دووشه‌مه‌‌ 

5 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەران: شەهیدان عومەر ڕەئوفی و نووری مورادی

یادی سەروەران: شەهیدان عومەر ڕەئوفی و نووری مورادی
گۆشه‌ی شه‌هیدان

یادی سەروەری گەل: شەهیدان عومەر ڕەئوفی و نووری مورادی
ئەوانەی کە لە زانکۆی خەبات و تێکۆشاندا دەرسی فیداکاری فێر دەبن، چ باکیانە لە پێشکەش کردنی بەنرخترین سەرمایەی ژیانیان، تیڕێژی خوێنی لەسەر کوردستان ڕژاویان ڕێگای خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی نیشتمانی داگیرکراوی کوردی ڕوون کردۆتەوە و بەو پەڕی قارەمانەتیەوە تێکۆشاون.
بۆ خەباتگێرێکی شەهید چ باشترە لەوە کە لە پێناو گەلە چەوساوەکەیدا شەهید دەبێت و وەڵامی پرسیار و ئەمری خوداو قانون و یاسا بنەرەتیەکانی جیهان دەداتەوە و لە ڕێی پارێزگاری لە نیشتمان و لە ئینسان و لە پێناو مافی چەوساوەکان گیان فیدا دەکا.
چ ئەو پیاوانە کە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری خومەینی دا ەندەن و لە دار دەدرێن لە سەر پارێزگاری لە دروشمی ئازادی بۆ نیشتمان شەهید دەکرێن و چ ئەو ژن ومنداڵانەی کە بێ دیفاعن و بە تاوانی کورد بوون دەکوژرێن و تاڵان دەکرێن و پەڕیوەی هەندەران دەبن و هەموو تاڵی و ناتەواوی و تەنانەت مەرگیش قەبووڵ دەکەن شەهیدن.
چ شانازییەک بۆ شەهیدان کاک عومەر و کاک نووری بەرزترە لە مەرگی پڕ لە شەرافەت، پاش مەرگ شەهادەتی پێشمەرگە نەتەوەیەک هەناسە پڕ لە ئاخ وداخ و حەیفیان بۆ هەڵدەکێشێ و وەک ڕۆڵەیەکی خۆیان، وەک برایەکی خۆیان، وەک پارێزەری بوون و مانیان فرمێسکیان بۆ دەڕێژن و لە هەمانکاتدا شانازیان پێوە دەکەن. چ شانازییەک گەورەترە بۆ ئەو ئیبراهیمانەی ئەو چارەکە سەدەی دوای سەدەی بیستەمی وڵاتی کوردەواری کە بۆ خۆیان کوڕە جوانەکانیان، جگەرگۆشەکانیان، شەهید عومەر وشەهید نووری بەو زینەتی(تفەنگ و فیشەکدان) کە پاشای مرۆڤ و مرۆڤایەتی بۆ قوربانیەکانی کوردستانیان بە پێویست داناوە، بڕازێننەوە و بەرەو قوربانگاکان بیاننێرن.
لە 10 ی خەرمانی 1364 کۆچی خۆری پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە نێوان بەردەبووک و کانی سێو لەسەر جادەی بانە بۆ خێڵە ڕەش کەمینیان بۆ هێزەکانی ڕژێمی ئاخوندی داناوە. لە ساعەت16.30 دەقیقەی ئێوارە دا شەڕ بە توندی دەست پێکرد لەو شەڕەدا زیاتر لە بیست کەس لە ئەفرادی دوژمن کوژران و بریندار بوون و 3 کەسیان لێ بەدیل گیرا و ماشێنێکی تۆیۆتای هەڵگری ئەفرادی دوژمن شکێندرأ. دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە دژمن ناوچەکەی دایە بەر تۆپ و خۆمپارە کە بە داخەوە بوو بە هۆی شەهید بوونی دوو برای هاوسەنگەر، شەهید کاک عومەر رەئوفی و شەهید کاک نووری مورادی. شەهید عومەر لاوێکی شۆڕشگێڕ و ئازاو بەڕاستی بە هەڵمەت بوو، ئازایەتی و فیداکاری شەهید هەڵمەت هاوتای ئازایەتی هەموو شەهیدەکانی دیکەی دێ‌ ساوان بوو.
شەهید عومەر لە بنەماڵەیەکی ئایینی و کوڕی ماموستا مەلا شێخ محەممەد لە گوندی شەهیدانی بێشکەی قارەمانیەتی، گوندی ساوانی ناوچەی بانە لە دایک بووە. شەهید عومەر بەرەبەرە تەمەنی بەرز بۆوە بە یارمەتی باوکی خوێندن و خوێندنەوە و نووسین فێر بوو ژیری و ژیکەڵەیی و وردی و بیرکردنەوە و ڕاپەڕین، هەروەک چۆن لەخوە تایبەتەیەکانی شەهید عومەر بوون، دەبوو ببنە ناوێک بۆ ئەو، هەر بەو هۆیەوە ناوی هەڵمەتی لێنرا کە بەڕاستی ناوەکەی پڕ بە پێستی بوو. شەهید عومەر بەرەو قوتابخانە کەوتە ڕێ لە دێ و لە شار درێژەی بە خوێندندا، تا کۆتایی دەورەی ناوەندی قوتابخانەو لەگەڵ تەمەنی کەمدا باوەڕی پێشمەرگانەی هانی دا کە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نهێنییەکانی سازمانی خەبات بگرێ. لەوەش زیاتر هەنگاوی هەڵێنایەوە و بە پێی پەروەردەیی بنەماڵەیی و دژایەتی دوژمنانی ئازادی ڕاستەوخۆ هاتە ڕیزی پڕ لە شانازی پێشمەرگایەتی. ماندوو نەبوون و هەوڵ و تەقەلای بێوچانی بوو بە هۆی ئەوەی پلە پلە بچێتە سەرێ هەتا بوو بە ئەندامی ڕێکخراوەی شارستان و بەرپرسی ناوچەی (وەزەنێ)....
شەهید نووری مورادی:
هەڵکەوتووی ڕیزەکانی خەبات و شۆڕە لاوی خۆڕاگری ناو سەنگەر. تێکەڵاوێک بوو لە خۆشەویستی و ئازایەتی و لەسەرە خۆیی. شەهید نووری لە ناو دڵی پێشمەرگەکاندا جێگەی تایبەتی هەبوو و لە هەر جێیەک باسی ئەخلاق و ئینسانیەت و لە سەرەخۆیی بکرایە شەهید نووری بۆ نمونە ناوی دەبرا. شەهید نووری پەروەردەی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش بوو. هەژارانی کوردستان خۆشەویستی ئەو بوون دەیویست زیاتر بێگانەی ماڵ و ێرانکەر کەپڕی حەسانەوەی نەتەوە ژێر چەپۆکەکەمان نەڕووخێنێ. دەی هەویست ئەوەی دەکرێ و ئەوەی بۆخۆی دەیکا هەموو لە قازانجی گشتی شۆڕشی کوردستاندا بێت. شەهید نووری ژیرێکی بە بیر بوو لە نووسراوەکانیدا، لە دانیشتن و قسەکانیدا هاوبیرانی خۆی بەرە و ڕاستی هان دەداو ئەو شێوەی کە پێی وابوو کەڵکی شۆڕشی تێدایە، بە هەموانی دەگووت بیری دەکردەوە و هەولێ زانستی دەدا. شەهید نووری لەگەڵ ئەوەدا تەمەنی 17 ساڵ تێ پەڕیبوو بۆ چوون و لێزانینی لە پیاوێکی بە تەمەن دەچوو. لەسەر کارو چالاکی لێکدانەوەی باشی هەبوو. نووسراوەکانی پاش ئەو مەرگە پڕ لە شانازییەی رێنوێنی هاوبیران و هاوسەنگەرانی ئەون.
شەهید نووری وەک زۆربەی کوڕە کوردەکان بەرەو خوێندن وەرێکەوت. تامەزرۆی فێربوونی خوێندنەوە و نووسینی کوردی بوو بەڵام لەبەر ئەوەی لە شاری بانەدا دەژیا و خۆێندن بە فەرهەنگی داسەپاوی دەچوو بەڕێوە،
نەیتوانی زمانی زگماکی خۆی کە کوردیە فێربێت.
شەهید نووری لەساڵی 1360 دا هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتەوەو بە تاسەیەکی زۆرەوە ئەرکی پێشمەرگایەتی بە جێ دەگەیاند. زۆر شوێنی کوردستان جێگەی قارەمانیەتی و ئازایەتی ئەو بوو لە شەڕەکان لە دوژمنی داگیرکەر و دژی گەلی دا. بەڵام ئەو تێکۆشەرانەی کە هیچ کات لە بیر ناچنەوە و لە باسکردنیان دڵی دایکان هەڵدەقڕچێ، بە داخەوە لە ڕۆژی 10ی خەرمانانی 1364 ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی بەردە بووک دوای شەڕێکی قارەمانانە بە هۆی خۆمپارە بارانی دوژمن شەهید بوو و درێژە پێدانی ڕێگای خەباتیان بە هاوبیرانی بە ئەمەکیان سپارد.
بەرزوو بەڕێز بێ لە شەهیدان، کە دەرسی خۆبەخت کردن بە هاونیشتمانیان و بە دایکی هەموومان کوردستان پێشکەش کرد.


2 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران: شەهیدان عومەر ڕەئوفی و نووری مورادی

یادی سەروەران: شەهیدان عومەر ڕەئوفی و نووری مورادی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران