پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کورتبێژیی، فێڵی خامنەییە بۆ خۆدزینەوە کێشەکان

کورتبێژیی، فێڵی خامنەییە بۆ خۆدزینەوە کێشەکان

لە کتێکدا کە کۆمەڵگەی ئێران خەریکی دەتەقێتەوە و لەناوخۆی رژێم دوو تاقمی دژ بە یەک خەریکی هەڵدڕینی یەکن، وەلی فەقیە رژێم 30ی خەرمانان دەرکەوت و جوێ لە هەندێ قسەی کورت و فریوکارانە لە بارەی ئیمامی عەلی کە کەس نازانێ چ پێوەندیەکی بە وەزعی خەڵکی ئێرانەوە هەیە!

لە کتێکدا کە کۆمەڵگەی ئێران خەریکی دەتەقێتەوە و لەناوخۆی رژێم دوو تاقمی دژ بە یەک خەریکی هەڵدڕینی یەکن، وەلی فەقیە رژێم 30ی خەرمانان دەرکەوت و جوێ لە هەندێ قسەی کورت و فریوکارانە لە بارەی ئیمامی عەلی کە کەس نازانێ چ پێوەندیەکی بە وەزعی خەڵکی ئێرانەوە هەیە! هیچ قسەیەکی بەکەڵ و رێگەچارەیەکی پێ نەبوو. هاوکات فشاری هەلومەرجەکە ئەوندە زۆرە کە خامنەییش بەو هونەرەی لە خۆدەربازکردن و فریوکاریدا هەیەتی، لەگەڵ ئەوەی هەوڵی زۆری دا بۆ جوان کردنی گەندەکاریەکانیان بەڵام لە کۆتایی قسەکانی مەجبور بەوە بوو کە دیان بە هێندێ لە کێشەکانی کۆمەڵگە وەک قەیرانی ئابووری و توورەیی و نارەزایەتی جەماوەر بنێ، وە ئەوانەشی خستە ئەستۆی دژمنێکی خەیاڵی کە لە ئابووری وەڵاتدا کێشە ساز دەکا، وە سەبارەت بە خراپتر بوونی هەلومەرجی ئابووری گوتی: دژمن بە دوای خراپتر بوونی هەلومەرجی ئابووری خەڵکەو لە کۆتاییدا دروست بوونی ناڕەزایەتی لە ئیسلام و نیزامی ئیسلامیەوەیە. ناوبراو هەروەها زۆر بێ شەرمانە هۆیەکی دیکەی سازبوونی قەیرانی ئابووری بۆ خەڵکێک گێڕایەوە کە هەڕژاندن دەکەن و ووتی: بەداخەوە کۆمەڵگەی ئێمە تووشی دیاردەی قێزەونی هەڕژاندن بووە و ئەو هەڕژاندنە لە باری جۆراوجۆر بەتایبەت لە ژیانی تایەبەتی دا خۆی نیشان دەدا. ئەگەر کۆمەڵگەیەک بیهەوێ لە ناوخۆی دا بە ئابووریەکی بەهێز بگا دەبێ پێش بە هەڕژاندن بگرێ. خامنەیی هەروەها لە ناعیلاجی هەوڵی دا سەبارەت بە داهاتوو ئومێدەواری بدا و بیانووی بۆ ئەو ئومێدەواریە بێ بنەمایە گووتی: هۆی ئەوەی کە بەردەوام لە قسەکانمدا سەبارەت بەداهاتوو خۆشبینم، بوونی ئەو راستیەیە کە دەتوانین وەڵات بۆ پێشەوە بەرین! هەر لەوێدا خامنەیی رووی دەمی لە "لاوانی بە ئیمان، بەهەست و ئامادەی بەشداری لە مەیدانەکانی موجاهیدەت و دەیفاع لە وەڵات" کرد و تەقدیری کردن. ئەو لاوانەی هەموو رۆژێک بەرپرسانی رژێم ئەوان بە کێشەی بەردەمی حکومەتەکەیان ناودەبەن. وە لە ئێستاشدا ئاە و ناڵەیان گەیشتۆتە ئاسمان کە دژمن لە لاواندا گومانی دروست کردوە و نفوزی کردوەو لە حاست حکومەتەکەیان بەدبینیان دەکەن و لە ئاکامدا لاوان لە دین و فکری ئاخوندان دەرچوون. خامنەیی لە دێڕێکی دیکەدا سەبارەت بە لاوان دەڵێ: هەر ئەو لاوانە وەڵات رزگار دەکەن. ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە قسە پێچەوانەکانی خامنەیی! ئەو لاوانەی خامنەیی باسی دەکا هەر ئەوانەن کە زۆرجار دارودەستەکەی خۆی بە بۆمبی سەعاتی بۆ رژێم ناویان دەبەن؟ بەڵێ راستیەکە ئەوەیە لاوانی قارەمان و هوشیار وەڵات رزگار دەکەن بەڵام لە دوای بڕینی دەست و پێی رژێمی وەلی فەقیە و هێنانەمەیدانی سیستەمێکی ئازاد و دیموکرات و دەسەڵاتێکی خەڵکی. بەڵێ خامنەیی باشی بۆ چووە، کاتێ‌ رژێم لە لێواری گۆڕدایەو بەرەو لەناوچوون دەچێ، لە داهاتوودا هەر لاوانن کە سەرلەنوێ وەڵات دادەمەزرێننەوە.


8 ساڵ و 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کورتبێژیی، فێڵی خامنەییە بۆ خۆدزینەوە کێشەکان

کورتبێژیی، فێڵی خامنەییە بۆ خۆدزینەوە کێشەکان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران