەرەتایی ترین مافی خەڵکی ئێرانەو بۆ شکەنجە و دەست قرتان و سێدارەی و بەردەباران و جینایاتی دیکەیە دژ بە خەڵکی ئێران.

بەو پێیە سروشتیە کە جەوادی لاریجانی جینایەتکار لە بەرامبەر قسەکانی زێد رەعد ئەلحوسێن، کومیسری رێکخراوی نەتەوەکان، دیفاع بکا لە لەسێدارەدانی تاوانبارانی ژێر 18 ساڵ، وە لەسەر مافی مرۆڤ و مافە نێونەتەوەییەکان قەرزداریشی بدات.

پاکانەی نادروستی دارێژەری شکەنجە لە رژێمی ئێران لە سەر ئەو بنەمایە کە کۆمەڵی نێونەتەوەیی، بەڵێنی هەڵوەشانەوەی سێدارەی وەک رێسایەکی سەخت قەبووڵ نەکردوە، وە هاوفکریەکی گشتی لەو بارەوە نیە. جارنامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسیش سزای لە سێدارە بەتەواوی قەدەغە نەکردوە.

لە سیستەمە دیکتاتۆرەکانی جیهان، وەکوو رژێمی ئاخوندان سروشتیە مل بە هەڵوەشانەوەی سزای سێدارە نەدەن، بەڵام پاسدار لاریجانی ناڵێ کە ساڵی رابردوو لە کاتی کۆبوونەوەی گشتی رێکخراوی نەتەوەکان 110 وەڵات لە پێشکەوتووترین وەڵاتان پشتیوانیان لە بڕیارنامەی هەڵوەشانەوەی سزای سێدارە کرد.

لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی وتەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نێزیک بە 150 وەڵات یان سزای سێدارەیان هەڵوەشاندوە یان رایانگرتووە.

ئەو وەڵاتانەیشی سزای سێدارە جێبەجێ دەکەن، ساڵانە لە کۆبوونەوەی گشتی رێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دا پشتیوانی لە پێشیلکرانی مافی مرۆڤ لە رژێمی ئێراندا دەکەن، وە خۆیشیان هاوشێوەی رژێمی ئاخوندان پێشێلکەری مافی مرۆڤن.

کە وایە دەبێ ئەو مافە بە پاسدار لاریجانی بدرێ چوونکە شاهیدی رێویی کلکیەتی، وە بۆ پاکانەکردنی سزای سێدارە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەست لە ملانی وەڵاتانی هاوبیری خۆی بێ.

8 ساڵ و 2 مانگ و 7 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشێلکاری مافی مرۆڤ و پاکانەکردنی دارێژەری شکەنجەو سێدارە لە رژێمی ئێران!

پێشێلکاری مافی مرۆڤ و پاکانەکردنی دارێژەری شکەنجەو سێدارە لە رژێمی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران