هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەران: شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی

یادی سەروەران: شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی
گۆشه‌ی شه‌هیدان

یادی سەروەری گەل شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی
دابینکردنی مافی ڕەوای هەر گەلێک بەستراوەتەوە بە خەباتی نەپساوە و شۆڕشی بەردەوام تا گەیشتن بە ئامانجەکانی. ئەو ڕێگەیە قوربانی پێویستە و بە هاتنە مەیدانی لاوان و چین و توێژەکانی دیکەی کوردستان، ئەو ئارمانج و ویستە ڕەوایانە بەدی دێت.
مێژوو باسی پیاو چاکی و لە خۆ بردوویی و فیداکاری، نەترسی و تێکۆشان و خۆ بەخت کردنی ڕۆڵە بە شەرەف و جوامێرەکانی گەلەکەمان دەکات کە چۆن لە دژی داگیرکەران و زۆرداران، ڕاوەستاون و چۆن خاکی کوردستانیان کردوە بە گۆڕستانی دوژمنان و چیا سەربەرزەکان و پێ دەشتەکانی ئەم کوردستانە پیرۆزەیان بە خوێنی پاکی خۆیان ڕەنگاندووە و بەڵگەی سەرکەوتنیان پێ مۆر کردووە و شنەی ئازادیان هێناوە.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وەک تەشکیلاتی پێشڕەوی کوردایەتی و ئازادیخوازی بێ‌ پەڵە یەکێک لە لاپەڕە زێڕینەکانی مێژووی خەباتی ئەو قۆناغەی، فیداکاری شەهیدەکانیەتی،یادی ئەو شەهیدە سەربەرزانەی وەک کتێبخانەیەکی پڕ٠ لە سەرچاوەی بە نرخ و بە بێ‌ و زایە بوون، لاپەڕەی یادو ژیان و یادیان هەڵدەداتەوە. ئەمڕۆ یاد و باسی شاسواری گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشان و هەڵۆیەک لە هەڵۆ بەرزەفڕەکانی چیا حەستەمەکانی کوردستان، دەکاتەوە.
داستانی پڕ سەروەری ئەم جارەی خەباتی ڕەوای گەلی کورد یەکێک لەو سەروەرو شەهیدانەیە،کە لە مەیدانی ئازایەتیدا ئەسپی شەرەفی لینگدەداو کەمەندی مەرگی بۆ دوژمن دەهاویشت. ئەو شۆڕە سوارە و چاو نەترسە شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی یە.
لە بنەماڵەیەکی هەژاری کوردەواری لە گوندی ساوانی ناوچەی بانە، هاواری منداڵێکی ساوا، بێ دەنگی شەوە زەنگی ئەم کوردستانە خوێناویەی شکاندو چاوی بە دنیای پڕ لە کەسەری کوردستان هەڵێناو دایک و باوکی بە هەزاران هیوا و هومێد ناوی (محەممەد ئەمین) یان بە گوێ دادا. شەهید محەممەد ئەمین لە ناو باوەشی دایکی و بێشکە دارینەکەی کوردەواریدا گەورە بوو و پێی نایە ناو پلەکانی ژیانەوە. ژیانی نەداری و بێبەشی ماوەی پێنەدا بەرەو قوتابخانە بچێت و بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی لە کار و فەلاحەتدا یارمەتی باوکی دەدا.ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەورە بوو تا پێی نایە تەمەنی 15 ساڵییەوە، لەبەر ئەوەی کە بنەماڵەکەی بنەماڵەیەکی ڕەشایی بوو و لە کوردستان شوێنی کار کەم بوو، بەرەو زۆربەی شارەکانی ئێران وەکو قۆم و تاران و مەشهەد دەچوو. شەهید محەممەد ئەمین لەگەڵ ئەوەدا کە خوێندەواری نەبوو، بە ڕەگ و پێست هەستی بە نەداری و بەشخوراوی گەلەکەی کردبوو و لە شۆڕشی گەلانی ئێران دژی رژێمی پاشایەتی وەک ڕۆڵەیەکی ئازاو تێگەیشتوو خەباتیکرد و لە هەموو خۆپێشاندانەکاندا بەشداری هەبوو. لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران کە دەستکەوتەکانی ئەو شۆڕشە بوو بە نەغدینەی ناو چنگی خومەینی و دار و دەستە نەزانەکانی، کە وەکو هەموو خوێنمژە مێژووییەکانی کورد کوژان دیسان دەمیان نایە ناو جەرگی کوردەوە و خوێنی جگەر گۆشەکانی گەلی کوردیان مژی و هێرش کرایە سەر کوردستان. شەهید محەممەد ئەمین وەک ڕۆڵەیەکی بە شەرەفی گەلەکەی چەکی دیفاعی لە شان کرد و لە بەرانبەر هێرشی ناڕەوای دوژمندا وەک قەڵایەکی لە ڕووخان نەهاتوو ڕاوەستا و لە کاتێکدا کە دەشتە ڕەنگاو ڕەنگەکەی شاری سەقزی خوێناوی لە خوێنی پاسدارە بە کرێگیراوەکان شەپۆڵی دەدا، لە ناو سەنگەری خۆڕاگریدا لە ڕۆژی 6 ی خەرمانانی 1358 ی کۆچی خۆری بە گوللەی خوێنمژانی مێژوو، گیانی پیرۆزی فیدای گەل و نیشتمان کردوو بە بەخشینی گیانی وەک یەکەم شەهیدی سازمانی خەبات لە نێو کۆڕی شەهیدان دا تۆمار کرا.
هەزاران سڵاو لە خوێنی پاکی شەهیدان محەممەد غەزالی و تێکڕای شەهیدانی کورد و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی


2 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران: شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی

یادی سەروەران: شەهید محەممەد ئەمین غەزاڵی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران