رۆحانی لە نیۆیۆرک کاسەیەکی سوالکەری بەدەستەوە گرتبوو بۆ ئەوەی لەبەرامبەر بەرجامدا شتێک بخەنە کاسەکەیەوە. وادیارە ئەوجارە پەیوەندی تەلەفوونی و چرای سەوز خەبەرێک نیە. بەپێچەوانەوە ئەوە رۆحانیە کە ئیشارە دەدا و داواکاری هەیە. وە بەدوای هەیئەتە جیاجیاکان کەتووە بەڵکوو بتوانێ رێگەیەک بۆ گرانەوە بە رووی رژێمەکەیدا بدۆزێتەوە. بۆ نمونە بە
رۆحانی لە نیۆیۆرک کاسەیەکی سوالکەری بەدەستەوە گرتبوو بۆ ئەوەی لەبەرامبەر بەرجامدا شتێک بخەنە کاسەکەیەوە. وادیارە ئەوجارە پەیوەندی تەلەفوونی و چرای سەوز خەبەرێک نیە. بەپێچەوانەوە ئەوە رۆحانیە کە ئیشارە دەدا و داواکاری هەیە. وە بەدوای هەیئەتە جیاجیاکان کەتووە بەڵکوو بتوانێ رێگەیەک بۆ گرانەوە بە رووی رژێمەکەیدا بدۆزێتەوە. بۆ نمونە بە سەرۆک وەزیری ئیتالیا دەڵێ ئوروپا دەبێ دڵنیایی بە بانک و شیرکەتەکانی بیمە بدەن بۆ ئەوەی بتوانن کارمان لەگەڵ بکەن. یان بە سەرۆک وەزیری بریتانیای وتووە بەڵێنەکان لە رێکەوتنی بەرجام ئەوەیە کە رژێم بتوانێ کەڵکی ئابووری وەرگرێ. یانی گلەییەکەی ئەوەیە کە تا ئێستا لە بەرجام قازانجیان نەبینیوە. هەروەها لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی فەرانسەش بە هەمان شێوە کاسەکەی هێناوەتە پێش بۆ ئەوەی شتێکی بۆ دانێ. نوێنەری رژێم لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە روونی گوتی: ناوەرۆکی قسەکانی رۆحانی گلەییە لە لەلایەنەکانی بەرامبەر بۆ ئەوەی بەڵێنەکانیان بەکردار نەکردوە. لەلایەکی دیکەوە راگەیێنەکانی رژێم بڵاویان کردۆتەوە کە زەریف و عێراقچیش رۆژگەلێکی پرکاریان دەبێ، چوونکە دەیانەوێ لەگەڵ مورگینی و وەزیرانی دەرەوەی 5+1 سەبارەت بە بەرجام و گلەییەکانی رژێم ووتووێژ بکەن. روونە کە ئامانجی رۆحانی لە هەوڵەکانی ئەم سەردانەی بۆچیە. ئەم ئاخوندە فێڵەبازە بەهۆی ئەو فشارانەی قورگی رژێم دەگووشێ و رێکەوتنی بەرجامیش رێگەی هەناسەکێشانی بۆ کردۆتەوە و بە قەولی خامنەیی بەرجام بەتەواوی زەرەر بووە، وە دوای هەیئەتی وەڵاتان کەوتووە بۆ ئەوەی دەس و داوێنیان بێ بۆ ئەوەی هەندێ لە فشارەکان کەم بکەنەوە. ئەو وشانەی کە راگەیێنەکانی رژێم بەکاری دێنن ئەو قسانەی سەرەوە پشت راست دەکاتەوە، ئەوان دەنووسن بنەمای باسەکان گلەیی رژێمە لە لایەنەکانی رۆژئاوا لەبەر بێ بەڵێنیان سەبارەت بە بەرجام. بەلام رژێم و رۆحانی ئەوە دەزانن کە لایەنەکانی بەرامبەر هەروا هیچێک بۆ ئاخوندان ناکەن. کە وایە دیسان رژێم دەبێ شتێک بدات. هەر وەک لە بەرنامەی ناوکەیی دا دای. لەم کاتەشدا ئەو شتانەی ئەوان لە رژێمیان دەوێ شتێک نیە جوێ لە ویستی لایەنە جیهانی و ناوچەییەکان کە ئەویش وازهێنانە لە دەستێوەردان لە وەڵاتانی ناوچەکە، یان ژارخواردنی ناوچەیی. هەر بۆ ئەوەشە رۆحانی لە پاڵ سواڵ و سەدەقە، بۆ کێشەکانی ناوچەکە دەستپێشخەری دەکا. بۆ نمونە بە سەرۆک وەزیری بریتانیا رێگە نیشان دەداو دەڵێ: ناوچەکە کێشەی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام رێگەچارە سیاسیە! یان بە سەرۆک وەزیری ئیتالیا دەڵێ پتەو بوونی بەرجام دەتوانێ پردێک بێ بۆ بەرەو سەرچوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە. یانی ئێمە ئامادەین واز لە ناوچەکە بێنین بەو مەرجەی کێشەی ئابڵوقەکان چارەسەر بێ. بەو پێ یە، سەرکەوتنی ئاخوندی رۆحانی لەوەی پشتیوانی بەدەس بێنێ یان لە رێژەی فشاری ئابڵوقەکان کەم بێتەوە لە گرەوی خواردنەوەی جامی ژاری ناوچەیی دایە. بەڵام خواردنی ئەو جامەژارە بۆ رژێم زەربەی قەرەبوو نەکراو و ستراتیژیک دەبێ بۆ رژێم. هەر بۆ ئەوەشە رۆحانی و خامنەیی و باقی دەسەڵاتداران لە ماوەی رابردوودا بەردەوام دەڵەن کە ئەگەر لە سوریە شەر نەکەن هێڵی شەرەکەیان دەبێتە کرماشان و هەمەدان و تاران. وە دەبێ لە شەقام و کۆڵانەکانی خۆمان لەگەڵ دژمن شەڕ بکەین. لە هەمان کاتدا مەگەر کێشەکە بە جامی ژەهری ناوچەیی تەواو دەبێ؟ بێ شک نا، هەر کە رژێم لاوازی و پاشەکشەیەک لە خۆی نیشان بدا، ئەو کات جامی ژاری دیکەی لە پێش دادەنێن. بۆ نمونە هەر دوێنێ راگەیێنەکانی رژێم بڵاویان کردەوە کە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتوویەتی دەوڵەتی ئوباما لەسەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران حەساسەو لە کاتی ووتووێژەکانیش دا بەدواداچوونی بۆ مافی مرۆڤیش کردوەو لە داهاتووشدا بەدواداچوون دەکا. ئەوەش هەر ئەو پاشەکشە بێ کۆتاییەیە کە خامنەیی 25ی جۆزەردان تەکیدی لەسەر دەکردەوە. کەوایە رژێک لە دوو رێیانی مەرگدایە. یان ژارخوارد و پاشەکشەی بێ کۆتایی تا کەوتنە خوارەوە لە پەرتگە، یان بەردەوامی فشار و ئابڵوقەکان. هەر بۆ ئەوەیە هەوڵەکانی رۆحانیش جوێ لە بنبەست بۆ رژێم ئاکامێکی دیکەی نابێ.