کەس و کاری شەهیدان!
هۆگرانی رێگەی ئازادی!
لە پێنجی خەرمانانی ئەمساڵ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سی و پێنج ساڵ تەمەنی پڕلە تێکۆشانی سەربەرزانەی تێ دەپەرێنی. بەو بۆنەوە پر بەدل پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان،کەس و کاری شەهیدە سەربەرزەکانی سازمانی خوبات بە تایبەت و تێکرای شەهیدانی رێگەی ئازادای،پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمان و ئەندامان و لایەنگرە دڵسۆزەکانی سازمانی خەبات پێشکەش دەکەم. 35 ساڵ لەمەوبەر سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە هەوڵ و ماندوبوونی....
هاونیشتمانیانی خۆراگری کوردستان!
کەس و کاری شەهیدان!
هۆگرانی رێگەی ئازادی!
لە پێنجی خەرمانانی ئەمساڵ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سی و پێنج ساڵ تەمەنی پڕلە تێکۆشانی سەربەرزانەی تێ دەپەرێنی. بەو بۆنەوە پر بەدل پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان،کەس و کاری شەهیدە سەربەرزەکانی سازمانی خوبات بە تایبەت و تێکرای شەهیدانی رێگەی ئازادای،پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمان و ئەندامان و لایەنگرە دڵسۆزەکانی سازمانی خەبات پێشکەش دەکەم. 35 ساڵ لەمەوبەر سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە هەوڵ و ماندوبوونی چەندین تێکۆشەری کورد و لە سەروویانەوە مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و لە هەلومەرجێکی یەکجار حەستەمدا و لەو کاتەی هێزەکانی رژیمی تازە بە دەسەلات گەیشتووی ئاخوندان هێرشیان کردبووە سەر کوردستان، لە چیا سەرکەشەکانی نیشتمان دامەزرا. دامەزرانی سازمانی خەبات لەو هەلومەرجە سەختەدا نوقتە گۆرانێکی گرینگ بوو لە خەباتی ماف خوازانەو شۆرشگێرانەی گەلی کورد و رێبوارانی رێگەی ئازادی و سەرفرازی. هەر چەند خەباتی ماف خوازانەی گەلی کورد و تێکۆشانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران تا ئێستا نەهاتۆتە دی و بە داخەوە نە کورد بە مافەکانی گەیشتووە و نە دەسەلاتی ملهوری ئاخوندی کۆتایی بەدەسەلاتی دڕندانەی هاتووە، بەڵام جێگەی دڵخۆشیە کە سازمانە خۆشەویستەکەمان وەک هێزێکی پێشرەوی مەیدانی کوردایەتی و ئازادیخوازی توانیویە یەک لە دوای یەک هەوراز و نشێوەکانی رێگەی سەختی ئازادیخوازی ببڕێ و بە پاراستنی بنەماکانی تێکۆشان و کاری شۆ٠Žرشگێرانە و بەرپرسانە لە میداندا بمێنی. بێگومان ڕەمزی مانەوە و بەردەوامی سازمانی خەبات لە مەیدانی تێکۆشانی بێ وچانی پڕ لە قوربانی ئازادیخوازانە، خۆراگری تێکۆشەرانی پاک وخۆنەویستی رێگەی ئازادی کوردایەتی، لە سەرویانەوە مامۆستا سەید جەلال حوسەینی رێبەرو دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو. ئەو تێکۆشەرانەی کە هیچ کات ولە هیچ هەلومەرجێکی حەستەمدا رێبازەکەیان بە جێ نەهێشت و بە گیان بازی و فیداکاری و بەربەرەکانی لە بەرانبەر ترۆریستان و دژمن و پیلانەکانی رژیم، بە تەحمول کردنی برسیەتی و سەختی کەم وێنە لە بەرانبەر هەلومەرجە حەستەمەکاندا توانیان سازمانی خەبات وەک یەکێک لە هێزە سەرەکیەکانی مەیدانی شۆرشی ئازادیخوازی بهێڵنەوە. ئەو فیداکاری و نەبەزیانە، وای کرد دۆستان بە سازمانی خەبات و خۆراگرییەکانی دڵخۆش بن و دژمنانیش نارەحەت و دڵگران بن.
سازمانی خەبات لە ماوەی 35 ساڵی رابردوو گەلێک هەورازو نشێوی بریوە و چەند سەرکەوتنی گەورە و گرینگی مێژوویی لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد تۆمار کردوە کە گرینگترینان سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی سازمان بە سەر هێزی داگیرکەری رژیمی ئاخوندی لە 10ی خەزەڵوەری ساڵی 1358 و ناچار کردنی خومەینی بەکۆتایی هێنان بە جەنگ و پێ مل بوونی بە ووتوێژ لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی کوردستانە. هەروەها لە مەیدانی کارو چالاکی سیاسیدا سازمانی خەبات توانی وەک هێزێکی سیاسی کاریگەر کە سیاسەتی شەرئەنگێزانە و دژی ئاشتیانەی ئاخونداندا بناسێ و هەرجۆرە ووتوێژێک لە گەڵ ئاخوندەکان رەد بکاتەوە. لە مەیدانی کاری راگەیاندنی شۆرشگێرانە سازمانی خەبات جێگەی دیاری لە ئاشکرا کردنی پیلانەکانی رژیم و ئاگادارکردنی خەڵکی کورد لە سیاسەتی دژمنانەی بەرانبەر بە گەلی کورد بووە و هەیە. بێگومان ئەو مێژووە پڕ لە سەروەریە سازمانی خەبات بە بەخشینی گیانی دەیان رۆڵەی قارەمان و فیداکاری شۆرشگێرانی تێکۆشەری ریزەکانی سازمان هاتوونە دی.
هاونیشتمانانی بەرێز!
هاورێبازانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران!
سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانە شک لەوەدا نیە کە سازمانی خەبات نەیتوانیوە وەک پێویست هەنگاوەکانی بۆ بەرەو پێشکەوتنی زیاتر بهاوێژێ، هەربۆیە لەم رۆژو بۆنە مێژووییەدا پێویستە هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات و تێکرای نیشتمان خۆشەویست و ئازادیخوازان بە گیانێکی دڵسۆزانە و لێبراوانەو بە لە بەر چاو گرتنی کەم و کورتیەکان هەوڵ بۆ بەرەو پێش بردنی زیاتری سازمانی خەبات و جولانەوەی ماف خوازانە و ئازادیخوازانە لە بەرانبەر رژیمی ئاخوندی بدەین. سازمانی خەبات پێویستی بێ ئەملاو ئەولای بە هاوکاری و یارمەتی و رێنوێنی و کاری لێبراوانەی هەموو نیشتمان پەروەرو دڵسۆزێکە. سازمانی خەبات پێویستی بە هەنگاو و کارکردی دلسۆزانە لە ئەندامان و هۆگرانی رێبازی سازمانە. لە گەڵ بەکەڵکی و گرینگی هەر پرۆژەو پێشنهادێک بۆ باشتر بەرێوە بردنی ئەرک و کارەکانی سازمان، لە راستیدا گرینگترین و بە جێ ترین کار قۆل هەڵمالین و دەست بە کارکردنی بەردەوام و بێ بێزو بۆیە. ئەم قۆناغە قۆناغی چالاکی بەردەوام و شێلگیرانەیە و گرینگە دڵسۆزان و غەمخۆرانی سازمانی خەبات شێلگیرانەو دوور لە دروشم، ئەرکی نیشتمان پەروەری و شۆرشگێرانە بەرەو پێش بەرن. گومان نیە کە دڵسۆزان لە حاست بەرپرسایەتی نیشتمانی و سازمانی و مێژوویی ئەرکە شۆرشگێرانەو تەشکیلاتیەکانیان بەرەو پێش دەبەن و سازمان لە مەیدانی خەباتی ئازادیخوازی و کوردایەتی سەرکەوتنی زیاترو چارەنوس ساز وە دەست دێنێ.
لە 35 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات کوردستانی ئێران جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستانو دۆستان و دڵسۆزانی سازمانی خەبات دەکەم و سڵاو دەنێرم بۆ رۆحی پاکی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان و رۆحی تێکرای شەهیدانی سەربەرز و بەڵین دەدەین تاسەر بەردەوام بین لە سەر ڕێبازەکەیان.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
4ی خەرمانانی 1394