خەبات مێدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی µی خەرمانانی ۱۴۰۱ شاندێکی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز د. شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی YNDKو هاوڕێیەتی بەڕێز شاکر هاشم ئەندامی ئەندامی سەرکردایەتی و جەلال سمایل کارگێڕی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکان و محەممەد تاهیر ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی YNDK سەردانی پەیوەندی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندی هەولێر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هەروەها بەڕێزان کاک بەختیار عەزیزی و خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی وە خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا کادری سازمانی خەباتەوە پێشوازی گەرمیان لێ کرا.
ئەم دیدارە کە بە مەبەستی پیرۆزبایی ۴۲هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئەنجام درا, تیایدا سازمانی خەبات وەکوو لایەنێکی دیار و بەرچاوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە کوردستانی ئێران و بەشەکانی دیکەی کوردستان هەڵسەنگاندنی بۆ کراو تەمەنی ۴۲ ساڵەی خەباتی شێلگیرانەی و دیار بوونی جێ پەنجەی سازمانی خەبات لە گۆڕەپانی بەرخۆدان دژ بە دیکتاتۆری و بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەوا و بنچینییەکانی نەتەوەی کورد و کۆکردنەوە و پەروەردەی کەسانی نیشتمانپەروەر لە دەوری خۆی، بەرز نرخێندرا. لەو دیدارەدا هەروەها تیشک خرایە سەر گرینگی یەکڕیزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەکانی کوردستان بۆ وەدیهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لەم قۆناخەدا و هەروەها جەختیان کردە سەر زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندی برایانەی نێوان سەرجەم پارت و لایەنەکانی کوردستان.