__ بەتەقەی هێزەکانی رژێم هاووەڵاتیەکی کورد گیانی دا
__ پویا حسێن پەناهی†سزای یەک ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بە سەر داسەپا
__ تەمەنی خۆکوژی لەئێران لە ١٥ بۆ ٢٥ ساڵە
__ دانمارک بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی و مەدەنی کوردی داوە
__ کەنەکە ڕاگەیاندراوێکی توند لە دژی ئێران دەردەکات
__ روانگەی سوری: فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی سەختی حەلەبیان کردوە
__ بەریتانیا 1000 سیخوڕی دیکە لە جیهاندا زیاد دەکات
__ سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی زەردەچەوە
بەتەقەی هێزەکانی رژێم هاووەڵاتیەکی کورد گیانی دا
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سنار محەممەدی، کوڕی سەڵام، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم، لە گوندی "بلوجوک" لە ناوچەی قوتوور گیانی دا.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان بە گومانی ئەوەیکە ئەو هاووڵاتییە کوردە شتومەکی قاچاخی پێ بووە، کردوویانەتە ئامانج و لە ئاکامدا گیانی داوە.ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی "ڕازی" سەر بە ناوچەی قوتوورە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی ئێران لە هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، بە بیانووی هەڵگرتنی شتوومەکی قاچاخ، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ کوشتنی هاووڵاتییان کورد.
پویا حسێن پەناهی” سزای یەک ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بە سەر داسەپا
بە پێی هەواڵی “ئاسۆی رۆژهەڵات”، پویا حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کوردی دەستبەسەر لە زیندانی ئەوینی تاران، ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری دێوڵان بە دادوەریی سوڵتانبەخش و بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هەوڵدان بە دژی ئاسایشی گشتی ئێڕان، یەک ساڵی زیندانیی تەعزیری و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئێڤین ـی تارانی بەسەردا سەپا.ئەندامێکی بنەماڵەی حسێن پەناهی بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندووە: “دادوەری دۆسیەکەی پویا، واتا دادوەر “سوڵتان بەخش” بە ناوبراوی گوتووە کە ئێوە نابێ لە زیندانەکانی کوردستان بمێننەوە، شوێنی ئێوە کەهریزەک و ئێڤین ـە.”پوویا حوسێن پەناهی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێوڵان لە پارێزگای سنە کە ٨ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لە لایەن بنکە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.حوسێن پەناهی، پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٠ ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بە تاوانی “هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی” و “پڕوپاگەندە بە دژی رێژیم”، 1 ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپابوو.
تەمەنی خۆکوژی لەئێران لە ١٥ بۆ ٢٥ ساڵە
خەباتمێدیا: بەرپرسی ئورژانسی کۆمەڵایەتی: تەمەنی خۆکوژی لە ئێران لە ١٥ بۆ ٢٥ ساڵە، کە بەپێی سەرچاوەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی خۆکوژی لە وڵاتی ئێــران ڕووی لە زیاد بوون کردووە.هەواڵدەریی حکومەتی ئیلنا لە زاری بەرپرسی ئاژانسی کۆمەڵایەتیی ئێران بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا، واتە ساڵی ٩٤ی هەتاوی، ٤٠ ٢٠ حاڵەتی خۆکوژیی ڕوویداوە و زۆرترین ڕێژەی خۆکوژەکانیش تەمەنیان لە نێوان ١٥ هەتا ٢٥ ساڵدا بووە. حوسێن ئەسەد بەیگی بە ئاماژە کردن بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی لە مەڕ ئاماری خۆکوژی دەڵێتØ› بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئێران لە پلەی سەد و هەشتەمین لە نێو وڵاتانی جیهاندایە.ناوبراو لە درێژەدا ئەوەی خستەڕوو کەØ› لە ساڵی ٢٠ ١٢دا، ڕێژەی خۆکوژی لە نێو پیاواندا لە ١٠ ٠ هەزار کەس، ٧ کەس بووە، کە بە گشتی ٢هەزار و ٧٠ ٠ پیاو خۆیان کوشتووە و ئەو ڕێژەیەش لە نێو ژناندا لە ١٠ ٠ هەزار کەس ٣.٦ ژن بووە، واتە هەزار و ٣٦٩ ژن خۆیان کوشتووە.بە وتەی ئەو بەرپرسە، زۆرترین خۆکوژییەکان لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران واتە، پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، لوڕستان و هەمەدان ڕوویداوە کە بە نیسبەت حەشیمەتی خۆیان، زۆرترین ئاماری خۆکوژییان بۆ خۆیان تۆمار کردووە.ئەو مۆرەی رژێم لە درێژەدا گوتیØ› بە داخەوە لەو چەند ساڵەی دواییدا بە هۆی نەبوونی چاوەدێری بە سەر بڵاوکردنەوەی "حەبی برنج"، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، زۆربەی حاڵەتەکانی خۆکوژی لەڕێی بەکارهێنانی ئەو حەبەوە بووە و هەربۆیەش پێویستە فرۆشتنی حەبی برنج بەتەواوت کۆنتڕۆڵ بکرێت.
دانمارک بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی و مەدەنی کوردی داوە
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی هەواڵدەری ڕۆژی کورد، دەوڵەتی دانمارک لە هەنگاوێکی لەناکاودا بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی و مەدەنی کوردی خەڵکی شاری شنۆی داوە.فەرهاد زەڕنی چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد کە لە ساڵی 2014 دا لە وڵاتی دانمارک داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرایەتی کردووە ، لە لایەن وەزارەتی کار و باری پەنابەران وڵامی رەد بە داواکەی دراوەتەوەو رۆژی سێ شەممە 30 خەرمانان ئەو چالاکە کوردە لە لایەن پۆلیسەوە بە مەبەستی ناردنەوە بۆ ئێران بۆ کەمپی دیپۆرتیەکان گۆزراوەتەوە. فەرهاد زەڕنی چالاکی سیاسی کورد بە هۆی گۆشاری هێزە ئەمنیەکانی رێژیمی ئێران بە ناچاری وڵاتی بە جێهێشتووە و لە وڵاتی دانمارک داوای مافی پەنابەری کردووە.زەڕنی پێشتر چەندین جار لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ئەشکەنجە دراوە و لە ئەگەر گەڕانەوە بۆ ئێران گیانی دەکەوێتە مەترسیەوە.فەرهاد زەڕنی داوای لە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حیزبە کوردستانی و ئێرانیەکان دەکردوە کە بە هانایەوە بچن و پێش بە ناردنەوەی بۆ ئێران بگرن.
کەنەکە ڕاگەیاندراوێکی توند لە دژی ئێران دەردەکات
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئێران بەرامبەر بە کوردستان بلاو کردەوە. رۆژی 2192016، کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان کە کۆمیتەیەکی سەر بە (کەنەکە)یە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئاماژەی بە دۆخی کوردستان کردووە، لە بەشێکی ئەو ڕاگەیاندراوەدا باس لە ڕەوشی کوردستانی ڕۆژهەڵات کراوە و ئاماژە بەوە دراوە: ”سیاسەتی میلیتاریزەکردنی کوردستان و تواندنەوەی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی ڕژێمی ئێراندا بەردەوامە. ئێران بەهیچ شێوەیەک مافە دیموکراسی و سیاسییەکانی گەلی کوردستان ناسەلمێنێت. هەرچەندە هیچ شەڕێکی سەربازیی گەورەش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نییە، بەڵام ئاڵۆزی و کێشەکان بەردەوامن“.جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”سیاسەتی بێکارکردن و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک لە کوردستان درێژەی هەیە“. کەنەکە دەڵێت: ”ئێران نەک تەنیا لە ناوخۆ، بەڵکو لە سەرانسەری ناوچەکەشدا لە دژی دەسکەوتەکانی ئێمە لە کاردایە. ڕژێمی ئێران کە لە دۆخی سووریادا کاریگەریی زۆری هەیە، لەوێش هەروەک پێشوو لەگەڵ دوڵەتی تورکیا و دژ بە بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لە ڕێککەوتن دایە“. لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا و لە یەکێک لە ڕاسپاردەکاندا، سەبارەت بە سیاسەتی ئێران لە کوردستان، ئاماژە بەوە دراوە: ”داوا لە پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەکەین، زیاتر هەوڵی لێکنزیکبوونەوە و پێکەوە کارکردن بدەن، تا بتوانن دەنگ و مافی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕای گشتیی جیهان بگەیەنن“.
روانگەی سوری: فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی سەختی حەلەبیان کردوە
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤو هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان رایدەگەیەنن شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی سەختی شاری حەلەبی سوریایان کردوە.ئەمڕۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانو ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکە سەرەکیەکەی لە لەندەنە رایانگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەکە جەنگییەکان سەختترین بۆردومانی حەلەبیان کردوەو بۆماوەی چەندین مانگە ئەو شارە بەو شێوە چڕە بۆردومان نەکراوە. ئەوەش بەپێی رۆیتەرز.تا ئێستا سوپای سوریاو کەناڵە فەرمییەکانی رژێمی سوریا هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئەو بۆردومانانەوە بڵاونەکردوەتەوە.شاری حەلەب بەهێزترین پێگەی هێزە ئۆپۆزسیۆنە سورییەکانە کە دژی رژێمی سوریا بەسەرۆکایەتی بەشار ئەسەد دەجەنگن. سوپای سوریا رۆژی دووشەممەی رابردوو دوای هەفتەیەک لەئاگربەست، یەکلایەنە ئاگربەستی شکاند دوای ئەوە بنکەیەکی ئەو سوپایە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کرایە ئامانجو دەیان سەرباز کوژران. لەو رۆژە بەدواوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا ناو بەناو بۆردومانی شاری حەلەب دەکەن.
بەریتانیا 1000 سیخوڕی دیکە لە جیهاندا زیاد دەکات
دەزگای هەواڵگری بەریتانی، نزیکەی 1000 کارمەندی دیکە بۆ ستافەکەی زیاد دەکات، ئەوەش بەرزترین ژمارەی ئەو دەزگایەیە لەدوای جەنگی ساردەوە.بەپێی ئەو پلانەی دەزگای هەواڵگری بەریتانی دایناوە، تا ساڵی 2020 ستافی دەزگاکە لە 2500ەوە بەرزدەکاتەوە بۆ نزیکەی 3500 ئەوەش وەک پێویستییەک لەگەڵ "گەشەکردنی ئینتەرنێتو تەکنەلۆژیا".هەرچەندە ئەو زانیاریانە تائێستا لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا باس نەکراوە، بەڵام بی بی سی لەسەرچاوەیەکەوە ئەو زانیاریانەی دەستکەوتووە.بەڕێوەبەرە هەواڵگرییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا کار دەکەن بۆ ئەوە بزانن چۆن لەم سەردەمەی ئێستادا بەردەوامی بەچالاکییەکانیان بدەن بەشێوەیەکی نهێنی، لەکاتێکدا نزیکەی هەموو کەسێک لەکۆمەڵگا رۆژئاواییەکاندا شوێنەواری لەئینتەرنێتدا جێهێشتووە، بەشێویەکی دروستکردنی ناسنامەی وەهمی سەختکردووە.تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو گەیشتوەتە رادەیەک وێنەکانی بۆ نمونە کارمەندێکی هەواڵگری کاتێک بەناسنامەیەکی دیکەوە گەشت دەکات، دەتوانرێت بەئاسانی گەڕانی بۆ بکرێت و ئەو وێنانەی بدۆزرێتەوە کە پێشتر بە ناسنامە راستییەکەوە لە ئینتەرنێتدا بڵاویکردوەتەوە.دەزگای هەواڵگری بەریتانی (MI6) لەستراتیژی پێداچونەوەی بەرگرییو ئەمنیی ساڵی 2015 پشکی شێری بەرکەوت لەزیادکردنی کارمەند لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە.دەزگای هەواڵگری بەریتانی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیەو بەرپرسە لەکۆکردنەوەی زانیاریو سیخوڕیکردن بۆ شانشینە یەکگرتووەکان لەسەرانسەری جیهاندا.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی زەردەچەوە
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخست کە رەدەچەوە لە بوارەی چارەسەری شێرپەنجەدا بەسوودە، چەند توێژینەوەیەکی رابردووش دەریانخستووە کە لە چارەسەری چەندین نەخۆشی تریشدا کاریگەری هەیە.توێژینەوەکە، کە پشتی بە تاقیکردنەوە لەسەر مشک بەست، دەریخست ماددەی کارکیومین، کە لە زەردەچەوەدا زۆرە، کاریگەرە بۆ خاوکردنەوی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک.ژمارەیەک توێژینەوەی دیکە ئەوەیان سەلماندووە کە زەردەچەوە بەسوودە بۆ پاککردنەوەی مێشک لەو پرۆتینانەی دەبنە هۆی نەخۆشی ئەلزهایمەر.لەگەڵ ئەمانەشدا، بەکارهێنانی زەردەچەوە لە بواری جوانکاری پێستدا کۆمەڵێک سوودی تەندروستی گرنگی هەیە.